فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دەیڤد رۆمانۆdevid romano

هەر لە كاتی داگیركردنی موسڵەوە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە مانگی حوزەیرانەوە، زۆر لە چاودێران ئیدارەی ئۆبامایان رەخنەباران كرد. هەندێك چاودێر رەخنەیان لەوە دەگرت كە ئۆباما بە تەواوەتی سەربازەكانی لە كۆتایی 2011 لە عێراق كشاندەوە.  من بۆ خۆم رەخنەم لە ئۆباما گرت لەسەرئەوەی كە هەر لەساڵی 2010ەوە خۆی لە خراپبوونی بارودۆخی عێراق بەدوور گرت. بەتایبەتیش كە چاوپۆشی لە تاكڕەویی مالیكی دەكرد. دوای ئەوەی كە داعش هێرشی كردە سەر هەرێمی كوردستان، زۆربەمان پێمانوابوو كە ئۆباما ئەو پشتگوێخستنەی خراپبوونی بارودۆخی عێراق درێژە پێدەدات.  پاش پێنج رۆژ لە داگیركردنی شنگال و چەند ناوچەیەكی دەشتی نەینەوا، ئۆباما رایگەیاند كە وڵاتەكەی هێرشی ئاسمانیی سنووردار دەكاتە سەر داعش. وەڵامەكەی ئۆباما زۆر سنووردار دەهاتە پێش چاو. وەك وەڵامدانەوەیەكی پڕ لە دوودڵی دەردەكەوت. لەسەرەتای مانگی ئابدا و لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ

Read more...

سمكۆ محه‌مه‌دsmko mohamad 

جارێ‌ با لەوێوە قسە بكەین كە مارشی (ئەی رەقیب) جگە لەوەی وەك شیعر موڵكیەتی دڵداری شاعیرە، لەباری گشتیشەوە موڵكی كۆمەڵگەی كوردستانە و هیچ گرووپێك بۆی نییە نەك هەر رستەی لێ بقرتێنێ‌ و دەستكاری بكات، بەڵكو بۆیان نییە بیخەنە دەنگدان و راپرسیشەوە بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕ بەسەر مارشەكەدا بێت، چونكە جێكەوتە بووە و خوێنەوار و نەخوێنەوار لەبەریان كردووە و موڵكیەتی گشتی و مۆری مقاوەمەی وەرگرتووە، خۆ ئەگەر بیانووە بێ بنەماكانی ئاینپەروەرەكانی ناو پارلەمان بە كوفری لە قەڵەم بدەن، دیسان هەر هەڵە تێگەیشتنە، چونكە ئاین جگە لەوەی گوتاری خودایە و بۆ چاكسازی ژیان هاتووە و كاری پێ كراوە، هاوكات تێكستێكی دیاریكراوە، كەواتە كوردستان لێرەدا شوێنە و شوێنیش پیرۆز ناكرێ‌ تا ببێتە ئەلتەڕناتیڤی ئاینێكی تر، بۆیە ئەو شیعرە لە كاتی خۆیدا كە نووسراوە، وەڵامێكە بۆ دوژمن و ئەو رەقیبانەی لە دەرەوە و ناوخۆی كوردستان دەیانەوێ‌ پیرۆزییە مێژووییەكەی لەناو بەرن، كەواتە پێمان خۆش بێت

Read more...

قەرەنی قادریqarani qadri

لە (18/9/2014)دا هاووڵاتیانی سكۆتلاند بۆ وەڵامدانەوە بە "مانەوە" یان "جیابوونەوە" لە بەریتانیا، روویان لە سندووقەكانی دەنگدان كرد. ئاكامی ریفراندۆمەكە ئەوەی نیشان دا كە لایەنگرانی مانەوە لەگەڵ بەریتانیا، بە بەدەستهێنانی (55.30%)ی دەنگەكان بەسەر لایەنگرانی سەربەخۆییدا سەركەوتن و، بەشێوەیەكی كاتی بەریتانیایان لە "ژان"ی سەربەخۆیی سكۆتلاند رزگار كرد. لە (15/10/2012)دا بوو كە دێڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و ئەلێكس سالمۆند وەزیری یەكەمی سكۆتلاند، سەبارەت بە ئەنجامدانی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی سكۆتلاند رێككەوتن. هەر ئەوكاتیش، ئەولەویەتی سیاسەتی كامێرۆن "پاراستنی یەكێتیی بەریتانیا" بوو. دوای ئەو رێككەوتنە بوو كە سەرۆك وەزیرانی سكۆتلاند گەڵاڵەیەكی (670) لاپەڕەیی بۆ سەربەخۆیی سكۆتلاند لە ژێر ناوی "داهاتووی سكۆتلاند، رێنیشاندەری ئێوەیە بۆ سكۆتلاندی سەربەخۆ" ئامادە كرد و لەناو هاووڵاتیانی سكۆتلاند بڵاوكرایەوە. كاكڵی سەرەكیی گەڵاڵەكە، پرسی ئابووری بوو.

Read more...

هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌دtgthddh1692-014wswss

نه‌وت و چوَنیه‌تی هه‌نارده‌كردنی، گرفتی به‌رده‌وامی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی بوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان. سه‌ره‌نجام رێكنه‌كه‌وتنی به‌غداو هه‌رێم بوَ دوَزینه‌وه‌ی ده‌ریچه‌یه‌ك بوَ چوَنیه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، له‌پاڵ گرفت و ئاسته‌نگه‌كه‌له‌كه‌بوه‌كانی تر، برینی به‌شه‌ بوجه‌ی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دواكارتی به‌هێزی مالیكی بوو دژی هه‌رێمی كوردستان.  مالیكی به‌و بریاره‌ی كه‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورو یاسا بوو، ئاسته‌نگێكی گه‌وره‌ی خسته‌ته‌به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان و به‌م كاره‌ی به‌ته‌واوی قه‌یرانی دارای له‌هه‌رێم دروستكرد.   قسه‌ی ئێمه‌له‌سه‌ر بێپلانی حكومه‌تی هه‌رێم نیه‌، كه‌ به‌رگه‌ی ته‌نهاچه‌ند مانگێك له‌ نه‌ناردنی موچه‌ی  نه‌گرت وئێستابه‌چه‌ند مانگ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌دات و گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی ته‌نیوه‌ و هاولاَتیانی له‌ خراپترین دوَخدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.   قسه‌ی جدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ی مالیكی له‌ژێر فشاری ده‌ركی و ناوخوَیدا ده‌ست به‌رداری خولی سێیه‌می سه‌روَكایه‌تی بوو، وه‌ له‌سه‌ر خواستی هه‌مووان (حه‌یده‌ر عه‌بادی) بوو به‌سه‌روَك وه‌زیران، چ گوَرانكاریه‌ك له‌په‌یوه‌نده‌یكانی به‌غداوهه‌ولێر روست ده‌بێت؟

Read more...

رەزا شوانreza shwan_1

پەندێکی کوردیمان هەیە کە دەڵێت : " نە بە خۆشی زستان و، نە بە زەردەخەنەی دوژمن بڕوا مەکەن " .. ئاشکرا و لەبەر چاوە، کە تورکیا بە ئاشکرا پشتگیری لە چەتە بەکرێگیراوەکانی داعش و، گروپە توندڕەوە ئسلامییە تیرۆریستتەکانی دژ بە کورد دەکات و، چەکیان دەداتێ و، مەشقیان پێ دەکات و، یارمەتی لۆجستییان دەدا و، زانیاری و نهێنییان دەربارەی هێز و چەکەکانی پێشمەرگە و گەریلاکانکوردستان و هێزەکانی پاراستنی گەل، بە چەتە بەکرێگیراوەکانی داعش دەدات .. سوپای تورکیا بە ئاشکرا لە شاری ( غازی ئەنتاب) و چەند شوێنێکی تردا، مەشق بە چەتەکانی داعش دەکات و، نەک هەر دەروازە سنوورییەکانی لەبەردەم هاتنی تیرۆریستان واڵا کردووە ، بەڵکو هەموو کارئاسانییەکیشی بۆ ئەو تیرۆریستانە کردوون، کە بۆ کردەوەی تیرۆریستی و بۆ شەڕکردن لە دژی کورد هاتوونەتەسوریا و عێراق،زۆر لەو تیرۆریستییانەی تا ئێستا لە لایەن پێشمەرگ و هێزی پاراستنی گەلەوە، بە دیل گیراون دانیان بەوەدا ناوە، کە لە سنووری تورکیاوە هاتوونەتە سوریا و عێراق و، لە لایەن موخابەراتی تورکیاوە یارمەتی دراون و کارئاسانیان بۆ کردوون، کە بچنە پاڵ داعش بۆ هێڕشکردنە سەر کوردستان .. بەلای تورکیاوە، چ شەنگال و چ کۆبانی و،

Read more...

(( كۆبانی ته‌نیا نیه‌ ، كۆبانی نامووس و ویژدان و ناسنامه‌ی گشت كوردستانه‌ ))kobani tenya niya 

 

جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان

كوردستانیانی خه‌باتگێڕ و شۆڕشگێر

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان،و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش

ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌دژی تیرۆرستانی داعش، و ئازادیخوازانی جیهان 

چه‌ند ڕۆژێكه‌ تاریك په‌رست و چه‌ته‌ تیرۆرسته‌كانی داعش، به‌جۆره‌ها تانك و موشه‌ك و تۆپ وە چه‌كی قورس بوردومانی خه‌ستی كۆبانی ده‌كه‌ن، كه‌له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرش و په‌لاماره ناڕه‌وایه‌دا، به‌هه‌زاران هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سڤیل ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ داوا له‌ڕای گشتی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌دژی تیرۆر و تیرۆرستانى داعش، و ئازادیخوازانی جیهان ده‌كه‌ین،

Read more...

reza shwanرەزا شوان

لەو رۆژەوە کە کەمال ئەتاتورک بوو بە فەرمانڕەوای تورکیا، ئەمرۆشی لەگەڵدا بێت،کەمالییەکان و رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیای داگیرکەری باکووری کوردستان، بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و نامرۆییانە، بە ئاگر و بە ئاسن پەلاماری کوردستانیان دا، مەرامی گڵاویان کوردقڕان بوو، لە چەندین شوێنی باکووری کوردستاندا، رەشەکوژی کوردیان کرد و، بە هەزاران رۆڵەی بێ تاوانی کوردیان بە ناڕەوا شەهید کرد، دەستیان لە منداڵ و لە ژن و لە پیریش نە پاراستووە، مەبەستیانسڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەییمان بوو، هەموو رێگایەکیان لە کورد گرتبوو، هەموو دەرگایەکیان لەسەر داخستبوو، نووسین و خوێندنەوە و قسەکردنیان بە کوردی قەدەغەکردبوو، بەڵکو دانیان بە بوونی نەتەوەی کورددا نەدەنا .. ئەوان دەیانەویست جینۆسایدی کەلتوور و داب و نەریتی رەسەنی کوردیشمان بکەن، دەیانەویست زمانی شیرینی کوردیمان لە بەرچاوی منداڵانی کورد بخەن و،سۆز و خۆشەویستیو هابەستەبوونیان بۆ کورد

Read more...

هێمن عەبدوڵڵاhemn abdulla

كەسی یەكەمی نێو سوپای پاسداران دەڵێ تاران لە جێگیركردنی فڕۆكەی ئەمریكی لە هەولێر ناترسێت. ئەو قسەیەی ئاغای جەعفەری بە زۆر دیودا راستە، چونكە بنكەی سەربازیی ئەمریكی لە ئەنجەرلیك بێت یان لە هەولێر جیاوازییەكی وا گەورەی نییە بۆ ئێران. بەڵام هەبوونی بنكەیەكی ئەمریكیی وا لە هەولێر هەژموونی ئێران بەسەر باشووری كوردستانەوە كەمدەكاتەوە. ئەمەش لەجیاتی ئەوەی ترس بۆ ئێران دروست بكات، دەكرێ ببێتە مایەی نیگەرانی بۆی.  باراك ئۆباما لە تەواوی وتارەكانی دوو مانگی رابردووی و لە هەموو ئەو نامانەیدا كە بۆ كۆنگرێسی دەنێرێت باسی پاراستنی هەولێر دەكات. واش باسیدەكات وەك بڵێی پێویست نەكات بۆ ئەندامانی كۆنگرێس و گەلی ئەمریكای روون بكاتەوە كە بۆچی پاراستنی هەولێر بۆ ئەمریكا هێندە گرنگە. لە شەڕی مەخمووریش یەكەمین پێگەی داعش كە كرایە ئامانجی فڕۆكەكانی ئەمریكا و تەفروتوونا كرا ئەو تۆپخانەیە بوو كە دەگوترێت تۆپەكانی دەگەیشتنە ناو هەولێر.

Read more...

ئەسعەد جەباریbfgc

سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت نه‌ته‌وه‌ی كورد رێگای خه‌باتی گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌و پێناوه‌شدا به‌چه‌ندین قۆناغ و له‌هه‌موو پارچه‌ به‌زۆر دابه‌شكراوه‌كانی كوردستان تائێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌قوربانیدان، بێئه‌ندازه‌ له‌هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی خۆی هه‌میشه‌ وێڵی رێگای نه‌جاته‌ به‌و مه‌رجه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی جه‌سته‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌ سه‌راپای گیانی خوێن و برینه‌، برینی ده‌ستی زۆردارانی سه‌ده‌یكی بێ ره‌حم!. كورد له‌نێوان دوو شه‌ڕی گه‌وره‌ی جیهانی و چه‌ندین وورده‌ شه‌ڕی ناوچه‌كه‌ هێشتا له‌به‌خشینی قوربانیدانه‌ تا ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی بۆ بكرێته‌وه‌ وا پێ ده‌نێنه‌ چاره‌ك سه‌ده‌یكی مێژوو هه‌ست ده‌كرێ هه‌نووكه‌ ترووسكایه‌ك هه‌یه‌ له‌بازنه‌ی كوردایه‌تیدا بمانگه‌یه‌نێته‌ لوتكه‌ی سه‌رفرازی له‌به‌شێكی كوردستان و به‌دیاریكراویش باشووری كوردستان، رۆژگارێك بوو ده‌وترا كورد ته‌نها شاخه‌كانی كوردستان دۆستی ئه‌ون!به‌لاَم له‌دوای راپه‌ڕینی 1991 و ده‌رچوونی بڕیاری 688ی

Read more...

خه‌لیل عه‌بدوڵڵاxalilabdullah2372012ssss

سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكری ناوی یه‌كێك له‌شاعیره‌ دیار‌و ناسراوه‌كانی كوردستانی گه‌وره‌ به‌گشتی‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ به‌تایبه‌تی. ئه‌گه‌ر نازناوه‌كه‌ی نه‌خرێته‌ڕوو زۆركه‌س ئه‌و شاعیره‌ به‌و ناوه‌ دوورو درێژه‌وه‌ ناناسێته‌وه‌!. ئه‌و شاعیره‌ هێمن موكریانییه‌، هه‌رچه‌ند هێمن ناوی نهێنی ئه‌و بووه‌ له‌ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكافدا،به‌ڵام دواتر بوو به‌نازناوی ئه‌وشاعیره‌و به‌و ناوه‌وه‌ ناسراوه‌. هه‌روه‌ك خۆی له‌ پێشه‌كی دیوانی تاریك‌و رووندا باسی ئه‌كات، كه‌ شاعیری بێجگه‌ له‌ده‌رده‌سه‌ری هیچ سوودێكی بۆ ئه‌و نه‌بووه‌. ئه‌وه‌ نه‌بێ‌ ئه‌و ناوه‌ دوورو درێژه‌ حه‌وت وشه‌ییه‌ی له‌كۆڵ كردۆته‌وه‌!.   هێمن له‌ساڵی 1921 له‌گوندی لاچینی نزیك شاری مه‌هاباد له‌دایك بووه‌. سه‌ره‌تا چۆته‌ به‌رخوێندنی ئاسایی‌و تاپۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه‌‌و دواتر باوكی له‌خوێندن ده‌ریهێناوه‌‌و بردویه‌تییه‌ خانه‌قای شێخ بورهان بۆئه‌وه‌ی ده‌رسه‌كانی خوێندنی ئایینی بخوێنێ‌، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌ربگرێ‌‌و

Read more...

بابه‌كردره‌یی‌Untitled-1

گومانی لەوە نییە کە دۆخی سیاسی کوردستان بە تەبایی سەجەم هیزە سیاسیەکانییەوە جوانەو لەو تەباییە هێز وەرئەگرێت و توانایی بەردەوامبونی هەیە... بەڵام "تەبایی" حزب و هێزە سیاسیەکان مەرج و پێشمەرجی خۆی هەیەو هەر وەک چۆن ئەو کەسەی ئەیەوێت ببێت بە "حاجی" ناتوانێ بە دوبارەکردنەوەی ناوی " اللە" ئەو پلەیە بەدەست بهێنێ و لە سەری فەرزە سەردانی کەعبەو ماڵی خودا بکات و سەرجەم مەرسیمەکە بەدی بهێنێ، بە هەمان شێوە، تەبایی حزب و گروپە سیاسیەکانیش لە گرەوی ئەوەدایە هەمیشە ڕاستگۆبن بۆ کۆمەڵێک پرەنسیپ و بنەمای ئەخلاقی و سیاسی تا بتوانن لە سەر کۆڵەکەی ئەو بنەما ئەخلاقی و سیاسیانە هەنگاوی زەرور بۆ ریفۆرمی نیشتیمانی و کۆمەڵایەتی بهاوێن. حزبە ئیسلامیەکانی کوردستان ( یەکگرتو کۆمەڵ هەردو) لەو حزبانەن کە زۆر زیاتر لە حزبە سیکولار و نائاینیەکان باس لە ئەخلاقی سیاسی ئەکەن و وا خۆیان دەرئەخەن کە ئەوان لە بنەچەوە کار بۆ گێڕانەوەی

Read more...

نه‌وزادی‌ موهه‌ندیسnawzad-muhandes

دوای‌ 11 ساڵ له‌ ڕووخاندنی‌ ڕژێمی‌ به‌عسی‌ صدامی‌ كه‌ دوژمنی‌ هه‌موو عێراقیه‌كان بوو به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه‌ له‌ ئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانیه‌وه‌ و ڕزگاركردنی‌ عێراق له‌ حوكمی‌ ئاگر و ئاسنی‌ ڕژێمی‌ به‌عس و  سه‌رله‌نوێ‌ بنیاتنانه‌وه‌ی‌  ده‌وڵه‌تی‌ عێراقی‌ نوێ‌ كه‌ به‌ كۆماری‌ سێیه‌م ئه‌ژمارده‌كرێت، دوای‌ 11 ساڵ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ دروشمی‌ دیموكراسی‌ و فیدڕاڵی‌ و په‌ڕله‌مانی‌ و شه‌راكه‌ت و ته‌وافوقی‌ نیشتیمانی‌ له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه‌ و به‌تایبه‌تیش كورده‌وه‌ و چه‌سپاندنی‌ ئه‌و مافانه‌ی‌ كه‌ كورد به‌ڕه‌وای‌ ده‌بینی‌ بۆخۆی‌ و نه‌یاره‌كان به‌ زۆریان ده‌زانی‌ ، دوای‌ 11 ساڵ كاركردنی‌ پێكه‌وه‌ی‌ له‌ حكومه‌ته‌كانی‌ عه‌لاوی‌ و جه‌عفه‌ری‌ و مالیكیدا و تاقیكردنه‌وه‌ی‌ هه‌موو تواناو هێزه‌كانی‌ كورد بۆ چه‌سپاندنی‌ ئه‌و ماف و دروشمانه‌، به‌داخه‌وه‌ تائێستا و دوای‌ 11 ساڵ هیچ یه‌كێك له‌ داواكاری‌ و مافه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ كورد  كه‌ له‌ ده‌ستوری‌هه‌میشه‌یشدا چه‌سپێنراوه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ جێبه‌جێنه‌كراون و هه‌ر ڕۆژه‌ی‌ به‌ بیانویه‌كه‌وه‌ ده‌ستاو ده‌ست

Read more...

 رەزا شوانreza shwan

پێشمەرگە وشەیەکی پیرۆزی کوردییە، بە واتای ئەو قارەمانە کوردە شۆڕشگێڕانە دێت کە لە پێناوی ئازادی و رزگاری کوردستان دا .. مەرگی خۆیان خستۆتە پێش هەموو شتێکەوە و، هەردەم گیان لەسەدەستن و،  شەهیدبوونیان لە پێناوی کوردستان دا. لووتکەی شکۆداری و سەروەری و نەمرییانە، بۆیە پێشمەرگە ترس نازانێت و هەرگیز لە گیانبەخشین و مردن سڵی نەکردۆتەو و سڵ ناکاتەوە.   وشەی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (٦٨) ساڵ بەر لە ئێستا، سوپای کۆماری کوردستان لە مەهاباد ئەو پێشمەرگە قارەمانانە بوون، کە رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە سوپای شای داگیرکەر رزگارکرد .. لەو کاتەوە ( پێشمەرگە ) بوو بە زاراوەیەکی پیرۆزی دەقگرتووی کوردی .. وشەی ( گریلا ) ش هەر هەمان مەبەست دەگەیەنێت ودوو وشەی هاومانن .. لەوەپێشتر چەندین وشەی تری کوردیمان بەکار هێناوە وەکو : ( جەنگاوەر، شۆڕشگێر، شەڕکەر، چەکدار، پاسەوان ) ، بەڵام هیچ

Read more...

دەیڤد رۆمانۆdevid romano 

ساڵانێكە بەرپرسانی ئەمەریكا، هەر لە سەرۆك ئۆباماوە تا كاربەدەستانی خوارتر، پەیتا پەیتا دروشمێك دووبارە دەكەنەوە: "عێراق پێویستی بە حكومەتێكی بنكەفراوان هەیە". لەم ساڵانەدا هەر كاتێك عێراق كەوتبێتە دۆخێكی قەیراناوی و كوشتارەوە، واشنتن مەسەلەی حكومەتی بنكەفراوانی بیرهێناوەتەوە و داوای كردووە عێراقییەكان تۆزێك خێراتر هەنگاوی بۆ بنێن. من لە حوزەیرانی ئەمساڵ دوای ئەوەی مووسڵ كەوتە دەست جیهادییە دڕندەكان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا چووە هەولێر، شتێكم لەوبارەیەوە نووسی:   "ئایا ئەوەی دوای هەڵبژاردنەكانی 2010 لە عێراق دامەزرا حكومەتێكی بنكەفراوانی نیشتمانی نەبوو؟ ئایا عێراق سەرۆك وەزیرانێكی شیعە و سەرۆك كۆمارێكی كورد و وەزیرێكی دارایی سوننەی نەبوو؟ ئایا وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆك وەزیران كورد نەبوون؟ ئایا جێگری سەرۆك كۆمار و جێگری دووەمی سەرۆك وەزیران عەرەبی سوننە نەبوون؟"

Read more...

 ئه‌نادۆڵ، به‌همه‌ن حه‌سه‌نdahsh123

 نوسەری ئەمریکی، بریجێت گایبریەڵ پێیوایە ئەمریکا لەفەلسەفە‌و بیری کورد تێنەگەیشتوەو سیاسەتمەدارانی بێئاگان لەرەوشی کورد، به‌پێچەوانەی زۆرێک لەچاودێرانیشه‌وه‌ پێی وانییە ئەمریکا لەبەر مەترسییەکانی سەر کورد هاتوەتە دەنگ، بەڵکو لەوەوە هاتوە کە چیتر نەدەکرا دەنگوباسی کوشتارەکانی داعش بشاردرێنەوەو ئەگەری کارەساتێکی مرۆیی لەئارادابو.  ئاوێنه‌نیوز: وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن لەناردنی هاوکاری سەربازیی‌و مرۆیی بۆ هەرێـمی کوردستان. ئەم هاوکارییانە لەکاتێکدان وڵاتانی خۆرئاوا دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) وەک هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی جیهان دەبینن. لەکاتێکیشدایه‌ سەدان هاوڵاتی بەرەگەز ئەوروپی‌و ئەمریکی لەریزەکانی داعشدا لەبەرەکانی سوریاو عێراق دەجەنگن.  سەرباری هاوکارییەکان‌و هەوڵەکان بۆ رێگری لەزیادبونی چالاکییەکانی داعش، گفتوگۆیەکی گەرم لەناوەندە سیاسی‌و ئەکادیمییەکاندا هەیە لەبارەی ئەو دۆخە لەناکاوە نائاساییەی عێراق‌و هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕدەبێ.

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان