هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌و پاڵێوراوی پۆستی سه‌ركۆماری توركیا ده‌ڵێت خه‌یاڵی من ئه‌وه‌یه له ناو كۆڵانه‌كاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا خه‌ونی بوون به سه‌ركۆماری بكه‌ینه راستی.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان و پاڵێوراوی پارته‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌ركۆماری توركیا له میانی به‌شداریكردنی كۆنگره‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری له ئیسته‌نبوڵ توركیا رایگه‌یاند: چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد قۆناغێكه كه هاوكات له‌گه‌ڵ دیموكراتیزه‌كردنی توركیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ووتیشی: ئه‌گه‌ر پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وا توركیا دیموكراتیزه‌ترده‌بێت و ئه‌گه‌ر توركیا دیموكراتیزه بكرێت ئه‌وا پرسی كوردیش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری خێراتر ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی ئیراده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌و چه‌ندین ساڵه بۆ ئاشتی تێده‌كوشن ئێمه‌ین و ئه‌و ئیراده له لای هه‌موو هێزه دیموكراتیكه‌كانی توركیادا هه‌یه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئامانجی ئێمه له گه‌یشتن به كۆشكی چانكایا بۆ گه‌یشتنه به ئاشتی و ئارامی، ئه‌مه ئامانجێكی زۆر ستراتیژیه، چونكه ئێمه سه‌راپای توركیا دیموكراتیزه ده‌كه‌ین و داوای قۆناغێك ده‌كه‌ین كه له توركیادا دیموكراسی رادیكاڵ پێی بگات و ره‌گ و ریشه‌ی به‌هێز ببێت.
باسی له‌وه‌شكرد كه ئامانجیان له گۆڕانكارییه‌كان ئه‌وه‌یه جیاوازییه‌كان نه‌بنه هۆی لاوازكردنیان، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ببێته هۆی هێزتربوونیان، له‌وباره‌یه‌وه وتی: هه‌موو پێكهاته‌كانی توركیا پێكه‌وه ده‌بنه پارچه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیك و هه‌ر جۆره سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستێكی تاكڕه‌وانه به كۆتایی دێت و له‌جیاتی هه‌ڵوێستێكی فره لایه‌نی دیموكراتیكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌قامگیر ده‌بێت و له سه‌رده‌می ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌چینه ناو سه‌رده‌می ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵكه‌وه.
ده‌میرتاش پێی وایه كه بانگه‌واز بۆ ژیانی نوێ ئازادی ئاینییه‌و له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: پێویسته هه‌موو ئه‌و گوشارانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر پێكهاته ئاینییه چه‌وساوه‌كان هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه‌و هه‌موو كه‌سێك له بواری ئاینیی و جیهانبینییه‌وه ئازادبێت و بتوانێت ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئازادی و به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ دیموكراسی فره بازنه‌ییدا به‌سه‌ر به‌رێت.
ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك بتوانێت به زمانی دایكی نزا بكا و وتی: پێویسته سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئاینی كه تا ئه‌مڕۆ خزمه‌تی ئایدئۆلۆژیای ده‌وڵه‌تی كردووه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و كۆتایی به عه‌قڵییه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر داموده‌زگاكان بهێنرێت له ناو كتێبه‌كانی قوتابخانه و هه‌موو دۆكیۆمێنته‌كاندا پێویسته هه‌موو ئه‌و نووسراو و بابه‌تانه‌ی له دژی جیاوازیی ئاینی و ئه‌تنیكین لاببرێن و روبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێنه‌وه، پێویسته هه‌موو شوێنه ئاینییه جیاوازه‌كان له بواری یاساییدا بگه‌نه ستاتۆیه‌كی گه‌ره‌نتیكراو و ئازادی ئاین و ویژدان بكرێته بنه‌ماو ئاین له ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا رزگار بكرێت و چی دیكه نه‌كرێته ئامرازێك بۆ سیاسه‌تكردن.
PUKmedia ئا/ هه‌ڵۆ جه‌لال
16/05/2014