عەبدولڕەحمان سدیق
ئەو رۆژەی خەڵك بە ئایینی ئیسلام ئاشنابوو، رۆژێكی یەكجار مێژوویی و بێوێنە بوو، چونكە ئیسلام كۆتایی بە مۆنۆپۆڵكردنی حەقیقەت لای تەنها كەسێك یان لایەنێك یان توێژێك هێنا، كە هەزار ساڵی ماوەی حوكمڕانی پیاوانی ئایینی لەئەوروپای سەدەكانی نێوەڕاست، جۆرێك لەم بۆچوون و فەرمانڕەوایەی هێنابووە ئاراوە. بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە كە دواتر ئەم جۆرە شێوازی بیركردنەوەیە پەڕیەوە جیهانی موسڵمانان و، هەندێك لە بیرمەندانی ئیسلامیی عەرەبیش ئەم بیرۆكە ترسناكەیان تێكەڵی فەرهەنگی ئیسلامی كرد، كە تائێستاش زیانەكانی بەرچاو دەكەون