د. هیوا حاجی
د. هیوا حاجی
شارام میرزائی
بوونی ئینترنت بووەته هۆی تێکچونی تەواو سنوره دەستکردەکانی مروڤ و نزیکایەتی هەره زۆرتری گەلان له سوچاوسوچی دنیادا،ئەمه له زۆر بوار هەلێکی مێژویی بۆ مروڤی سەدەی ٢١ رخساندووه بەلام تێکچونی ئەو سنوره دەستکردانە و ئاڵوگوڕی شیوازی پەیوەندییەکان و بەڵاو بوونەوەی به خێرای هەوالەکان مەترسیدارترین دۆخی بۆ بوونی دەولەته توتالیترەکان پێک هێناوه،بۆیه له درێژەی چەن ساڵی رابردوو دەبینین که ولاتانێکی داخراو به درێژایی تەمەنی ئینترنت به هەر شێوازێک دژایەتی خویان بەرانبەر بەم دەسکەوه بەشەرییه دەربڕییوه.
ئێران ،چین،کوریای باکور،تورکیه و... نمونەگەلێکی بناوبانگ له پێشەل کردنی مافی ئینترنتی خەلکانی خۆیانن،ئەم ولاتانه له رێگای داخستنی
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌یكه‌ن له موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، داگیركاریه چونكه شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ناسه‌پێنرێت، پێویسته سه‌ره‌تا پرس به خه‌ڵكه‌كه‌ی بكرێت. ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی داعش به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات حه‌قه وه‌ڵامی ده‌ستدرێژیه‌كه‌ی بدێرته‌وه". له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان باسی له ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ چه‌دارانی داعش كرد. له‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی: "ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌یكه‌ن له موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، داگیركاریه، چونكه شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ناسه‌پێنرێت، پێویسته سه‌ره‌تا
جەیمس جێفری و
فیلیپ سۆلۆندز
پێدەچێ سەردەمی مالیکی لە عێراقدا بەسەرچووبێت. من دەڵێم “پێدەچێت”، چونکە هەرچەندە دەگوترێت سەرۆکوەزیرانی عێراق بە هێزە چەکدارە زۆر بڕواپێکراوەکانی خۆی گوتووە دانیشن و ئەنجامەکانی پرۆسەی دەستووری قبوڵ بکەن، بەڵام جێگرەوەکەی، واتە حەیدەر عەبادی، تەنیا سی رۆژی لەپێشە بۆئەوەی حکومەتە گشتگیرەکەی پێکبهێنێت و بتوانێت لە کۆی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمان متمانەی زۆرینەیان بەدەستبهێنێت. کەواتە یارییەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە. مالیکیش لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە تاوەکو عەبادی یان کاندیدێکی دیکە متمانەی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت. بەڵام تەنانەت ئەگەر عەبادیش متمانەی پەرلەمان بەدەستنەهێنێت، کەم لایەن ماون داوا لە مالیکی بکەن حکومەت پێکبهێنێت.
ئه‌حمه‌د فاتح محه‌مه‌د
بەیاننامەی کۆمەڵەی منداڵانی کورد / لە نەرویج
هەموومان شەنگالین و .. هەموومان پێشمەرگەین
ئەو تاوانانە بێ وێنانەی کە جاشە ئیسلامییە کۆنەپەرست و بەکرێگیراوەکانی ( داعش )
لە دژی برایانی کوردی ئێزیدیمان لە قەزای شەنگال ئەنجامیان دا، ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم دڕندە بێ ڕەوشتە خوێنڕێژانە، تا سەر ئێسقان دژی گەلی کورد و دژی هەموو ئاین و باوەڕێکی ترن .. بە پێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرینووسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ( نیکۆلای مەدیۆنۆف )لە عێراقدا .. تاێستا ئەم تیرۆریستە دڕندانە ( ١٧٣٧) کوردی ئێزیدییانکوشتووە، کە زۆربەیان مێردمنداڵ و لاون، تەنها لەبەر ئەوەی کە کوردن و ئێزیدین .. ( ٩٧٨) کەسیشیان بریندار بوونە .. ئەم بێ رەوشتانە زیاتر لە ( ٥٠٠) کچ و ژنی ئێزیدیشیان گرتووە و
شارام میرزای
"عەلی رزا زاکانی" ئەندامی کۆمیسیونی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران له وتووێژێکی تایبەت لەگەل ئاژانسی هەوالگێری فارس سەبارەت به هۆکارەکانی ئستیزاحی " رزا فەرەجی دانا" گوتی : ئێمه به "رزا فەرەجی دانا" رامانگەیاندووه که له ماوەی وزارەتی ئەو کێشەکانی ئائینی،قەومی و سیاسی لەناو زانکوەکان چەن بەرابەر بوونەتەوه،تەنانەت وەزارەتیش لەم گەشه پێدانه هاوکار و هاوبەش بووه و رێگاخوشکەری هەڵگیرانی ئەو بیروباوەره له نێو زانکوکانی ئێران‌دا بووه تا ئەو رادەی که بیری سەربەخۆیی و جیابوونەوه له ئێران له نێوان خوێندکارانی زانکۆەکان پەرەی ستاندووه و لەم بوارەدا بەڵگەی زۆرمان کۆ کردوتەوه.
بەڵام پرسیار ئەمەیه ،بۆ له دوسەی ئستیزاحی وەزیری زانستەکانی ئێران‌دا – پەڕەپێدان به بیر و بڕوای جیابوونەوە و سەربەخویی گەلانی ئێران- دەبێتە هۆکاری سەرەکی ئستیزاحی ئەو وەزیرە و بابەتێکی ئاوەها ئەمنی زەق دەبیتەوه؟ئایا
د. ئارام رەفعەت د. شێرکۆ کرمانج
لەدوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لەپارێزگای موسڵ‌و ناوچە سوننە نشینەکانی دیکەی باکوری عێراق لە ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵدا، هێزی پێشمەرگە چووە ناو رەبیعەوەو ئەو ناوچەیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. لەئاکامیشدا ئێستا هێزی پێشمەرگەو ئاسایشی هەرێم کۆنترۆڵی خاڵی سنوری رەبیعەی نێوان سوریا‌و عێڕاق، کە لەراستیدا کوردستانی باشور‌و رۆژئاوایە، دەکەن. لەوەتەی عوسمانییەکان لەناوەراستی سەدەی نۆزدەهەمەوە هۆزەکانی شەمەرو جبوریان لەناوچەی رەبیعە نیشتەجێکردووە، ئەوە یەکەمجارە دەسەڵاتی کورد بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچەیە. زۆرینەی توێژەر و ئەکادیمی‌و رۆژنامەنوس‌و چاودێرە سیاسییە کوردستانییەکان لە بابه‌تاکانیاندا گرنگی به لایه‌نی سۆزوعاتیفیەو مێژوویی‌و سیاسیی‌و ئابوری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ده‌ده‌ن. به‌ڵام که‌متر گرنگی به مه‌وقیعییه‌تی ستراتیجی یه‌که یه‌که‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان، یان چاکتر بڵێین ناوچە تازە-ئازادکراوەکان دراوه، جا چ که‌رکوک بێت یان
فازڵ جاف
نەریمان مەحەمەدی
کارەساتی هۆلۆکاست لەگەڵ ئەوەی بۆ جوولەکەکان کارەساتێکی مێژوویی دڵتەزێن بوو، بەڵام توانی ببێتە ئوبژەیەکی هاوبەش کە زۆربەی جوولەکەکانی ئەوکات و تەنانەت نەوەکانی دوای ئەو کارەساتەشی پێکەوە گرێ دا. سەرگەردانی، سەرلێ شێواوی و بێ دەوڵەتی بۆ خودی جوولەکەکانیش وەکوو چارەنووسی دیاریکراوی جوولەکە قەبووڵ کرابوو. جوولەکە توانای ئەوەی نەبوو خودی خۆی وەکوو خودێکی سەربەخۆ و جیاواز لە ئەوانیتر بناسێنێت و بە کورتی هیچ ئوبژەیەکی هاوبەشی ئێتنیکی یان نەتەوەیی لە زێنی مێژوویی خۆیدا پێکنەهێنابوو و سەرگەردانی مێژوویی وەکوو چارەنووسێکی دیاریکراو لە بەرانبەر گوناحێکی نەبەخشراوی قەبووڵ کردبوو. تەنانەت زۆر جاریش تێکۆشان بۆ ڕووخانی ئەو هەلوومەرجە وەکوو پێشێل کردنی هێڵێکی سوور دادەنرا. بەڵام کارەساتی هۆلۆکاست تەواوی ئەم باروودۆخەی تێکدا. ژنۆسایدی جوولەکەکان بوو بەهۆی تەواوبوونی پرۆسەی
عه‌لی ئیلامی، بروکسێل
پێتان وایە مالکی بۆ سێهه‌م جاریش دیسان ببێته‌وه سه‌رۆک وه‌زیران؟
به‌ڕای من به دوری ده‌زانم مالکی نه‌بێت، چون هه‌م ئامریکا و هه‌م ئێران کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مالکی بیت، چونکوو باشترین که‌س بوپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێران مالکی‌یه و هه‌ر مالکیشه موچه‌ی هه‌موو سپای قودسی ئێران دابین ده‌کات و باشترین که‌س بۆ پارستنی ئه‌سه‌د و یارمه‌تی کردن به حیزبوڵای لوبنان و حه‌ماسه و جیهادی ئیسلامی‌یه. ته‌واو ئه‌و بودجه و هه‌زینه‌ی ماڵیه‌ی له‌ئه‌ستۆی ئێران بووه و بارگرانی له‌سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتی ئێران بوو که خه‌ریک بوو ئابوری ئێران هه‌ڵده‌وه‌شاند. مالکی هه‌موویانی گرته ئه‌ستۆی خۆی و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کاتێ ئابڵۆقه‌ی سه‌ر ولاتی ئێران له لایه‌ن وڵاتانی ئامریکا و یه‌کیه‌تی ئوروپا سه‌پێندرا، ئه‌و که‌سه که ئابوری ولاتی ئێرانی له ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه رزگار کرد و به لۆریان دۆلاری بۆ ئێرانێ هه‌نارده ده‌کرد، مالکی بوو. چوون چاکترین و کویرایل بو ولاتی
وەرگێڕانی /رەزا شوان
لە رۆژی چوارشەمەی رابردوودا، رێکەوتی (١٦/٨/٢٠١٤) لە سایتی ئەلیکترۆنی ( صوت الأمة: دەنگی نەتەوە)ی میسری دا لە لایەن ( السید عبدالفتاح ) کە ( سەرۆکی ناوەندی قاهیرە ـ بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی ) لەژێر ناوی ( خطط تعکیر العلاقة بین مصرو کوردستان ) نووسینێک دەربارە دوو هەواڵی بڵاوکراوەی ناراست، بەدەمی سەرۆکی میسر (عبدالفتاح السیسي )و . سەرۆکی دەرهێنانی رۆژنامەی ( الأ‌هـرام ) نووسەری ناسراو ( محمد حسنين هیکل ) ەوە هەڵبەستراون .. کە رۆژنامە و سایتە نزیکەکانی سەربە مالیکی دوور لە راستییەوە بۆ مەبەستێکی گڵاو و تێکدەرانە .. چەواشەیان کردوون و بڵاویان کردوونەتە .. ئەمەش وەرگێڕانی دەقی نووسینەکەی (السید عبدالفتاح) بە زمانی کوردی بۆ راستکردنەوەی ئەو دوو هەواڵە چەواشکراوانە : (( ئەوەی بە دواداچوونی بۆ رووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق کردووبێت، دەبێت تێبینی ئەو هەواڵە هەڵبەستراوانەی کردووبێت، کە بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و کوردستان دەدرێن .
زوبێر رەسوڵ
ده‌كرێت بوترێت كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عیراق هه‌ر له‌ساڵی 1991 واتا دوای داگیركاری عیراق بوَ كویت‌و دواتریش له 2003 پاش داگیركاری ئه‌مریكاو هیزه هاوپه‌یمانه‌كان بوَ عیراق‌و تا ده‌گاته حوزیرانی 2014، واتا دوای هه‌ڵمه‌تی ناوچه سوونه‌كان به هاوكاری هێزه‌كانی داعش دژی سوپای عیراق له‌سه‌ر هه‌مان ته‌وه‌ر وه‌ستاوه، ئه‌ویش پارستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراقه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م په‌روَشیه‌ی ولاته یه‌كگرتووه‌كان نه له‌به‌ر خاتری په‌روَشیه بوَ یكپارچه‌یی خاكی عیراق‌و نه له په‌روَشی ئه‌مریكاشه بوَ گه‌لانی عێراق. ئه‌م سه‌ردانه‌ی جوَن كێری بوَ عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان‌و به‌شێك له درواسێكانی عیراقیش ده‌كرێت بخرێته ئه‌م قاڵبه‌وه، هه‌رچه‌نده ناتوانین بلێین توَنی گوتاری سیاسی ئه‌مریكا هه‌مان ئه‌و توَنه‌یه كه له 1991 و 2003 دا هه‌یانبووه، ئه‌مه‌ش بێگومان له‌به‌ر ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌ی نوێ بوَ سه‌ختی قه‌یرانه‌كانی عێراق‌و ئه‌و دوَخه‌ی تازه هاتوَته ئاراوه له ناوچه‌كه‌دا، دواتریش ده‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئاكته‌رێكی ناده‌وله‌تی – non state actor
د.هاوڕێ مەنسوور بەگ
ئەمریكا لە سەرجەم وڵاتانی جیهان پتر نەوت و بەرهەمەكانی نەوت بەكاردێنێت. هەرچەندە ئامارەكانی بەكارهێنان و هاوردەكردنی نەوت و گاز لە ئەمریكا كەمێك ناڕوونی تێدایە و ساڵ بە ساڵ گۆڕانكاری بەسەردادێت. بەگشتی ئابووریی ئەمریكا بۆ ئەوەی بە زیندوویی بمێنێتەوە رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە. ئەمریكا لە ناوخۆدا رۆژانە 7- 8 ملیۆن بەرمیل بەرهەم دێنێت، لە كاتێكدا پتر لە 12 میلیۆن بەرمیل هاوردە دەكات. بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی، دانیشتووانی ئەمریكا 3%ی دانیشتووانی جیهان پێكدێنن، بەڵام 20%ی وزەی جیهان بەكاردێنن. بەشی شێری نەوتی هاوردەكراو بۆ ئەمریكا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابین دەكرێت و هیچیش لەوە ناچێ لەو ساڵانەی دادێ رێژەی هاوردەكردنی نەوت لەلایەن ئەمریكاوە روو لە كەمی بكات و بگرە پێچەوانەكەی راستە. لە هەمانكاتدا سەرجەم ئەلتێرناتیڤەكانی دیكەی وزە وەك: هەوا، خۆر، وزەی ئەتۆمی و بایۆلۆژی تاوەكو ئێستا ئومێدێكی ئەوتۆیان نەبەخشیووە، كە ئایندەیان لەسەر بنیادبنرێت.