هه‌ندرێن خۆشناو
هه‌فته‌نامه‌ی (شاڕلی ئیبدۆ)ی فه‌ره‌نسایی دوای ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌ی 7ی یه‌نایه‌ر ناوبانگی ده‌ركرد، كه ژماره‌ی قوربانیانی گه‌یشته 12 كه‌س، پێنجیان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كاریكاتێریست بوون. پێشه‌كی ئێمه سه‌رزه‌نشتی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین، كه نه‌ده‌بوایه كاریكاتێر و نووسین به گولله وهلاَم بدرێته‌وه، بهلاَم پێمان باشه لێره‌دا به كورتی باس له‌و هه‌فته‌نامه گاڵته‌جاڕییه بكه‌ین، كه به پله‌ی یه‌كه‌م بۆخۆی بووه هۆكاری ئه‌و هێرشه. هه‌فته‌نامه‌ی شاڕلی ئیبدۆ، كه ناوه‌كه‌ی له ناوی ئه‌و شه‌قامه وه‌رگرتووه كه باره‌گای هه‌فته‌نامه‌كه‌ی لێبووه، ئیبدۆش به‌مانای هه‌فتانه دێت، واته (شاڕلی هه‌فتانه)، كه ههفتهنامهیهكی گاڵته‌جاڕی كاریكاتێرییه، به ستایلی داشۆرانێكی قێزه‌ونی ئابڕوبه‌ری ئاست نزم ده‌ناسرێت له بواری رۆژنامه‌گه‌ریی فه‌ره‌نسایی، خۆی له‌سه‌ر باڵی چه‌پڕه‌وه رادیكاڵه‌كان ناساندووه، له ساڵی 1960 دامه‌زراوه به‌ناوی (هاراكیری)، له‌و ساڵه‌وه چه‌ندین سه‌رنووسه‌ری گۆڕاوه و وازیهێناوه و ئه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ش له