یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا سزایان به سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی روسیا و ئۆكرانیا سه‌پاند، فلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی روسیاش سه‌ربه‌خۆیی كڕێمی به ره‌سمی ناساند و ئۆكرانیاش 40 هه‌زار هێزی یه‌ده‌گ بانگهێشت ده‌كاته‌وه.
ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كڕێم، كه تێیدا نزیكه‌ی له 96%ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به جیابوونه‌وه له ئۆكرانیا و چوونه سه‌ر روسیا دابوو، جه‌نگی ساردی نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای توندتر كرد، له‌و چوارچێویه‌شدا یه‌كێتیی ئه‌وروپا سزای به سه‌ر 21 به‌رپرسی روسیا و ئۆكرانیادا سه‌پاند، كه ده‌ستیان هه‌بوه له خولقاندنی قه‌یرانی ئۆكرانیا و دوورگه‌ی كڕێمدا، بڕیاریشه سه‌رجه‌م داراییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسانه بلۆك بكرێت و سه‌ردانیان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا قه‌ده‌غه بكات.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاش سزای به سه‌ر 11 به‌رپرسی ئۆكرانیا و روسیادا سه‌پاند، كه 2 راوێژكاری پوتین و 4 به‌رپرسی باڵای ئۆكرانیا، كه ڤیكتۆر یانۆكۆڤیچی سه‌رۆكی پێشوو و چه‌ند به‌رپرس و په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێمی كڕێمیان تێدایه، باراك ئۆباماش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای توندتری له روسیا كرد.
حكومه‌تی كاتی ئۆكرانیاش ته‌ئكیدی كرده‌وه، هێزه‌كانیان له كڕێم ناكشێنه‌وه و بانگهێشتی 40 هه‌زار هێزی یه‌ده‌گی سه‌ربازی كرده‌وه.
هاوكات فلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی روسیا بڕیارنامه‌ی به ره‌سمی ناسینی هه‌رێمی كڕێمی واژۆ كرد.
19/03/2014