دەیڤد رۆمانۆ
چەند ساڵێك لەمەوبەر هاوڕێیەكی عەرەبی ئیسرائیلیم منی بردە گوندەكەی خۆیان لە باكووری ناوچەی خەلیل لە ئیسرائیل. ئەوكاتەی لەژێر سێبەری دارزەیتونێكدا لەگەڵ چەند گەنجێكی چالاكڤانی عەرەبدا دانیشتبووین، ئەو گەنجانە باسی ئەوەیان دەكرد كە چەند زەحمەتە وەك كەمینە لە ئیسرائیل بژین. ئەوان دەیانگوت زۆر هەوڵیانداوە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی رازیبكەن ئەو گوندە لەبەر زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانەكەی بكەنە ناحیە، بەڵام رازی نەبوون. ئەوان دەیانگوت "ئیسرائیلییەكان هەرچییەكمان لێبكەن، ئەم خاكەمان خۆشدەوێ و هەرگیز بەجێیناهێڵین".