به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق و هه‌رێمی كردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2ی ئازاری 2014) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوان كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عیراقی و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌كه زیا په‌ترۆس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی هه‌رێم و عه‌بدولكه‌ریم مسته‌فا بریكاری وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق تیشكیان خسته‌سه‌ر قۆناغه‌كانی ئاماده‌كردنی ئه‌و راپۆرته.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤی هه‌رێم وتی: "ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق له كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عیراق و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كۆبوونه‌ته‌وه بۆ نووسینه‌وه‌ی راپۆرتی ره‌وشی مافی مرۆڤ له عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، بۆیه راپۆرتێكی هاوبه‌شه‌و له به‌غدا وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ ده‌ینووسێته‌وه و ئێمه‌ش وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌مانه ده‌چێته ناو ئه‌و راپۆرته‌وه‌و دواتربۆ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێف به‌رزده‌كرێته‌وه".
زیا په‌ترۆس وتیشی: "حكومه‌تی عیراقی په‌یوه‌سته به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه چوارساڵ جارێك راپۆرتی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤی خۆی بنێرێت و له ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤیش گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئێمه‌ش وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ و كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عیراقی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌موویان كارده‌كه‌ن و هه‌موو زانیارییه‌كان وه‌ك راپۆرتێك ده‌نووسرێت و به‌رزده‌كرێنه‌وه".
له لایه‌ن خۆشیه‌وه د. عه‌بدولكه‌ریم مسته‌فا، بریكاری وه‌زیری مافی مرۆڤی عیراقی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: دوای ساڵی 2010 كه یه‌كه‌م راپۆرتی مافی مرۆڤی عیراقی بۆ جنێف به‌رزكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م راپۆرته كه ده‌نووسرێت، به‌ڵام ئه‌م راپۆرته نیشتیمانی ده‌بێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌یه‌كه‌وه یه‌ك راپۆراێك ده‌نووسن.
وتیشی: "ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به‌شداریمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كه گشتگیرتر بێت و شێوه‌ی نیشتیمانی خۆی وه‌ربگرێت".
جێگه‌ی ئاماژه‌بۆكردنه راپۆرتی مافی مرۆڤی عیراق له‌ساڵی 2010دا له جنێف پێشكه‌ش كرا‌و زیاتر له 200 راسپارده‌یان ئاراسته‌ی عیراقكرد، له‌نێویشیاندا هه‌ڵگرتنی سزای له سێداره‌دان و رێگری له‌به‌رده‌م توندوتیژی خێزانی و ژنان و كارپێنه‌كردنی منداڵان، كه ده‌بوایه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته‌ی ئه‌مساڵ یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و راسپاردانه وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه.
03/03/2014