ئەنوەر حوسێن پەناهی، گیراوی سیاسیی کورد پاش نزیک بە ٦ ساڵ زیندان، ئازاد کرا.
"ئەمجەد حوسێن پەناهی"، برای ئەو گیراوە سیاسییە لە لێدوانێکی کورت‌دا، هەواڵەکەی بۆ ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پشتڕاست کردەوە و گوتی کە ئەنوەر حوسێن پەناهی، ئەمڕۆ دووشەممە[٢١ی گەلاوێژ]، بە سپاردنی بارمتەی ماڵی، لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.
"ئەنوەر حوسێن پەناهی"، لە پاییزی ۱۳۸۶ی هەتاویدا قۆڵبەست کرا و پاش لێکۆڵینەوەیەکی چەند مانگە و زەخت و گووشاری ئیتلاعات، بە تۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و شەڕ لەگەڵ خوا، سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا.
بەدواداچوونی بنەماڵە و پارێزەرانی ئەو گیراوە کوردە و دژکردەوەی هەمەلایەنەی ناوەندەکانی پارێزڤانی مافی مرۆڤ بەرانبەر بەو حوکمە قورسە، دادگای پێداچوونەوەی سنەی گەیاندە ئەو قەناعەتە کە ئێعدامەکە هەڵبوەشێنێتەوە و سزاکەی بۆ ٦ ساڵ زیندان کەم بکاتەوە.
ئەنوەر حوسێن پەناهی، لە ماوەی نزیک بە ٦ ساڵی رابردوودا، لە ژێر زەخت و گووشاری قورس دابووە و رەوشی نالەباری زیندان، تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی کردبوو بەڵام لەو ماوەیەدا، تەنیا دوو جار[هاوینی ساڵی رابردوو وبەهاری ئەمساڵ]، بە دانانی بارمتەی قورسی ماڵی، بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی، مەرەخەستیی چەند رۆژەی پێ‌درابوو.
nnsroj
12/08/2013
سەمیع زوبێر
رووداو ـ سۆمەریە
12/08/2013
بۆ ڕای گشتی کوردستانی وجیهانی.
کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستانی مەزن!
تامەزرۆیانی ئاشتی و تەبایی و یەکڕیزی نەتەوەی گەورەی کورد!
دوای تێپەڕبوونی نزیک بە ساڵێک و پاش چەندین دانیشتن و کۆبونەوە لە نیۆان سەرکردایەتی هەردوو پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی ئازادی و دیمۆکراسی کوردستان و بۆ هەرچی زیاتر خزمەت بە نەتەوەی کورد و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی نەتەوە و وڵاتەکەمان لە لایەک و؛ لە پێناو وەسەریەک خستنەوەی هێز و تواناکانمان و بۆ هەرچی زیاتر مەحکەمکردنی سەنگەری خەباتی نەتەوایەتی لە لایەکی دیکەوە، هەردوو لایەن لە سەر ئەوە ڕێکەوتین کە وەک یەک لایەنی سیاسی و لە ژێر ناوی* پارتی سەربەستیی کوردستان* درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆمان بدەین.
هەر لێرەوە داوا لە سەرجەم هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستانی دەکەین کە بە کەڵک وەرگرتن لە خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی نەتەوەکەمان دا، با چاوپۆشی لە قازانج و بەرژەوەندیە تاکەکەسی و گروپیەکان بکەن و پێکەوە لە یەک ریکخراو و بۆ یەک ئامانج کە ئەمیش سەربەخۆیی کوردستانە درێژە بە تێکۆشانیان بدەن، چونکە هەلومەرجی ئەمرۆی کوردستان پێویستی بە یەکریزی، تەبایی، هاوهەڵوێستی و پاڵپشتی یەکتری هەیە .
هەر لەم راستایە و وەک هەردوو لایەنی پادک و پ س ک داوا لە گشت لایەنە سەربەخۆخوازەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و داوایان لێدەکەین: کە بۆ هەرچی زیاتر خزمەت بە نەتەوەکەمان و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دا، با لەگەڵ یەکتر دڵپاک و بە دیالۆگ و دانیشتن ڕێگای یەکگرتن و لێکنزیکبوونەوە خۆشبکەین، گومانی تێدانی یە کە هەمچون هەنگاوگەلێک کە ئەمرۆ پسک و پادک ناویانە، گەورەترین خزمەتە بە نەتەوەکەمان و ڕێگاخۆشکەری ڕەوتی خەباتی نەتەوایەتی یە لە پێناو رزگاری کوردستان.
هەر شەکاوە بێت ئاڵای خەباتی یەکڕیزی ڕٶڵەکانی نەتەوەی گەورەی کورد لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و دێمۆکرات و سەربەخۆدا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان:
عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پ س ک :
قادری خەندەڕەش سەرۆکی پادک
ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی ئازادی ودیمۆکراسی کوردستان
11/08/2013
تەرمی شاعیری گەورەی كورد شێركۆ بێكەس لەرێگەی فرۆكەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.
بڕیارە له‌ڕێوره‌سمێكدا ته‌رمه‌كه‌ی ببرێته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و ئه‌مشه‌ویش له‌شاری هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه‌و دواتریش بەرەو سلێمانی بەڕێبکرێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبەینێ لە مەراسیمێکی جەماوەریی و بە پێشوازیکردن لە تەرمەکەی، لە ناو پارکی ئازادی شاری سلێمانیدا، لە سەر وەسیەتی خۆی بە خاکبسپێردرێت
شێركۆ بێكه‌س رۆژی یه‌كشه‌ممه 4-8 دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌سێ مانگ له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌ی كارۆلینسا له‌ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید كۆچی دوایكرد.
شێركۆ بێكه‌س (73 ساڵ) ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی تێكچونی ژێكانی ده‌نگیه‌وه باری ته‌ندروستی تێكچوه‌و زۆرجار ده‌نگی نوساوه، تاوه‌كو نه‌خۆشی زۆری بۆ ده‌هێنێت‌و بۆ چاره‌سه‌ر 17ی نیسانی ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ی سوید ده‌كرێت.
به‌پێی پشكنینه پزیشكیه‌كانی سوید یه‌كێك له‌ژێكانی قورگی شێركۆ توشی پچڕان بوه له‌ئه‌نجامی مانوبونی زۆره‌وه، به‌هۆی جگه‌ره كێشانی زۆریشه‌وه سییه‌كانی توشی هه‌وكردن بوه تاه‌كو روبه‌ڕوی شێرپه‌نجه‌ی كردۆته‌وه.
شێركۆ بێكه‌س پێش نه‌خۆشكه‌وتنی له‌وه‌سێتنامه‌یه‌كدا شوێنی به‌خاكسپاردنی دیاریكردوه‌و چاره‌نوسی كتێب‌و هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌ڕو.
شارەوانی سلێمانی رەزامەندی نيشاندا لەسەر ناشتنی تەرمی شێركۆ بێكەس لەپاركی ئازادی.
hawlati
11/08/2013
به‌ره‌ی نوسره خۆی ئاماده ده‌كات بۆ هێرشێكی خوێناوی دژی كوردانی خۆرئاوا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رقاڵی خۆكۆكردنه‌وه‌یه.
له‌لێدوانێكی ته‌له‌فۆنیدا بۆ خه‌ندان ، باسم هاشم چاودێر‌و چالاكوانی سیاسی سوریا رایگه‌یاند:" به‌ره‌ی نوسره له‌هه‌وڵی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی فراواندایه له‌ناوچه كوردنشینه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا و به‌وهۆیه‌وه له‌به‌رنامه‌یدایه هێرشێكی دڕندانه بۆسه‌ر كوردانی خۆرئاوا ده‌ست پێبكات ".
به‌وته‌ی باسم هاشم پلانه نوێیه‌كه‌ی به‌ره‌ی نوسره له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه" كورد به‌دوژمنی سه‌ره‌كی خۆی ده‌زانێت له‌جه‌نگی روبه‌روبوونه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سوریا – سوریا‌و بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌لاماره خوێناوییه‌ش سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه به‌پشتیوانیی گروپه چه‌كداره شۆڤێنیه‌كانی دیكه".
به‌وته‌ی چالاكوانه سیاسیه‌كه‌ی سوریا، ئامانجی به‌ره‌ی نوسره له‌دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه له‌باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا بۆ ئه‌وه‌یه له رێی سنووره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا درێژه به‌چالاكیه‌كانی بدات.
چالاكوانه‌كه‌ی سوریا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه، به‌ره‌ی نوسره له‌ئێستادا ده‌ستی ناپارێزێت له‌هیچ كام له پێكهاته جیاوازه مه‌زهه‌بی و ئه‌تنیكیه‌كانی سوریا، له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی ئه‌ودا نین و "ئاماده‌یه له‌پێناو سه‌پاندی خۆیدا ده‌ستبداته سه‌ربڕین و قه‌تلوعام كردنی سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی بێدیفاعی ناوچه كورد نشینه‌كان و ناوچه‌كانی دیكه‌ش".
پێشتر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو ، گه‌ر راستی هه‌واڵی سه‌ربڕین و قه‌تلوعام كردنی ژنان و منداڵانی كورد به‌ده‌ستی به‌ره‌ی نوسره یه‌كلایی بێته‌وه، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان هه‌موو تواناكانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی سه‌روماڵی ژنان و منداڵانی کورد له خۆتئاوای کوردستان.
خه‌ندان
10&08&2013
نەوزاد مەحموود