جەنگیز چاندار/ رادیکاڵ
لە تورکیەوە: عەزیز مەعروفی
دیسان و سەر لە نوێ شەپۆلێکی دیکەی گرتنی ئەندامانی کۆما جڤاکی کوردستان دەستی پێکردەوە. جگە لەمە، ئێمە پێمان وایە کە کەسانی دەورووبەری سەرۆک وەزیر، لە ئاست هێرش و ڕاونانی کەجەکە دا تووشی هەڵە هاتووە. سەرەڕای ئەوەی لە کۆبوونەوە تایبەتیەکانیش دا چەندین جار باس کراوە، هێرش و گرتنی کەجەکە بە تایبەت لە سەرو بەندی چوونی بەدەپە بۆ پاڕڵمان، بێ پسانەوە درێژەیان هەیە و تەنانەت توندتریش دەبن. لە ڕاستی دا ئەو هێرشانە بۆ چاوترسێن کردن و بۆ تواندنەوەی بەدەپە دەکرێن؟