ڕۆژی یەکشەممە ١٨ـی ٨ـی ٢٠١٣ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پێشنیاری کردووە کە لە پێناو یارمەتیدانی زیاتری ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ٢٠%ـی بوودجەی یەک مانگی ھەر سێ سەرۆکایەتی و لایەنە سیاسییەکان و دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی یارمەتیدان و ھاوکاریکردنی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا کە نیشتەجێی ھەرێمی کوردستانن تەرخان بکرێت.
ئەمەی خوارەوەش دەقی نامەکەی سەرۆک بارزانییە:
بۆ/ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان.. بەڕێز
سڵاوێکی گەرم..
یارمەتیدانی ئەو خوشک و برایانەی لە ڕۆژئاوا ھاتوونە و پەنایان بۆ ھەرێمی کوردستان ھێناوە ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەیە. لەپێناو یارمەتیدانی باشتر بۆ ئەو ئازیزانە پێشنیار دەکەم بە ڕێژەی ٢٠%ـی میزانەی یەک مانگی ھەموو حزبەکان و ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان و تێکڕای دامودەستگە کارگێڕییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاوکاری و یارمەتیدانی خوشک و برا پەنابەرەکانی کوردی ڕۆژئاوا تەرخان بکرێت.
مسعود بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١٨ـی ٨ـی ٢٠١٣