ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران رایگه‌یاند دروستكردن و راگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ ئێران كارێكی مه‌ترسیداره‌و هه‌رگیز چه‌كی ئه‌تۆمی دروست ناكه‌ین.
ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران رایگه‌یاند دروستكردن و راگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ ئێران كارێكی مه‌ترسیداره‌و هه‌رگیز چه‌كی ئه‌تۆمی دروست ناكه‌ین.
ونبوونی فڕۆكه مالیزیاییه‌كه، وه‌ك مه‌ته‌ڵێكی هه‌ڵنه‌هاتووی لێهاتووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانی تۆڕی گه‌ڕان و به‌دواداچوونی زانیاری نوێ له باره‌ی فڕۆكه ونبووه‌كه‌وه ئاماژه‌یان به زانیارییه‌كی نوێ داوه له باره‌ی هێمایه‌كه‌وه كه گومانده‌كرێت له سندوقی ره‌شی فڕۆكه ونبووه‌كه‌وه ناردرابێت.
له پێكدادانه‌كانی نێوان داعش و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل له هه‌رێمی كۆبانی له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا زیاتر له 400 چه‌كداری داعش كوژراون و به‌هۆی گه‌مارۆی ئابوری سه‌ر هه‌رێمی كۆبانییه‌وه برسیه‌تی هه‌ڕه‌شه له دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كات.
فه‌رمانده‌یی یه‌كینه‌كانی پاراستنی (یه‌په‌گه) له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، له پێكدادانه‌كانی مانگی رابردووی هه‌رێمی كۆبانی 419 چه‌كداری داعش كوژراون و 10 چه‌كداریش ده‌ستگیر كراون و بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ته‌ئكیدیشی كردوه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م هێرشه‌كان له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كۆبانی ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌وان ته‌نها به‌رگریان كردوه.
فه‌رمانده‌یی یه‌په‌گه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه 13 ئه‌ندامی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان كوژراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ئابورییه‌ی كه سه‌رجه‌م لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا به سوپای سوریای ئازادیشه‌وه خستویانه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كۆبانی له ئێستادا ئه‌و هه‌رێمه رووبه‌ڕووی كه‌می خۆراك و ده‌رمان بووه‌ته‌وه
09/04/2014
رۆژی 20ی ئاداری رابردوو، شارەوانی شاری سان سباستیان لە هەرێمی باسكی ئیسپانیا بە مەبەستی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی كورد، ئاڵایەكی كوردستانی بە باڵەخانەی شارەوانییەكەدا شۆڕ كردەوە.
هەڵكردنی ئەو ئاڵایە لەلایەن رۆژنامەكانی ئیسپانیا و هەندێك لە حیزبەكانەوە، بە تایبەتیش حیزبی فەرمانڕەوا وا لێكدرایەوە كە پشتگیری گەلی باسكی ئیسپانیایە بۆ گەلی كورد.
هەر لەو رۆژەدا، ئیناكی ئازكونا، سەرۆكی شارەوانی شاری بلباو كە خەڵاتی باشترین سەرۆك شارەوانی جیهانی وەرگرتبوو، كۆچی دوایی كرد، بەڵام ئاڵای كوردستان لەسەر دیواری شارەوانی سان سباستیان مایەوە و پرسە رانەگەیەنرا.
ئەوە لە كاتێكدا زۆربەی شارەوانییەكانی ئیسپانیا پرسەیان بۆ گێڕا و ئاڵای وڵاتیان نزم كردەوە.
چاپەمەنییەكانی ئیسپانیا هیچ قسەیەكیان لەسەر ئەو شارەوانییە نەكرد تاوەكو رۆژی خۆی هات، رۆژی 23ی ئادار كە هاوكاتە لەگەڵ كۆچی دوایی ئەدۆلفۆ سوارێز، یەكەم سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیای دوای ژەنەراڵ فرانكۆی دیكتاتۆری پێشووی ئەو وڵاتە.
سوارێز لەلای ئیسپانییەكان بە ئەندازیاری گواستنەوەی سیستمی سیاسی ئیسپانیا دادەنرێت، كە توانی كۆتایی بە سیستمی دیكتاتۆری بهێنێت و سیستمێكی دیموكراتی بۆ وڵات بچەسپێنێ. هەموو ساڵێك لە یادی "باوكی دیموكراسی"دا لە ئیسپانیا ئاڵای وڵات لە سەرجەم داوودەزگاكانی دەوڵەت تاوەكو نیوە دادەگیرێت، بەڵام شارەوانی سان سباستیان گوێی بەو رۆژە نەدا و ئاڵای هەرێمەكەی لە تەك ئاڵای كوردستان هەر بە بەرزی هێشتەوە.
ئەم هەڵوێستەی خوان كارلۆس، سەرۆكی شارەوانی سان سباستیان بووە جێی ناڕەزایی پارتەكانی ئۆپۆزیسۆن لەنێو ئەنجومەنی شارەوانی و هێرشێكی توندیان كردە سەر خۆی و پارتەكەی (بیلدۆ)ی نزیك لە بزووتنەوە نەتەوەییەكانی هەرێمی باسك.
پارتی گەلی سۆسیالیست (پارتی دەسەڵاتدار) لە ئیسپانیا، داوای لە بیلدۆ كرد یادی مردنی سوارێز بكاتەوە كە بە فەرمی لەلایەن حكومەتی ئیسپانیاوە ئەو رۆژە كراوەتە رۆژی ماتەمگێڕی، بەڵام بیلدۆ گوێی بەو داواكارییەی پارتی دەسەڵاتدار نەداو پشتگوێی خست.
رۆژنامەی ئیسپانی (El Correo) لەوبارەیەوە هەواڵێكی بەو ناونیشانە بڵاوكردەوە "شارەوانی سان سباستیان كوردستانی لەبیرە، ئازكونا و سوارێزیش لەبیر دەكات".
لە درێژەی هەواڵەكەی رۆژنامە ئیسپانییەكەدا هاتووە "پارتی سۆسیالیستی باسك رەخنەی لە هەڵوێستی سەرۆكی شارەوانی سان سباستیان گرتووە كە لەلایەك پشتگیری لە گەلی كورد دەكات بەناوی پیرۆزكردنی رۆژی نەتەوەییان و ئاڵاكەیان لە شارەوانی هەڵدەواسێت، لەلایەكی دیكەوە هیچ نیشانەیەكی خەمگینی لە شارەوانییەكەدا بەدی ناكرێت بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆكی شارەوانی بلباو".
هەڵواسینی ئاڵای كوردستان بە باڵاخانەی شارەوانی سان سباستیاندا بووە مژاری زۆربەی رۆژنامەكانی ئەو وڵاتە. ئەوە جاری یەكەم نییە چاپەمەنییەكانی ئیسپانیا هێرش دەكەنە سەر هەڵوێستەكانی سەرۆكی شارەوانی سان سباستیان و پارتەكەی بەهۆی پشتگیریی لە گەلی كورد.
مانگی تشرینی یەكەمی رابردووش، رۆژنامەی ABC كە بە رۆژنامەی راستڕەوەكانی ئەو وڵاتە ناسراوە، هەواڵێكی لەسەر بەستنی "كۆنفرانسی نێونەتەوەیی شارەوانییەكان بۆ ئاشتی" بڵاوكردبووەوە بە ناونیشانی "بلدۆ لە رۆژێكدا 100 هەزار یۆرۆ بۆ شارەوانییەكانی كوردستان و فەلەستین خەرج دەكات".
لەو كۆنفرانسەدا سەرۆكی شارەوانی پێشووی ئامەد عوسمان بایدەمیر، سەرۆكی پێشووی شارەوانی باتمان سەرحەد تەمەل، هەروەها هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستان سینەم محەممەد بەشدارییان كردبوو. رۆژنامەكە بە شێوەیەكی نێگەتیڤ باسی كۆنفرانسەكەی كردبوو.
ئەوە دووەم ساڵە شارەوانی سان سباستیان یادی نەورۆزی گەلی كورد دەكاتەوە. ساڵی رابردووش شارەوانی ناوبراو چوار كوردی نیشتەجێی ئیسپانیای داوەت كرد كە هەر یەكێكیان لە بنەڕەتدا خەڵكی پارچەیەكی كوردستان بوون.
09/04/2014
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی ئاماده كردووه بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاره سبه‌ی ( 9ی نیسانی 2014 ) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌و پرۆژه‌یه رابگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به خه‌ندانی راگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ی له‌شاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا، مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پرۆژه‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نێت كه په‌یوه‌ندیی به ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه هه‌یه .
سه‌چاوه‌كه وتیشی: جگه له‌و پرۆژه‌یه، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی باس له چۆنێتی به‌رێوه‌چوونی دانیشتنی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌ت و ده‌ستبه‌كاربونی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
راگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌كاتێكدایه كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی راگه‌یاند: "ده‌وڵه‌تی كوردی به‌رێوه‌یه و هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌وه ده‌نرێت كه كۆنفیدراڵی رابگه‌یه‌نین."
09/04/2014
ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکانی په‌رلەمانی تورکیا هێرشکرایە سەر کەمال کلچدارئۆغلو سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری "جەهەپە".
لەکاتێکدا کلچدار ئۆغلو دەیویست بچێتە هۆڵی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەی لەگەڵ په‌رلەمانتارانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی "بەدەپە" سڵاو و گفتوگۆی دەکرد، لەو کاتەدا کەسێکی نەناسراو هێرشی کردە سەر سەرۆکی جەهەپە.
هێرشکەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی په‌رلەمانی تورکیا دەستگیرکرا.
هەرچەندە سەرەتا میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند؛ هێرشکار لە هۆڵی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی بەدەپە هاتۆتە دەرەوە و هێرشی کردۆتە سەر سەرۆکی جەهەپە، بەڵام بەدەپە ئەوە ڕەتدەکاتەوە و ئیدانەی هێرشەکە دەکات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی بەدەپە بە تەلەفۆن پەیوەندی كرد بە کەمال کلچدارئۆغلو و نیگەرانی خۆی و بەدەپەی پێڕاگەیاند و هیوای سەلامەتی بۆ خواست.
هاوكات فراکسیۆنی بەدەپە لە په‌رلەمانی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند؛ "ئەو بابەتە هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و ئەو کەسەی هێرشی کردووە ئەندامی ئێمە نییە".
لەلایەکی دیکەوە هەریەکە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیران و عەبدوڵا گیولی سەرۆک کۆماری تورکیا ئیدانەی هێرشکردنە سەر کەمال کلچدارئۆغلو، سەرۆکی گشتی جەهەپەیان کرد.
09/04/2014
به‌رپرسێكی پێشووی ڕوسیا ته‌ئكیدی كرده‌وه، په‌یامێكی له سه‌رۆكی سوریاوه ئاراسته‌ی هاوتا ڕوسییه‌كه‌ی كردووه‌و تیایدا پێداگری كردووه كه وه‌ك یانكۆڤیچ سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی ئۆكرانیا مامه‌ڵه ناكات و ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابێت.
مه‌لا سه‌عیدی كوردی ناسراو به به‌دیعولزه‌مان سه‌عیدی نورسی، له مێژووی توركیای نوێ‌دا، دیارترین ناوه كه زۆرترین قه‌ده‌غه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
هه‌ريه‌ك له كوده‌تا سه‌ربازييه‌كه‌ى ساڵى 1960 و ده‌ستوورى كوده‌تاچييه‌كان له ساڵى 1961، كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌يان هه‌بوو له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنى "ئيسلامى سياسى" له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سياسى و رۆشنبيرى توركيا، به‌ڵام به گوتارى جياواز.
موعه‌ممه‌ر قه‌زافى رێبه‌رى پێشووى ليبيا، كه‌لـله سه‌رى يه‌كێك له نه‌ياره‌كانى بۆ ماوه‌ى 25 ساڵ له به‌فرگرێكدا پاراستبوو.
عه‌مار حه‌كیم و موقته‌دا سه‌در كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌نه‌ده‌ن نوری مالكی بۆ خولی سێیه‌م ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و له‌هه‌وڵی وئه‌وه‌دان كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ئه‌میر كنانی- سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در به رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌تی راگه‌یاندوه، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و عه‌مار حه‌كیم- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له نه‌جه‌ف كۆبونه‌وه‌ته‌وه‌و هه‌ردوولا به‌گرنگیه‌وه باسیان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و چۆنیه‌تی دیاریكرنی سه‌رۆك وه‌زیرانیان له رێگه‌ی دانانی چه‌ند پێوه‌ربو بنه‌مایه‌كی تایبه‌ته‌وه كردوه و ته‌ئكیدیشیانكردۆته‌وه دژی ئه‌وه‌ن نوری مالكی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران.
سیاسه‌ته‌كانی مالكی له به‌رێوه‌بردنی عێراق و په‌راوێزخستنی هاوپه‌یمانه شیعه‌كانی، نیگه‌رانی لای لایه‌نه دیاره‌كانی شیعه به‌تایبه‌ت ره‌وتی سه‌در و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی دروستكردوه‌و ده‌یانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كه‌سێكی دیكه بكه‌ن به سه‌رۆك وه‌زیران كه گوێڕایه‌ڵی ناو ماڵی شیعه بێت.
08/04/2014
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایی كردنی تۆمه‌تباری كوشتنی رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د بدوێی به‌ڕێوه‌چوو، پارێزه‌ری تۆمه‌تباره‌كه‌ش رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌كان "یاسایی نه‌بووه" و لێكۆڵینه‌وه‌كان دوباره ده‌كرێنه‌وه.
ئەنجوومەنی دادگايی سزای قاھیرە له پایته‌ختی میسر، به بیانوی پاراستنی ئارامی وڵات بڕیاری داوە لەمەودوا محه‌مه‌د مورسی سه‌رؤكی له‌سه‌ر كارلابراوی میسر‌و یاوەرانی بە شیوەیەکی نھێنی دادگایی بکرێن .
به پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانیه‌كان كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئەندامانی ئەنجوومەنی دادگای سزای قاھیرە لە پایتەختی میسر بڕیاریان داوە، "بە مەبەستی پاراستنی ئارامی وڵات"، لەمەودوا محەمەد مورسی و یاوەرانی، بە شێوەیەکی شاراوە دادگایی دەکرێن.
لە لایەکی دیکەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی دادگای سزای قاھیرە لە رێی داواکاریی گشتییەوە، داوای کردووە رێ بە تۆمەتباران بدرێ چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوایین جار دادگا دانیشتنی مورسی و یاوەرانی بۆ رۆژی ١٢ی نیسان دواخست.
سەرۆکی دادگا بڕیاریداوە، بۆ دڵنیابوون لە دادگایی‌کردن و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، تەنیا تەلەفزیۆنی دەوڵەتی میسر دادگاییکردنەکە تۆمار بکات.
رۆژی ٤ی تشرینی دووەم، محه‌مه‌د مورسی سه‌رؤكی له‌سه‌ر كارلابراوی میسر و 14 گومان لێكراو، به‌تۆمه‌تی ھاندان بۆ کوشتن، برانە بەردەم دادگا.
07/04/2014
رۆژی دووشەممە "7 نیسان" لە هیندستان گەورەترین هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەمێژووی مرۆڤایەتیدا بەرێوەدەچێت، كه هه‌ڵبژاردنه‌كه به نۆ قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت و 815 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هیندستان بۆ پێكهێنانی 16یه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه كه ماوه‌ی پێنج ساڵ جارێك ئه‌نجامده‌درێت.
لەهەڵبژاردنەکەدا 815 ملیۆن دەنگدەر مافی بەشداریان هه‌یه و ته‌نها له ماوه‌ی نێوان دوو هه‌ڵبژاردندا 100 ملیۆن ده‌نگده‌ر زیادی كردووه. هەڵبژاردنەکە بە 9 قۆناغ بەرێوەدەچێت و ماوه‌ی پێنج هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
هیندستان كه دوای وڵاتی چین گه‌وره‌ترین وڵاته له ڕووی ژماره‌ی دانیشتوان.
هەڵبژاردنەکە لەدوو ولایەتی بچوکی خۆرهەڵاتەوە دەستپێدەکات لەسنوری میانمار و دواتر درێژ ئەبێتەوە بۆ ناوچەی شاخەکانی هیمالایا دواتر بۆ بیابانی خۆرئاوا‌و لەوێشەوە بۆ باشوری ئیستوائی و لە 12 ئایاردا کۆتایی دێت و لە 16 ئایار دەرئەنجامەکان رادەگەیەنرێت.
دەیان هەزار کاندید لەسەر 543 کورسی کێبرکێ دەکەن، لەنێوانیاندا کاندیدی ملیاردێر و کاندیدی ساحر هەیە.هی واش هه‌یه بۆ جاری 13 هه‌مینه خۆی هه‌لده‌بژێرێت .
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هیندستان، به‌كارهێنانی پاره و هه‌ر ئیمتیازاتێكی تر له لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و غه‌رامه‌ی له‌سه‌ر دانراوه.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هیندستان
یه‌كه‌م: ته‌مه‌نی هه‌ر خولێكی په‌رله‌مان پێنج ساڵه‌و تائێستا 15 كابینه‌ی حكومه‌ت پێكهێنراوه.
دووه‌م: 815 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بۆ 543 كورسی په‌رله‌مان، ئه‌و ژماره ده‌نگده‌ر زیاتره له دانیشتوانی هه‌موو وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنه‌كه به 9 قۆناغ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له 7ی نیسان بۆ 12ی مانگی داهاتوو، چوار رۆژ دوای قۆناغی كۆتاییش، واته ڕۆژی 16ی مانگی داهاتوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
چواره‌م: نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن وێستگه‌ی ده‌نگدان ئاماده كراوه، له 28 ویلایه‌تی وڵاته‌كه‌دا.
پێنجه‌م: پێنج ملیار دۆلار بودجه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه.
شه‌شه‌م: دوو ملیۆن و 600 هه‌زار هێزی ئه‌منی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌پارێزن.
حه‌وته‌م: پێكهێنانی حكومه‌ت پێویستی به 272 كورسی په‌رله‌مانه.
هه‌شته‌م: به به‌راودی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2009 نزیكه‌ی 100 ملیۆن ده‌نگده‌ر زیادی كردووه.
نۆیه‌م: ده‌یان هه‌زار كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن، كاندیدی ملیاردێری تێدایه كاندیدی ساحیریشی تێدایه .. هی واش هه‌یه بۆ جاری 13 هه‌مینه خۆی كاندید ده‌كاته‌وه.
ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه به‌سه‌ر كورسیه‌كانی په‌رله‌مان دابه‌ش بكه‌ین، ئه‌وا هه‌ر كورسیه‌كی په‌رله‌مان یه‌كسانه به یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار و 920 كه‌س.
یازدیه‌م: رێژه‌ی موسوڵمانانی وڵاته‌كه 13%یه‌و، سه‌ید ئه‌حمه‌د بوخاریی ئیمامی گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی هیندستان له نیوده‌لهی داوای له موسوڵمانه‌كان كرد ده‌نگ به پارتی كۆنگره‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بده‌ن.
ئا: دانا ساڵح
(ئه.ا)
07/04/2014
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ببێته باڵاده‌ست و حكومڕان وكورد پاشكۆیان بێت، بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه كێشه‌ی كورد نه‌وت وگازو بودجه نیه.