ئاریتما موحه‌ممه‌دی
«ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی فارسه‌كان له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه تاكوو ده‌گاته ئه‌مڕۆ تاكه نه‌یاری سیاسیی و كاریگه‌رترین و سه‌ره‌كیترین دووژمن و نه‌یاری مێژوویی، ڕامیاریی و كولتووریی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه. له ڕاستیدا فارسه‌كان تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌كن كه به پلانی داڕێژراو مێژووی كوردیان چه‌واشه كردووه و هه‌وڵی دزینی مێژووی كوردستانیان داوه و كاریگه‌ریی نه‌رێنیان له‌سه‌ر مێژوو، زمان، كولتوور و ناسنامه‌ی كورد داناوه. ئه‌مه نابێ پشتگوێ بخرێ»
كورد له ڕوانگه‌ی توركه‌وه؛
تورك تاكوو ئیستاش پێی وایه كه كورد ڕه‌چڵه‌كێكی شاخاویی توركیی هه‌یه، دیاره ده‌زانن كه كورد كێیه و خاوه‌ن چییه و ده‌ركه‌وت و هه‌ڵكه‌وتی مێژوویی، سیاسیی و جوگرافییان چۆنه، به‌ڵام نایانهه‌وێت دانی پێدا بنێن، چونكه به‌داننان به مافی كورد و بوونی كورد دا، بنه‌مای سیسته‌می ٩٠ ساڵه‌یان تێك ده‌چێت و وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و