هەولێر ٢٠شوبات/فەبرایەر (PNA)- له کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی تورکیا، پەرلەمانتارێکی "پارتی گەلی کۆماری"(CHP) بێڕێزی به سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و پەرلەمانتارێکی "پارتی ئاشتی و دیموکراسی"(BDP) به توندی وڵامی دەداتەوه.
له کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی تورکیا "ئایتون چرای" پەرلەمانتاری سەر به CHP گوتی: "چۆن دەبێت نوێنەرانی مەسعود بارزانی به ناوی هاوکاری پاره بەسەر کەسوکاری "مردووەکانی رۆبۆسکی"دا بڵاو بکەنەوه و ئێوەش چاوپۆشیی لێدەکەن، ئەمه پێشێل کردنی سەروەریی ئێمەیه، ئێوەش بۆ سەرۆکی CHP ئاستەنگی دروست دەکەن و هۆکاری بێواتای بۆ دێننەوه و بۆ سەرۆکی عەشیرەتێکیش رێگه خۆش دەکەن."