رووبه‌رنێت – پێنوسەکان / بەرەی نەسرای جیهادی، کە گروپێکی ئیسلامیی جیهادیی تیرۆرستییە، لەژێر سایەی فەتوایەکدا (ماڵ و نامووسی کوردەکانتان لێ حه‌ڵاڵه) لەلایەن ئه‌بو عه‌بدولڵا به‌قاری، که مه‌لایه‌کی ئاینیی عەرەبی سوننە مەزهەبە، له مزگه‌وته‌کانی تلعه‌ران و تلحاسڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام، بانگەشەی بۆ دەکات، نزیکەی ١٨٠ کچ و ژنی کورد کەتەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ٤٠ ساڵیدایە، وەك غەنیمە، ڕفاندووە.
بەپێی زانیاریی ووردی پێنوسەکان، کەلەڕۆژئاوای کوردستانەوە، بەدەستمان گەیشتووە، تاکو ئێستا، تەنها ١٣ کەس لەو کچ و ژنانە، دۆزراونەتەوە و لەلایەن هێزەکانی یەپەگەوە، لەدەستی گروپە جیهادییەکان، ڕزگار کراون.
وێڕای ڕفاندنی ژنانی کورد، وەك غەنیمە، گرووپه تیرۆرستییه‌کانی ئه‌لقاعیده، که له‌به‌رامبه‌ر به شه‌ڕڤانانی کورد توشی شکستی قورس بوون، په‌نا بۆ رێ و رێبازی هۆڤانه و دژه مرۆییانه ده‌به‌ن، لەو بارەیەشەوە، هێرشیان کردۆتە سه‌ر شارۆچکه‌ی تلعه‌ران و تلحاسڵی سه‌ر به شاری حه‌له‌ب و له ئه‌نجامدا به‌لانی که‌مه‌وه ٥٠ کوردیان کوشت و ٣٥٠ ی تریشیان رفاند .
بێجگە لەوەش، چه‌ته و هێزە مسوڵمانە عەرەبە جیهادییەکانی سەربە ئه‌لقاعیده، بارهه‌ڵگرێکیان به دۆشکه گولــله باران کرد، که ٢٠ ژن و منداڵی تێدابوو و له تلعه‌رانی حه‌له‌ب رایانده‌کرد، گروپەکە، بارهه‌ڵگه‌ره‌کەیان، بە ئاربیجی، پارچه پارچه کردوە و هیچ که‌سێک به ساخی نه‌ماوه‌ته‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه، هه‌ر چییه‌ک به‌ناوی کورده‌وه هه‌بێت هێرشی ده‌که‌نه‌سه‌ر. له مزگه‌وته‌کانه‌وه بانگه‌وازی کوشتنی کورد ده‌که‌ن و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش بۆ خۆڕزگارکردن به‌ره‌و بیابانه‌کان راده‌که‌ن .
3/08/2013