بورهان شێخ ره‌ئوف
هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی به هێز و فراوانتر له ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه كۆنگره‌ی برۆكسل به‌سترا له 3 دیسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ بۆ به گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و ڕه‌فتاره‌كانی داعش به به‌شداری 60 ده‌وڵه‌ت و له سه‌ر ئاستێكی بڵند , له چه‌ند مانگی ڕابردوودا داعش له عێراق و سوریا و ڕۆژئاوا‌و باشووری كوردستان به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه به‌ربووه‌ته گیانی خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌دیفاع هه‌ر له كه‌مه نه‌ته‌وه‌كاوه‌كان و ئتنیكه جیاوازه‌كانی ئێزیدی و مه‌سیحی و شه‌به‌ك و شیعه‌و هه‌موو بۆچوون ئاینزا جیاوازه‌كانی خۆیان كه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریه كه‌له‌م سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌دا هێزێك سه‌ر هه‌ڵبدات وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی نامۆ به‌م جیهانه په‌لاماری هه‌موو شته جوانه‌كان بدات له هونه‌رو فه‌لسه‌فه‌و شوێنه‌وارو ئایین و ژن و ئازادی و جیاوازییه‌كان كه جوانیان به ژیان به‌خشیووه .....تد سه‌ره‌ڕای هه‌مووئه‌وانه خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له دوایین تۆماری ده‌نگی كه بڵاوی كرده‌وه له چه‌ندرۆژی پێشوودا تا داگیر كردنی