به‌رپرسێكی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كه‌سێكی شیاوه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا و داواش ده‌كات كوردانی باكوور ده‌نگی پێبده‌ن و پێشیوایه به‌شێك له توركه‌كانیش ده‌نگی پێده‌ده‌ن.
ده‌مهات عه‌گید وته‌بێژی پارتی كرێكارانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی كورده بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا و پێویسته كوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان پشتگیری بكه‌ن و كوردانی باكوریش ده‌نگی پێبده‌ن.
ده‌مهات عه‌گید وتی: "ده‌میرتاش سیاسیه‌كی ژیره و كه‌سێكی لێهاتووه و ره‌گه‌زپه‌رست نییه، بۆیه پێمانوایه كه به‌شێك له توركه‌كانیش ده‌نگی پێده‌ده‌ن".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ده‌میرتاش ده‌نگی پێویست بێنێت پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا هه‌نگاوی باشتر ده‌نێت و ده‌چێته قۆناغێكی تره‌وه و توركیا به‌گشتی سودمه‌ند ده‌بێت".
دیار محه‌مه‌د شاره‌زا له كاروباری سیاسی توركیا به خه‌ندانی راگه‌یاند: 10-ی ئابی ئه‌مساڵ (12)ه‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه نزیكه‌ی (60) ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه و بۆ یه‌كه‌مین جاریشه كوردێك خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ده‌كات و هه‌ر چوار ساڵ جارێك ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت.
دیار وتی: "سه‌ێ‌حه‌دین ده‌میرتاش كه كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و پارتی ئاشتی و دیموكراسی (به‌ده‌په)یه و زۆربه‌ی كورد به كاندیدی خۆی ده‌زانێت، (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"یش كاندیدی (ئه‌كه‌په)یه كه به‌هێزترین كاندیده بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه، (ئه‌كمه‌له‌دین ئیحسان ئۆغلۆ)ش كاندیدی حزبی (جه‌هه‌په و مه‌هه‌په)یه. ئه‌و كاندیده سه‌رمایه‌دارێكی به‌ناوبانگی توركیایه و بۆچوونی زۆر باشه له‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر بریاری كۆتای حزبه‌كه‌ی به‌ده‌ست ئه‌و بووایه ئه‌وا ده‌میرتاش كاندیدی ئه‌وانیش ده‌بوو، چونكه كه‌سێكی باشه و له سیاسه‌تدا زۆر شاره‌زایه".
وتیشی: "عه‌له‌ویه‌كانی دێرسیم ده‌نگ به ده‌میرتاش ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش پشتگیرییه‌كی تره بۆ ده‌میرتاش جگه له‌مه‌ش به‌شێك له‌ده‌نگده‌ری توركیش بۆچوونیان له‌سه‌ر ده‌میرتاش باشه و پێده‌چێت ده‌نگی پێبده‌ن".
ناوبرا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار نیوه‌ی زیاتری ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بینێَت ئه‌مه‌ش له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دت ئه‌سته‌مه رووبدات و له‌كۆتاییدا ده‌بێت (ئه‌كه‌په) له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له (هه‌ده‌په) و (به‌ده‌په) رێكه‌وتن بكات بۆ ئه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌یان ده‌ربچێت و بچێته سه‌ر كورسی سه‌رۆك كۆمار".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌ریه‌كه له هه‌ده‌په و به‌ده‌په ده‌زانن كه كاندیده‌كه‌یان ناتوانێت ده‌نگی پێویست بۆ بوون به‌سه‌رۆك كۆمار به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت ده‌نگێكی باش به‌ده‌ست بێنن و ببن به ئۆپۆزسیۆنێكی كارا له توركیا له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2019 بتوانن كورسی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن و بچنه ناو حكومه‌ت".
23/07/2014