فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

sadr u dast la syasat helgrtn

 

رابەری رەوتی سەدری شیعە مەزهەب لە عێراق، رایگەیاند، کە بەیەکجاری دەستبەرداری کاری سیاسی بوو و جارێکی دیکە لە سیاسەتەوە ناگلێتەوە. موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بەهۆی ئەو گەندەڵییانەی کە بەناوی خانەوادەی سەدری دەکرێ، کە لە عێراق و دەرەوەی عێراق روودەدەن و ئەگەر هەیە لە داهاتووشدا رووبدەن و بۆ کۆتاییهێنان بە نەهامەتی گەلی عێراق بڕیارم دا بەیەکجاری دەستبەرداری کاری سیاسی ببم و جارێکی دیکە لە سیاسەتەوە ناگلێمەوە". سەدر گوتیشی "بڕیارم دا هەموو نووسینگەکانی شەهیدی سەدر لە عێراق  و لە دەرەوەی عێراق دابخەم، چ لە ئاستی ئایینی بێ یان کۆمەڵایەتی یان سیاسی". رابەری رەوتی سەدر راشیگەیاند "لەمەودوا هیچ فراکسیۆنێکی سیاسی و هیچ پۆستێک چ لە نێو حکومەت بێ یان لە نێو پەرلەمانی عێراق یان لە دەرەوە نوێنەرایەتی من ناکەن و هەرکەسێکیش باس لە پێچەوانەی ئەم بڕیارەم بکات، رووبەڕووی بەرپرسارێتی شەرعی و یاسایی دەبێتەوە". هاوکات سەدر بڕیاری دا 19 دەزگای سەر بە رەوتەکەی بهێڵێتەوە و راستەوخۆ پەیوەندییان بە خۆیەوە هەبێ. ئەمە لەکاتێکدایە، موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر پێشتر دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی راگەیاند و دواتر زۆری پێنەچوو لە بڕیارەکەی پاشگەز بوویەوە. هاوکات رەوتی سەدر فراکسیۆنێکی بە ناوی فراکسیۆنی ئەحرار لە نێو پەرلەمانی عێراقدا هەیە، کە نوێنەرایەتی رەوتەکە دەکات و نزیکەی 40 پەرلەمانتار لەخۆدەگرێ.

sedr wazi hena

16/2/2014

 

ocallan1622014bbb

عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٨ پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"ی دامەزراند، پاش چەندین ساڵ خەباتی چەکداری، لە ساڵانی نەوەدەکان لە سوریا گیرسایەوە و لەوێوەوە وێڕای دامەزراندنی ئەکادیمیای سەربازی، ئاڕاستەی ڕێکخستنەکانی پارتەکەی دەکرد، هەتا لە مانگی ئەیلولی ١٩٩٨ حكومەتی تورکیا هەڕەشەی لە سوریا کرد کە ئەگەر بەردەوام بێت لە پاراستنی ئۆجەلان و لە خاکی وەڵاتەکەی دووری نەخاتەوە، ئەوا ئەوان بێ وەڵام نابن و کاردانەوەیان دەبێت.

 بەو شێوەیە هەڕەشەکانی سوپای تورکیا بەردەوام بوون و فەرمانداری سوپای تورکیا ئاتیلا ئاتەش لە هاتای ووتی: ئیدی سەبری ئێمە نەما و ناچارین بەڕێگەی سەربازی وەڵامی سوریا بدەینەوە، هەڕەشەکان بەکردەیی کران و سوپا لە سنورەکانی سوریا جێگیرکرا. حکومەتی سوریا هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەست نەما، جگە لە دورخستنەوەی ئۆجەلان لە وەڵاتەکەی، چونکە لەلایەکەوە تورکیا هێزەکانی لەسەر سنوری سوریا کۆدەکردەوە، لەلایەکی دیکەوە ئیسرائیل و ئەمریکا و هێزەکانی دیکەی ناتۆ لە پیلانگێڕیدابوون و فشاریان دەخستە سەر سوریا. بەمشێوەیە لە ٩ی ١٠ی ١٩٩٨ ئۆجەلان سوریای جێهێشت و ڕایگەیاند؛ لێرەوە دەست بە قۆناغێکی نوێ دەکەم و دەچمە ئەوروپا و پرسی کورد دەیگەیەنمە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ئۆجەلان پاش جێهێشتنی سوریا، یەک لە دوای یەک ڕووی لە یۆنان و ڕوسیا و ئیتاڵیا کرد، بەڵام بەهۆی فشاری ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا ئەو دەوڵەتانە ئامادەنەبوون مافی پەنابەرێتی سیاسی بدەن بە ئۆجەلان. بەو شێوەیە ئۆجەلان لە وەڵاتێکەوە دەچوو بۆ وەڵاتێکی دیکە، سەرەنجام گەیشتە نەیروبی پایتەختی کینیا و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەوێ دەستگیرکرا و ڕادەستی تورکیا کرایەوە.

دوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان، سەرۆک وەزیری پێشووی تورکیا بولەنت ئەجەوید رایگەیاند؛ ئەمریکا ئۆجەلانی ڕادەستی تورکیا کردەوە، پاش ٩ مانگ بەسەر دەستگیرکردنیشیدا ئۆجەلان لە دیداری لەگەڵ پارێزەرەکانی ڕایگەیاند؛ پیلانگێڕی دەستگیرکردنم لە واشنتنەوە بۆ تەلئەبیب داڕێژرا و لەلایەن ناوەندێکی تایبەت سەرپەرشتی دەکرا. ئەگەرچی چاوەڕوان دەکرا بە دەستگیرکردنی ئۆجەلان کۆتایی بە پەکەکە بێت و پرسی کورد بە بنبەست بگات لە تورکیا، بەڵام دوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان سەرەتایەکی نوێ بۆ خەباتی کوردانی باکوور دەستیپێکرد و وێڕای قوربانیدانی زۆر، بەڵام لەو کاتەوە هەتا ئێستا کورد چەندین دەستکەوتی هەبووە و پێگەی ئۆجەلان و پەکەکەش ڕۆژ دوای ڕۆژ گەشەی کردووە، تا ئەو ڕادەیەی دەوڵەتی تورکیا ناچاربوو دان بەو ڕاستییەدا بنێت و لەگەڵ ئۆجەلان و پەکەکە دەست بە دانوستان بکات، لە ئێستادا پڕۆسەی ئاشتی لە ئارادایە و لەنێوان ئۆجەلان و دەوڵەتی تورکیا دانوستان هەیە.

 

خه‌ندان- شاسوار مامه‌

16/02/2014

 

penchweni

له‌ ساڵیادی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان، محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی، سیاسه‌تمه‌دار و مامۆستای زانكۆ  رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆجه‌لان یه‌كێكه‌ له‌و سه‌ركرده‌ مۆدێرنانه‌ی كه‌ هه‌م سیاسه‌ت مه‌دارو هه‌م سه‌ركرده‌ی حزبێكن و هه‌م جۆره‌ كاریزمایه‌كیشیان هه‌یه‌ له‌ناو خه‌ڵكیدا، ده‌شڵێت: "پێشتریش هه‌ریه‌كه‌  له‌ د. قاسملو و مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌و سیفه‌ته‌یان هه‌بووه‌".

له‌دیدارێكی رادیۆ خه‌نداندا محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی، سیاسه‌تمه‌دار و مامۆستای زانكۆ، رایگه‌یاند: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سیفه‌تی سه‌ركرده‌ی به‌ مانای كه‌لیمه‌ تیادا هه‌یه‌، كه‌سێكی رووناكبیره‌ و كه‌سێكی شاره‌زای مێژووی به‌شه‌ریه‌ته‌و مێژوو زانیشه‌.

ده‌شڵێت: "له‌و سه‌ركرده‌ مۆدێرنانه‌ی كورد كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كورده‌وه‌ بوونه‌ سه‌ركرده‌ چه‌ند كه‌سێكن، هه‌م سیاسه‌تمه‌دار و هه‌م سه‌ركرده‌ی حزبێكن و هه‌م كاریزمایه‌كیشیان له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و حزبه‌كه‌یان و ناوچه‌كه‌دا درووستكردوه‌ چه‌ند كه‌سێكن".

راشیگه‌یاند: له‌ كوردستانی رۆژهه‌ڵات د. قاسملو، كه‌سێكی رۆشنبیر و سه‌كرده‌بوو و فكر و بیری ئێستاش له‌ناو حزبه‌كه‌یدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له‌ هه‌رێمی كوردستانیشدا مام جه‌لال، كه‌سێكی رۆشنبیره‌ و هه‌م سه‌ركرده‌ی حزبێكیشه‌، نه‌وشیروان مسته‌فاش، یه‌كێكه‌ له‌و سه‌ركردانه‌ی كه‌ هه‌مان یسفه‌تی هه‌یه‌.

روونیكرده‌وه‌: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه‌سێكی بیرمه‌ند و شاره‌زاییه‌ له‌ ژیان و ژیانی شۆڕش گێڕی و خه‌ڵكانی شۆڕشگێڕی جیهان و مێژووی شۆڕشگێڕی جیهان، جگه‌ له‌وه‌ش تیۆری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، زۆرێك له‌ په‌رتوكه‌كانیشی كه‌ له‌م دواییه‌دا له‌ زیندانه‌وه‌ كه‌وتنه‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران فه‌لسه‌فه‌ ئامێزن خوێنه‌ر ده‌بێت به‌ دیقه‌ت و بیرێكی قووڵه‌وه‌ بیان خوێنێته‌وه‌ و لێیان تێ بگات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ لیستی ره‌شی ئه‌وروپا و ئه‌مریكادابوو كه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ناتۆ ده‌كات، به‌و پێیه‌ی توركیا ئه‌ندامێكی چالاكی ناتۆیه‌، ئه‌ورووپا توركیایان داناوه‌ به‌ ده‌روازه‌ی ئه‌ورووپا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و گرنگییه‌ی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا به‌ توركیایانداوه‌، جگه‌ له‌ ئیسرائیل به‌ هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌یان نه‌داوه‌، ئه‌گه‌رچی ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكه‌ ته‌نها ده‌توانێت خۆی بپارێزێت، به‌ڵام توركیا ده‌وڵه‌تێكه‌ ئه‌ورووپاو ئه‌مریكا ده‌توانن كاری پێبكه‌ن و كاریان پێی كردوه‌.

له‌ ساڵی‌ 1999دا عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌رۆكی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان له‌ شاری‌ نایروبی‌ پایته‌ختی‌ كینیا ده‌ستگیركرا و  سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، له‌ ساڵی‌ 2002دا سزاكه‌ سووككرا بۆ زیندانی‌ هه‌تاهه‌تایی و له‌ ئێستادا له‌ گرتووخانه‌ی‌ ئیمراڵی‌ زیندانی‌ كراوه‌.

16/02/2014

ocelannnnnnnnnnnnn

 

پەرلەمانتارێكی گۆڕان بەپێویستی دەزانێت دەسەڵاتدارنی هەرێمی كوردستان فشار بخەنە سەر توركیا بۆ ئازدكردنی رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان. دەشڵێت: " فشار دەخەینە سەر كابینەی نوێ تاوەكو كاری جدیی لەو بارەوە بكات". شێركۆ حەمە ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە دەسەڵاتدارنی هەرێمی كوردستان دەكات فشار بخەنە سەر توركیا بۆ ئازادكردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ‌و دەڵێت:" ئەركی دەسەڵاتدارانی هەرێمە هەمو‌و كەناڵ و پەیوەندییە جۆرارجۆرەكانیان بەكاربێنن، تا فشار بخەنەسەر توركیا بەز‌وویی ئاپۆ ئازاد بكات،چونكە ئاشتی بەئازادیی سەردەگرێت،نەك لە زیندانەوە." ئەندام پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەكدا كە بە بۆنەی پانزدەهەمین ساڵی زیندانیكردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: "لە بنەمادا گرتن و زیندانیكردنی ئەو سەركردەیەی نەتەوەی كورد،پێچەوانەی هەمو‌و بنەماكانی ئازادی و مافی مرۆ‌ڤ و بەها رەوشتییەكانی گەلانە". شێركۆ حەمە ئەمین باس لە ور‌ووژاندنی ئەو پرسە لە پەرلەمانی كوردستان دەكات و دەڵێت: "پشتیوانی و هاوسۆزی بۆ شۆڕشی بەشەكانی دیكەی نیشتمان و ئازادیی ئۆجەلان، چەند بارەدەكەینەوە و وەك ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەییش،لەپەرلەماندا بۆ پاڵپشتی و هاوكارییان درێغی ناكەین و فشار دەخەینە سەر كابینەی نوێ تا كاری جدی لەو بارەوەبكات." عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان لە ساڵی 1999 و لەدوای هەڵاتن لە سووریا و گەڕان بەسەر چەند وڵاتێكدا بۆ پێدانی مافی پەنابەری، لە كینیا دەستگیركرا و بە فڕۆكەیەكی تایبەت گوازرایەوە بۆ توركیا. ئۆجەلان سەرەتا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام پاش ناڕەزایەتییەكی بەرفراوان، سزاكەی هەموار كرایەوە و  بە سزای زیندانی هەتا هەتایی حوكم درا وماوەی 15 ساڵە لە دورگەی ئیمرالی بەند كراوە. 

15/2/2014

arduxann u nichirvvan

 

لە ماوەی دیداریدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانیدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی پابه‌نده‌ به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆری كردووه‌. 

ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 14ی شوباتی 2014، نێچیرڤان بارزانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری له‌ ئیستانبول له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا كۆ بووه‌وه.

ده‌رباره‌ی پرسی وزه‌ و ڕێككه‌وتنی وزه‌ی هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، ئه‌ردۆغان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی پابه‌نده‌ به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆری كردووه‌، هه‌روه‌ها پشتگیریی حكوومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌و دانوستان و گفتوگۆیانه‌ی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراقی فیدرال دووپات كرده‌وه‌ كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاو له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موواندا، له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و هیوای خواست له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنێك‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ كه‌شێكی دۆستانه‌دا به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌ر یه‌ك له‌ عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، د. فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌ت له‌ شاندی هه‌رێم و تانه‌ر یلدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكاران له‌ لایه‌نی توركی ئاماده‌ی بوون،‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وشی ئه‌منی و سیاسیی عیراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا. دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ش، دوێنێ شه‌و شاندی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

pna

15/2/2014


 

 

malki1422014bb

سەركردەیەكی رەوتی سەدر باس لەوە دەكات كە، نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عیراق جیاوازییەكانی لەگەڵ هەرێم وەك كارتی فشار بەكاردێنێت و  بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی متمانەو درێژكردنەوەی ویلایەتەكەی سازش دەكات لەبەردەم هەرێمی كوردستان.

جەواد شهەیلی، سەركردەیەكی رەوتی سەدر بەخەندانی راگەیاند،" هەر كە كێشە دەكەوێتە نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان، هەریەكەو تۆمەتی سیاسی دەخاتەپاڵ ئەوی تر، دواتر بەغدا لەبەردەم هەرێمدا سازش دەكات و ئەوەی كورد دەیەوێت بۆی جێبەجێ دەكات">

وتیشی: بەدڵنیایەوە مالكی جیاوازی بودجەی ئەمساڵ لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ ماوەیەكی كاتی وەك كارتی فشار بەكار دێنێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی كەمتمانەی شەقامی شیعە بەدەست بێنێت لەبەرامبەر داواكانی كورد لەبودجەی گشتی.

بەوتەی شهەیلی، " مالكی ساڵانی پێشوتریش سازشی لەبەردەم داواكانی كورد كردووە، تاپەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم بەباشی بمێنێتەوە"، ئەوەشی خستەڕوو كە، " ئەم سازشانە بەبەرژەوەندی تاكە حزبی دەسەڵات لەحكومەتی بەغدا یەكلایی دەبێتەوە".

شهەیلی ئەوەشی راگەیاند كە،" مالكی بەم سیاسەتەی لەبەرامبەر كورد دەیەوێت متمانەی خۆی بەدەست بێنێتەوە تا بەهۆیەوە جارێكی دیكە ویلایەتی سێیەمی درێژ بكاتەوە".

بڕیارە كۆتای مانگی چواری ئەمساڵ، پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق بەڕێوە بچێت و لایەنە سیاسیەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش باس لەوە دەكەن كە مالكی لەهەوڵی ئەوەدایە ویلایەتی سێیەم، بەدەست بێنێتەوە.  

15/02/2014

 

usairaq

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات كە ئەگەر زۆر ناچار نەبن گەشت بۆ عێراق نەكەن، چونكە مەترسی دەبێت بۆ سەر ژیانیان.

لە كۆتایی ساڵی رابردووەوە چەكداران دژ بە حكومەت كە بەشێكی زۆریان سەر بە رێكخستنی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە "داعش"ن، دەستیان بەسەر فەللوجە و دەوروبەری رومادی دا گرتووە.

فەللوجە 60 كم لە بەغدا دوورە، لەلایەن سوپای عێراق گەمارۆدراوە و بەردەوام بە تانك و تۆپی دوورهاوێژ بۆردوومان دەكرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی لە گەشتكردنیان بۆ عێراق. لە بەیاننامەكەدا هاتووە "بارودۆخی عێراق لە هەندێ رووەوە نائارامە و ئەگەر زۆر ناچار نەبن گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەكەن، بە تایبەتی دوای ئەوەی حكومەتی عێراق رایگەیاندووە ئامادەكاری دەكات بۆ جلەوگرتنەوەی بارودۆخی فەللوجە".

لە دوایین لێدوانیدا، نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند" بۆ ئەوەی خەڵك بگەڕێنەوە سەر جێگاو رێگا و كارەكانی خۆیان، لە دوو سێ رۆژی داهاتوودا دەستدەكەین بە گەڕاندنەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ پارێزگاكە".

لە 12 شوباتی 2014، كۆمیسیۆنی پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، لەماوەی 6 هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 300 هەزار عێراقی كە نزیكەی 50 هەزار خێزان دەبن لە پارێزگای ئەنبار ئاوارەبوونە، بەهۆی رووداوەكانی فەللوجە و رومادی لە رۆژئاوای عێراق دا، بەشێكی ئەو ئاوارانەش روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

لە دوای رووخانی رژێمی پێشوو، فەللوجە  لە ساڵی 2004 دا دووچاری دوو هێرشی سوپای ئەمریكا بووە. یەكەم هێرشی هێزەكانی ئەمریكا بە ئامانجی لەنێوبردنی یاخییبوونێكی سوننەكان بوو لە شارەكەدا. هاوكات لە شەڕی دووەمی فەللوجەدا زیاتر لە 2 هەزار خەڵكی سڤیل و 140 سەربازی ئەمریكی كوژران، كە بۆ ئەمریكییەكان ئەو شەڕە لە دوای جەنگی ڤێتنام بە د‌ژوارترین شەڕ لە قەڵەم دەدرێت.

پارساڵ و لە 25/2/2013، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دایە هاووڵاتیانی لە گەشتكردنیان بۆ عێراق، لەبەر رفاندن و تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی ئەو وڵاتە، چونكە لەو بارودۆخە ئاڵۆزە رەنگە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نەتوانێ وەك پێویست بە دەنگیانەوە بچێت.

15/02/2014

 

jnef2

ئەمڕۆ هەینی دوا دانیشتنی گەڕی دووەمی دانوستاندنەكانی جنێڤ 2 لەنێوان حكومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو، سەرەڕای راوێژی نێوانیان لەگەڵ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، تاوەكو ئێستا وادەی گەڕی سێیەم رانەگەیەنراوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند "ئەخزەر ئیبراهیمی، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەبی، بەجیا لەگەڵ هەردوو شاندی حكومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كۆدەبێتەوە".

گینادی گاتیلۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، رەتیكردەوە دانوستاندنەكان گەیشتبنە بنبەست و ئاشكرایكرد "شاندی حكومەتی سووریا مەبەستی ئەوەی نییە پاشەكشە لە دانوستاندنەكان بكات، بەڵكو خوازیاری چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانە".

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، گوتیشی "شاندی حكومەتی سووریا ئاشكرایكردووە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پابەندی خۆی نیشانداوە بۆ هاوكاری حكومەت بۆ رێگاگرتن لە پەرەسەندنی هێزە تووندڕەوكان و تیرۆر، لەبەرامبەریشدا حكومەتی سووریا ئامادەیی دانوستاندنی لەسەر پرسەكانی دیكە نیشانداوە، تەنانەت پێكهێنانی دەستەی كاتیش، كە بەلای ئۆپۆزیسیۆن پێكهێنانی ئەو دەستە كاتییە ئەولەویەتی كارەكانە

15/02/2014

mahamadi haci mahmud.jpg1

محەممەد حاجی مەحموود لەبارەی گۆڕانكاری لە سكرتێری گشتی حیزبەكەی ئاشكاریدەكات،  داوای لە حیزبی زەحمەتكێشان كردووە كەسێكیان ببێتە سكرتێری گشتیی  حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ، ئەو دەشڵێت "داوام لە خەڵكی سەربەخۆ و لایەنەكانی دیكەش كردووە ئەو پۆستە وەربگرن".

 

محەممەد حاجی مەحموود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بەشداری بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەفزیۆنی (رووداو)ی كرد و رایگەیاند: "مەسەلەی دواكەوتنی حكومەت ئەوە نییە كە ئەو هەموو هەرایەی لەسەر دروستبووە، گۆڕینی نەخشەی پەرلەمانی كوردستان لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 وایكرد كە حكومەت دوابكەوێت".

 

ئەو  هۆكاری دیكە دەخاتەڕوو و پێیوایە، لەبەر ئەوەی هاوپەیمانەكەی  پارتی دیموكراتی كوردستان نەیتوانی ببێتەوە هێزی دووەم، بۆیە ئەمە بووەتە هۆكارێك كە پارتی ورد بێت لە مەسەلەی هەڵبژاردنی شەریكێك لەنێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتیمانيی كوردستاندا، بۆ ئەوەی لە چوار ساڵی داهاتوودا لەگەڵیدابێت.

 

لەبارەی بژاردەی پارتی بۆ دیاریكردنی هاوبەشێك بۆ حكومكردنی چوار ساڵی داهاتوو، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی دەیەوێ گۆڕان كە هێزی دووەمی كوردستانە هەڵبژێرێت، لە هەمانكات نایەوێ دۆستە كۆنەكەشی لەدەستبدات كە لە هەموو جومگەكانی ئەم وڵاتەدا شەریكن".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بە سەردانەكەی رۆژی 13/2/2014 ی  نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆتایی بە زۆر مەسەلە هاتووە بۆ پێكهێنانی حكومەت و لەسەر پۆست و وەزارەتەكان رێككەوتوون.

 

سەبارەت بە داواكاری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان  و ئەو پۆستانەی لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای دەكەن، محەممەد حاجی مەحموود  گوتی"خراپترین حكومەتی هەرێمی كوردستانمان لە باشترین حكومەتی دونیا پێباشترە، داوای هیچ پۆستێكمان نەكردووە، ئەگەر لە ناو حكومەت بین یان نەبین پشتیوانی لەو حكومەتە دەكەین، بەڵام حكومەت سەردانیان كردووین و داوایان لێكردووین پشتیوانیان لێ بكەین و بەشدایری حكومەت بكەین".

 

جەختیشیكردەوە، پێدانی وەزارەتێك بە مافی خۆیان دەزانن و ئەگەر پێیان نەدرێ، مافەكەیان خوراوە. سەبارەت بەوەی هێزە ئیسلامییەكان كە لە هەڵبژاردنی 2009 لەگەڵ حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەبەرەیەكدا بەشداری هەڵبژاردنیان كرد و  ئاماژە بەوەدەكەن لە فەزڵی ئەوان سۆسیالیست 2 كورسی هێنا، محەممەد حاجی مەحموود گوتی "ئەگەر بەهۆی ئەوانەوە بێت 2 كورسیمان هێنابێ، خوا جەزای خێریان بداتەوە".

 

سەبارەت بەو كورسییەش كە لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 بەدەستیانهێنا گوتی: "ئەو كورسیەی بەدەستمانهێناوە دەنگی خۆمانە، نە دەنگی پارە، نە دەنگی هەڕەشە، نە دەنگی پارەی دەوڵەتانە".

 

لەگەڵ ئەوەشدا بە گرینگییەوە باسی لە پەیوەندی نێوان حیزبی سۆسیالیست و كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و پێیوابوو شتێكی گرنگە پەیوەندیان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هەبێت، "خۆی قارەیەكە لە رووسیاوە تا وڵاتانی عەرەبی درێژدەبێتەوە، ئێمە سوپاسیان دەكەین كە پەیوەندیان لەگەڵ ئێمەدا هەیە".

لەبارەی ئەو رەخنانەی لەنێوخۆی حیزبەكەوە لە سۆسیالیست دەگیرێن، بەوەی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا 43 سەركردە و زیاتر لە 2 هەزار كادر وازیان هێناوە،  محەممەدی حاجی مەحموود رایگەیاند، ئێستا هیچ حیزبێك لە كوردستان 2 هەزار كادری نییە، حیزبەكانیش هەر وان خەڵكیان لێ جیادەبێتەوە، ئەو حیزبانەی دیكە هەموو لە پارتی دروستبوون، هەموویان پارتی بوون.

 

سەبارەت بە گۆڕانكارییش لە سكرتێری گشتی لەو حیزبەدا ئاشكرایكرد "وەك چۆن خەڵكی دێیەك لە گوندەكانی دیكە دەگەڕان كوێخایەك بۆخۆیان پەیدا بكەن، منیش دەگەڕام كوێخایەك پەیدا بكەم بۆ ئەوەی ببێتە سكرتێری حیزب، داوام لە زەحمەتكێشان كرد بێن سكرتێری حیزبی سۆسیالیست بن، داوام لە خەڵكی سەربەخۆ و لایەنەكانی دیكەش كردووە".

14/2/2014

 

naushirwan mstafa u barzanii

لە كۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نەوشیروان مستەفای رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان باسی پێكهێنانی حكومەت و یەكخستنی هەڵوێست بەرامبەر حكومەتی مالیكی كراوە، لەو گرفتانەی كە ئێستا لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقدا هەن .

ئەو كۆبوونەوەیە كە رۆژی 13/ 2/ 2014 لە پیرمام بەڕێوەچوو، تێیدا نەوشیروان مستەفا، شاندی دانووستاندنكاری بزووتنەوەی گۆڕانی بۆ مەسەلەی پێكهێنانی حكومەت بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناساند، كە پێكهاتبوون لە عومەری سەید عەلی، مستەفا سەید قادر، جەلال جەوهەر، محەممەد حاجی، ئارام شێخ محەممەد و د.ئاكۆ حەمە كەریم.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەو كۆبوونەوەیەدا نەوشیروان مستەفا باسی ئەوەیكردووە كە پێكهێنانی حكومەت زۆر دواكەوت، هەرچەندە ئەوان بەوەش رازیبوون، كە دەستبەرداری جێگری سەرۆك وەزیران ببن، لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی نیشتمانی و دروستكردنی تەوافوقێك لەبەردەم ئەو گرفت و كێشانەی رووبەڕووی كورد دەبنەوە. 

هەروەها نەوشیروان مستەفا ئەوەشیگوتبوو، كە ئەوان دەیانەوێت حكومەت زوو پێكبێت و ئەگەر بەهۆی ئەوانەوە دوابكەوێت، ئەوان ئامادەن ببنە ئۆپۆزیسیۆن و نەبنە كۆسپ لەبەردەم پێكهێنانی حكومەتدا.

هەروەها بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، مەسعود بارزانی بە نەوشیروان مستەفای راگەیاندووە، كە ئەو زۆر پێی باشە گۆڕان بەشداری لە حكومەتدا بكات و كورد یەكهەڵوێست بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لە بەغدا، هەروەها پرسیاری ئەوەیكردووە كە بۆچی گۆڕان دەیەوێ وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت و پێداگیری لەسەردەكات . هەروەها باسی ئەو سەردانانە كرا كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەردانەكەی بۆ وڵاتانی ئەوروپایی ئەنجامیدابوو.

د.فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی فەرمیدا رایگەیاند، كە هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە، پێویستە هەموو كۆسپێك لە پڕۆسەكەدا لابدرێت، بۆ ئەوەی بە زووترین كات پڕۆسەی دانوستاندنی نێوان لایەنەكان ئەنجامی لێبكەوێتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت . 

سەرۆكی هەرێم و رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە پەیوەندی و دانوستاندنی بەردەوام لەگەڵ هەموو لایەنەكاندا هەبێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەشدا مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتوویەتی بۆ پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت رۆژی شەممە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كۆدەبێتەوە .
rudaw
14/2/2014

naushirwan mstefa u barzani

 

لە سەردانەکەی ئەمڕۆیدا، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، ناوی کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی هەشتەمدا، مستەفای سەید قادرە. چاوەڕواندەکرێ بارزانی و نەوشیروان مستەفا رەزامەندی خۆیان بۆ رێککەوتنی پارتی و گۆڕان رابگەیەنن، کە پێشتر رێککەوتبوون لەسەر ئەوەی، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و وەزارەتی ناوخۆ بدرێ بە گۆڕان. لەبەرامبەر ئەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت، بدرێ بە یەکێتی.

rudaw

13/2/2014

 

parlmanouropa

پەرلەمانی ئەوروپا  سبەی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرسی جینۆسایدی كورد  دەبەستێ و شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوای سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمانی ئەوروپا لە رێككەوتی 2014/1/21 و داوای بارزانی لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ بەفەرمی ناساندنی جینۆسایدی كورد. پەرلەمانی ئەوروپا رۆژی پێنجشەممە 2014/2/13 كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرسی جینۆسایدی كورد دەبەستێ، كە  بۆ ئەو مەبەستە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بانگهێشتكراوە.

پاش تاوتوێكردنی پرسی جینۆسایدی كورد لە كۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی ئەوروپا كە هەفتەی رابردوو لە ستراسبورگ بەڕێوەچوو، ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بەو پرسە بەردەوامدەبن و لە برۆكسل كۆوونەوەیەكی تایبەت لە لایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی عێراق لە پەرلەمانی ئەورپا لە ژێر ناونیشانی ''جینۆسایدی كورد لە سەردەمی سەددام'' دەبەسترێ.

بڕیارە كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی ئەوروپی و كۆمسیۆنی ئەوروپا بێ و هەروەها وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و شاندێكی یاوەری لە راوێژكارانی وەزارەتی ناوبراویش بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە  دەبن.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، پاش داواكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەرلەمانی ئەوروپا جدیتر لەگەڵ ئەو پرسە مامەڵە دەكات و لەو چوارچێوەیەشدا نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپا و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێ تا ئەو كاتەی كە پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێكی فەرمی لەو بارەیەوە دەردەكات.

13/02/2014

 

parChamiranusa

سەرۆكی دەستەی گشتيی هێزە سەربازییەكانی ئێران، لێدوانی بەرپرسانی ئەمریكا لەسەر بەكارهێنانی گورزی سەربازی بۆ سەر وڵاتەكەی لە ئەگەری شكستهێنانی دانوستاندنە ئەتۆمییەكان بە درۆی سیاسی دەزانێت و ئامادەیی ئێرانیش دەردەبڕێت بۆ شەڕ لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل.

حەسەن فیروزئابادی رایگەیاند، بۆ شەڕكردن لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل چەندین ساڵە خۆمان ئامادەدەكەین و پلانمان بۆی داڕشتووە و مانۆڕی جۆراوجۆرمان ئەنجامداون، ئێستاش هێزەكانمان ئامادەن.

فیروزئابادی گوتیشی  "ئەگەڕ شەڕ لە دژی ئێران رووبدات، مەیدانێك بۆ دوژمن ناهێڵینەوە و خۆشیان ئاگاداری ئەوەن."

لە كاتێكدا كە بەشێك لە بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن هەموو ئەگەرەكان سەبارەت بە ئێران لەسەر مێزن، سەرۆكی دەستەی گشتیی هێزە سەربازییەكانی ئێران دەڵێت " لە 10 ساڵی رابردوودا ئەوان پرسی هێرشی سەربازیان بۆ سەر ئێران تاوتوێكرد، هێزیشیان رەوانەكرد، بەڵام گەییشتنە ئەو دەرەنجامەی كە ناتوانن شەڕ دژی ئێران بكەن و وازیان هێنا، ئەم قسانەش كە دەیكەن تەنها درۆیەكی سیاسییە".

ساڵی رابردوو ئەحمەد وەحیدی، وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، هێزە سەربازییەكانی ئێران بۆ شەڕێكی گەورە خۆیان ئامادەدەكەن.

هەر دوێنێش حەسەن رۆحانی، سەرۆكی ئێران لە مەراسیمی ساڵیادی سەركەوتنی شۆڕشی ئێران جەختیكردەوە، لەسەر هیچ مێزێك لە جیهاندا، هەڕەشەی سەربازی بۆ سەر ئێران نییە.

رۆحانی گوتیشی "200 ساڵە وڵاتی ئێمە دەستدرێژی نەكردووەتە سەر هیچ وڵاتێك و تەنها لەبەرامبەر دەستدرێژیكاران پارێزگاریی لەخۆی كردووە، ئەگەر ئەمڕۆش كەسێك بیەوێت دەستدرێژی بكات، میللەتی ئێران بە هەموو هێزێكەوە لەبەرامبەریاندا دەوەستێت."

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەوانەی هەڕەشە لە ئێران دەكەن، با بزانن كە هەڕەشەكردن وەستانە لەبەرامبەر گەورەیی مێژووێك.

13/02/2014

 

Lilazana
لەیلا زانا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی و كۆنگرەی نەتەوەیی لەیەكدی جیاناكرێنەوە و بۆچوونەكانی بارزانی و ئۆجەلانیش لەیەكدی نزیكبوون.

دوای كۆبوونەوە لەگەڵ  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان،  لەیلا زانا، پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئامەد و  سری سورەییا ئۆندەر، جێگری هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان HDP لە  لەبارەگای پارتی ئاشتيی و دیموكراسی BDP، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سازكرد.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكدا  لەیلا زانا گیرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی لە مانگی شوبات  بۆ گەلی كورد بە مانگێكی رەش وەسفكرد و ئاماژەی بەوەشدا لە زەمانی  شێخ سەعیدەوە تاوەكو ئێستا  مانگی شوبات  مانگی ئازار و خەم بووە بۆ كورد.

لەیلا زانا باسی لە پرۆسەی ئاشتیش كرد و رایگەیاند،  لەماوەی ساڵی رابردوو و راگەیاندنی پەیمانی ئاگربەست لە نەورۆزدا  كۆتایی بە خوێن رێژیەك هێنا كە چەندین ساڵ بەردەوامبوو. جەختیشیكردەوە، كە پرۆسەی ئاشتی و كۆنگرەی نەتەوەیی لەیەكدی جیاناكرێنەوە.

لەبارەی سەردانەكەشیان بۆ هەرێمی كوردستان گوتی "هاتنی  ئەوان  بۆ باشووری كوردستان بۆ كورد و بۆ ئەوان مێژووییە".

پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئامەد راشیگەیاند، كە ئەمڕۆ كورد لە هۆشیاری دەژی و  خەباتی گەلی  كوردیش بۆ  ئاشتیی بۆ خۆی و بۆ ناوچەكەیە، گوتیشی،  دوێنێ  لە ئەمڕۆ باشتر بوو و سبەینێش لە ئەمڕۆ باشتر دەبێت.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا لەیلا زانا هیوای تەندروستیەكی باشی بۆ مام جەلال خواست و لەبارەی رۆڵی ئەویش لە رابردوودا گوتی "مام جەلال پەنجەرەیەك بوو بۆ كورد بەڕووی جیهاندا".

گوتیشی "من شایەتی خەباتی بارزانیم لەباكوور بۆ ئاشتی و بۆچوونەكانی بارزانی و ئۆجەلان لەیەكتری نزیكبوون".

رۆژی دووشەممە 10/2/2014، لەیلا زانا و سری سورەییا ئۆندەر گەیشتنە هەرێمی كوردستان، دوێنێش نامەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK یان گەیاندە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دواتر سەردانی قەندیلیان كرد.

13/02/2014

said azim huseni

 

سەید عەزیم حوسێنی، کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بەشداری بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەفزیۆنی (رووداو)ی کرد و باسی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و چەند پرسێکی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد و لەبارەی درەنگکەوتنی پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی، " شتێکی سروشتییە تاوەکو ئێستا پێکنەهاتووە". کونسوڵی ئێران لە بارەی ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند: "هەردوو  ئامانجەکەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، کە ئیستیقلال و ئازادی بوون، تاڕاددەیەکی زۆر بەدیهاتووە و ئێستا ئێران یەکێکە لە سەربەخۆترین وڵاتەکانی دونیا". سەبارەت بە بەشداری کورد لە هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کاریگەری حیزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەید عەزیم گوتی: "زۆربەی ئەو حیزبانەی ئێوە پێتانوایە نوێنەرایەتی گەلی کورد دەکەن و ئێمە پێمان قەبوڵ نییە، بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد، بەڵام بەشداری کورد لە هەڵبژاردنی ساڵی رابردووی ئێمە، زۆر زیاتر بوو لە پێشووتر". لەبارەی رەوشی سووریاوە، بە بۆچوونی حوسێنی ئێستا هەموو وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاش هاتوونەتە سەر تێڕوانینی سێ ساڵ پێش ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران، کە چارەسەری رەوشی سووریا دەبێ بە رێگەی چارەسەری سیاسی بێت. هەروەها لەبارەی راگەیاندنی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان، کونسوڵی ئێران لە هەولێر بۆچوونی کۆماری ئیسلامی ئێرانی خستەڕوو و  گوتی: "ئێمە رێز لە بژاردەی خەڵک دەگرین، بە هەمان شێوەی عێڕاق، کە لە رێگەی فیدڕاڵیەتەوە یاسای جیاوازیان نووسیوەتەوە، لە سووریاش خەڵک چۆن بڕیار بدات کۆماری ئیسلامی ئێران رێزی لێدەگرێ و پەیوەندی باشی دەبێت و بەشێوەیەکی گشتی پشتیوانی لەخەڵکی سووریا دەکەین". سەید عەزیم لەبارەی ئامادەنەبووونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسیمی 35 ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، گوتی: "ئێمە لێرە خۆمان میوانی کوردی عێڕاقین، بڕیار نییە ئێمە، کە میوانین، میوانداری بکەین، ئەوە بەرپرس و کاربەدەست و سەرۆکەکانی ئێرەن، کە دەبێ مەراسیم رێکبخەن و میوانداری لە ئێمە بکەن، ئێمە دەستوورنادەینە ئەوەی کێ بەشداری دەکات و کێ بەشداری ناکات، ئێمە پێمان خۆشە هەموو لایەک بێن، بەڵام ئەو کەسانە خۆیان بڕیار دەدەن بێن یاخود نەیەن، بێگومان بۆ نەهاتنیشیان هۆیەکیان هەیە".  سەبارەت بە بانگهێشتی  شاندێكی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لە پەیوەندیدا لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان  و کاریگەریییەکانی ئێران لەسەر بڕیارە نێوخۆییەکانی ئەو حیزبە، کونسوڵی ئێران لە هەولێر گوتی: "پەیوەندییەکانی ئێمە مشاوەرەیەکی دۆستانە و ئیسلامیانەیە، ئێران دەرگاکانی بەرووی هەموو لایەکدا کراوەتەوە". سەید عەزیم حوسێنی قسەی لەبارەی پێکنەهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە هەبوو و گوتی: "شتێکی زۆر سروشتییە، کە تاوەکو ئێستا حکومەت پێکنەهاتووە، چونکە پێشتر حیزبەکان کەمتر بوون و زووتر پێکدەهاتن، ئێستا حیزبەکان زیاترن و بیروبۆچوونەکانیش رەنگاوڕەنگن".

rudaw 

13/2/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان