ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بنەماڵەی گەنجێکی ٣٢ ساڵ تەمەنی خەڵکی جوانڕو بە ناوی ” خەلیل مورادی” هەواڵی مردنی کوڕەکەیان کە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بووە پێڕاگەیاندا.
بە گوێرەی هەواڵەکە: لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتەوە بە بنەماڵەی ناوبراو ڕاگەیەندرا بوو کە کوڕەکەتان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا مردووە هەروەها هەڕەشەیان لێکردوون کە لەم بارەوە بە هیچ شێوەیەک نابێ لێدوان بدەن.
شیاوی باسە کە: سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئاشکرا کردووە؛ مردنی ئەم گەنجە کە خوێنداری دەرمانسازی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان بوو بە هۆی