كه‌م جار ئه‌و لیژنانه و شاندانه‌ی بۆ پرسێكی تایبه‌ت پێكهێنراون، هێنده‌ی ئه‌و شاندانه به ده‌ست و برد بوون كه رۆژی 8/7/2017 له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم بڕیاریان لێدرا، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناوخۆیی و عێراقی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن و له باره‌ی پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه كه رۆژی 7/6/2017 بڕیاردرا له 25/9/2017 ئه‌نجامبدرێت، بۆچوونی هه‌رێمی كوردستانیان پێبگه‌یه‌نن و ئه‌و لایه‌نه ناوخۆیانه‌شی كه تا ئێستا نه‌هاتوونه‌ته ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه، هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا بدرێت تا به هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه بتوانن ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ربخه‌ن.
یه‌كه‌مین شاندی تایبه‌ت به ریفراندۆم، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامێتی نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و هۆشيار زێبارى ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و دكتۆر محه‌ممه‌د هاوديانى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كگرتووى ئيسلامى و محه‌ممه‌د سه‌عده‌دين نوێنه‌رى توركمان و وه‌حيده ياقو هورمز نوێنه‌رى كريستيانه‌كان و شێخ شامۆ نوێنه‌رى ئێزدييه‌كان. دوو رۆژ دوای بریاره‌كه گه‌یشتنه برۆكسێلی پایته‌ختی ئه‌وروپا و رۆژی 11/7/2017 له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی به‌لجیكا و لیژنه و كوتله‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ستیان به گفتوگۆكردن كرد.