سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڤیتۆی دژی پڕۆژە یاسای سنووردانان بۆ دەسەڵاتەکانی بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ دژی ئێران بەکارهێنا کە لەلایەن هەردوو ئەنجومەنەکەی کۆنگرێسی ئەمەریکاوە پەسەند کرابوو، لەکاتێکدا سەرۆک ترامپ فشارێکی زۆری خستۆتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرۆک ترامپ لە بەیاننامەیەکدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردەوە دەڵێت " پڕۆژە یاساکە سوکایەتیکردن بوو کە لەلایەن دیموکراتەکانەوە پێشکەشکرا، ئەوەش وەکو ستراتیژییەک بوو بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی مانگی یانزە لەڕێی خستنەوەی دووبەرەیی لەنێو پارتی کۆمارییەکاندا."
لە ماوەی ڕابردوودا هەردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە دیموکراتەکان