بڵاڤۆکی "زاگرۆس" لەزانکۆی رازیی کرماشان بە مەرجێک، کەلە سەدا ١٠ی بابەتەکانی کوردی بن، مۆڵەتی چاپی پێدراو یەکەم ژمارەی خۆی لەو زانکۆیەدا چاپ و بڵاو کردەوە.
ئەو بڵاڤۆکە خوێندکارییە، خاوەن ئیمتیاز و بەڕێوەبەری نووسینی "خزر سەنجانی" ناسراو بە بێستوونە و ئەرکی سەرنووسەرییەکەی لەئەستۆی محەمەد سلێمان فارسانی دەبێت.
یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو بڵاڤۆکە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ بڵاڤۆکی زاگرۆس دەبێ لە سەدا ١٠ی ئەو بابەتانەی کە دەبێ بە کوردی بڵاو بکاتەوە، پێویستە لە فارسییەوە بکرێنە کوردی.
بەڕێوەبەرانی بڵاڤۆکەکە رایانگەیاندووە، ئەو بڵاڤۆکە سەربەخۆیە و هەموو ئەرک و کارەکانی لە ئەستۆی بەڕێوەبەران و چالاکانی خوێندکاریی ئەو زانکۆیە دەبێت.
بڵاڤۆکی زاگرۆس، کە یەکەمین ژمارەی پاییزیی ئەمساڵی خۆی چاپ و بڵاو کردۆتەوە، چەندین بابەت و پەخشانی لەسەر خۆڕاگریی خەڵکی کۆبانی تێدا گونجێدراوە.
kurdpa
29/10/2014