لە شاری مهاباد هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 40 تووشبوویش گیانیان لە دەستداوە. بەشێکی زۆری خەڵک خۆیان ناپارێزن. گۆڕەپانی مەلا جامیی مهاباد شوێنی کۆبونەوە و دەمەتەقێێ پیاوەکانە بە تایبەتی لەکاتی مەترسیی ڤایرۆسەکەشدا.
گۆڕەپانی مەلاجامیی مهاباد شوێنکی سەرەکیی کۆبوونەوە و دانیشتنی خەڵکی شارەکەیە. بە بەراورد بە پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵکێکی کەمتری لێیە، بەڵام هێشتا بازاڕی دامەکردن گەرمە. ئەوانەی لەوێن باوەڕیان بە مەترسی ڤایرۆسەکە هەیە، بەڵام بە هۆکار و پاساوی جیاواز نە لێکدی دوورن، نە دەمامک و دەستکێش بەکاردەهێنن.
بەپێی ژمارەی دانیشتووان مهاباد لە پارێزگای ورمێ زۆرترین رێژەی