خۆشەویستان!
بەمجۆرە ویستمان ئاگادارتان کەینەوە کە ماڵپەڕی "تریبونی فێمینیستانی کورد. www.kurdishfeminists.com
. دەست بەوەشان دەکات. ئەم ماڵپەڕە هەر وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت، خۆی بۆ پرسی فێمینیستی تەرخان دەکات و هەول دەدات، سەکۆ و تریبوونێک بێت بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە کێشەی نایەکسانی جنسی و لاسەنگی جێندەری بە کێشەی خۆیان دەزانن. ئێمە بوونی تریبوونێکی فێمینیستی بە پێویست دەزانین، چونکو پێمان وایە ئەم پرسە، یەکێکە لەم ئەجێندایانە کە دەبوایە زۆر بەرفرەوانتر و چڕتر سەرنجی بدرێتێ و بێتە بەر باس و یەکێک بێ لە ڕەهەندە گرینگەکانی جووڵانەوەی نەتەوەیی. بەداخەوە ئەم پرسە هەنوکە، یان ون و نادیارە یانیش بەگشتی کەوتۆتە ژێر سێبەری پرسەکانی دیکەوە. ئێمە لەم بڕوایە داین کە بەئامێتەکردنی ڕوانگەیەکی جێندەری و بەرجەستەکردنەوەی پرسی یەکسانی جنسی لەگەڵ پرسی نەتەوەیی، پێشمەرجێکە بۆ ئەوەی جووڵانەوەی نەتەوەیی کورد ڕوخسار و ناوەرۆکێکی پێشکەوتنخوازانە، دادپەروەرانە و سەردەمیانەی هەبێت.