حەسیب رۆژبەیانی
بانگەوازێک بۆ خەڵک و سەرکردە سیاسیەکانی هەر 4 پارچەی کوردستان
ئێستا خاڵی هاوبەش لە هەموو کاتێکی تر زیاترە و زەمینەکانیش زیاتر رەخساوە لەنیوان هەر 4 پارچەی کوردستان، وەک خاک،یەک میللەت، سنوورەکان لە هەموو کاتێ زیاتر واڵاترە، ئینتما و هەستی نەتەوەیی لای تاکی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ یەکتر زۆر بەرزترە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ کورد لە ناوچەکەدا لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، لە رووی سەربازیەوە خاڵی هاوبەش زۆر لەبارترە بەراورد لەگەڵ قۆناخەکانی رابوردوو، هەڵکەوتەی جیۆپولتیکی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەم بارودۆخە دژوارەدا کە پرە لە بەرژەوەندی دژ بەیەکەکان و دەبێ ئاراستەکەی لە بەرژەوەندی گەلانی کوردستان بشکێتەوە. ئەگەر رێکەوتنێکی تایبەتیش بێت، لەم قۆناخەدا وائەخوازێ ئەم بەرەیە پێکبهێنرێت. پێگەی ئابووری کوردستان و بەتایبەتی لە رووی وزەوە لە باشوور و رۆئاوای کوردستان بووەتە جێی تێروانینی ووڵاتانی ناوچەکە و جیهان بۆ ئێستا و لە