ستران عه‌بدوڵلا
رووداوی توركیا وا به په‌له ده‌ڕوا وتار و سه‌رنجێك، یان شرۆڤه‌یه‌كی یه‌كجاریی ده‌رقه‌تی نایات. به تایبه‌تی توركیای ئێستا، توركیای سه‌رده‌می دادوگه‌شه‌پێدان و سه‌ركومار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان كه پانزه ساڵه گۆڕانكاری جه‌وهه‌ری له سیمای سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌كات و هێشتاش زۆری تریان ماوه. رووداوی ئێستای توركیا زنجیره درامای چاودێری و به‌دواداچوون و په‌راوێزنووسینی گه‌ره‌كه تا وه‌فاداری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و جه‌ریانه بێت كه جیاوازی تێڕوانینی له‌سه‌ره، به‌ڵام مه‌علومه كه‌س شك له‌وه ناكات ئه‌م جه‌ره‌یانه وڵاتێكی تری خوڵقاندووه و سه‌ری پێوه‌ناوه شتی گه‌وره‌تر بگۆرێت. ئه‌وه‌ی له توركیا‌و له دونیای سیاسه‌تیدا ده‌قه‌ومێت وه‌ك درامای سه‌د ئه‌ڵقه‌یی و چه‌ند وه‌رزی ره‌وتی به‌رهه‌مهێنانی توركیایه كه فره لینك و فره ره‌هه‌ند و به یه‌كدا چووه، درامای توركی كه عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م شێتی بووه و كوردی باشووریش له‌ده‌ستی دووه‌میه‌وه ده‌یكڕێ و ده‌ردخواردی ده‌درێت. زۆربه‌ی هۆنینه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه كه