فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ناسر باباخانی
(1)
دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە پاڵپشتیی ئەو رێکخراوانەی راستەوخۆ سەر بە رێبەری ئەو وڵاتەن، لە هەرسێ قۆناغی هەڵبژاردن: واتە بەر لە هەڵبژاردن، کاتی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن، بە دەستێوەردان لە سەرجەم قۆناغەکاندا، بە جۆرێ پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان موهەندیسی دەکا. دیارە پێشتر لە دوو قۆناغی یەکەم و دووەمدا بە کەیفی خۆیان بە فیلتەرینگی دەزگا ئەمنییەکان، وەفدی چاودێریی شار و پارێزگاکان، شوورای نیگەهبان (ئەنجوومەنی چاودێری) و... کاندیداکانیان قەڵتوبڕ دەکرد، بەڵام ئەوەی لە پاش دوایین هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەیان رووی دا، دەریدەخات کە قۆناغی سێهەمیش، واتە قۆناغی دوای هەڵبژاردنیش بە تەواوی قۆرخ کراوە.بۆ وێنە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری دەدرێتە کەسێ کە لە هەڵبژاردنەکانی تاران دوایین دەنگی هێناوە، کەچی دەبێتە سەرۆکی ئەم ئەنجوومەنە! یان سەرۆکی پارلەمانی کۆماری ئیسلامی لە شارێکی وەک قوم بە کەمتر لە دووسەد هەزار دەنگ ئەم پۆستە وەردەگرێ، کەچی نوێنەر هەیە لە شاری تاران دە قاتی سەرۆکی پارلەمان دەنگی هێناوە! یان لە گەورەشارێکی وەک ئیسفەهان خانمێکی سەر بە باڵی ریفۆرمخوازان سەرەڕای هێنانی دەنگی پێویست ئیزنی چوونە پارلەمانی پێنادرێ و رەدی سەلاحییەت دەکرێتەوە! ئەمانە مشتێ لە هەشتێن تا بۆمان دەرکەوێ کە ئیتر ئەم قۆناغەش بە مەرەدی قۆناغەکانی پێش خۆی چووە.

(2)
لە لایەکی دیکەوە هەڕەشە و گوڕەشەکانی سەرکۆماری تازەی ئەمریکا – بەدەر لەوەی

Read more...

فاروق حه‌جی مسته‌فا 

كارێكی ئاسایی نییه‌ كه‌ هه‌واڵی شه‌ڕی براكوژیت به‌ر گوێ بكه‌وێت، هه‌شه‌ پێی ده‌ڵێ شه‌ڕی ره‌وته‌كان، هه‌شه‌ ده‌ڵێ ئاشووب و فیتنه‌، هه‌ر یه‌كه‌مان زاراوه‌ی خۆی هه‌یه‌. كه‌س رێ له‌ ناونانه‌كه‌ی ئه‌وی دی ناگرێت. گرنگ لێره‌دا، له‌ده‌ستچوونی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ و پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشزانین كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پرۆژه‌كه‌ش ده‌كات، كه‌س نییه‌ بتوانێ كار له‌ گه‌ڵاڵه‌بوونه‌كه‌ی بكات، چونكه‌ كه‌سانێك هه‌ن كه‌ گه‌ڵاڵه‌بوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌، پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییان به‌ره‌و پێش بردووه‌.

هه‌فته‌ی رابردوو گوێم له‌ لێدوانی یه‌كێ له‌ سه‌ركرده‌كانی شنگال بوو كه‌ قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی ئاسمانیی (ئافاق) ده‌كرد. ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ هێنده‌ زمانی ره‌وان نه‌بوو، ئه‌و تا ئه‌و راده‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌ كاره‌ساتێكی راسته‌قینه‌ كرد. كاره‌ساتی شێواندنی پرسی ناسنامه‌ی كوردانه‌ی خه‌ڵكی شنگال، كاره‌ساتی ئاشكرای سیخوڕایه‌تی و بێگانه‌په‌رستی. ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مووانیش گرنگتر، فاكته‌رێكی ئاشكرای ئێرانی هه‌یه‌ له‌ گه‌مه‌ی رێگرتن له‌ رێی پێشمه‌رگه‌ له‌ جووڵه‌ی ئازادانه‌ی خۆی. ئه‌م فاكته‌ره‌ش حه‌شدی شه‌عبی و مالیكین.

Read more...

 

بێرنارد هێنری لێڤی
له‌ڕووی مێژوویی و زمانییه‌وه‌، من سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆر دێرینم، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ هه‌ره‌ دێرینه‌كانی دونیا، ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ی فه‌ره‌نسییه‌.له‌ڕووی رۆحیشه‌وه‌ سه‌ر به‌ گه‌لێكی زۆر كۆنم، كه‌ گه‌لی جووله‌كه‌یه‌. ئه‌ویش هه‌روه‌ك گه‌لی كورد یه‌كێكه‌ له‌ گه‌له‌ زۆر كۆنه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی - كه‌ توانی‌ ده‌وڵه‌تێكی گه‌نج دابمه‌زرێنێت، كه‌ ئیسرائیله‌، وه‌ك ئێوه‌ی كورد كه‌ نزیكن له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی هێشتا‌ گه‌نجتر. ئێوه‌ی كورد، گه‌لێكن له‌مێژه‌ هه‌ن!ئێوه‌ به‌ زۆر ئه‌زمووندا تێپه‌ڕیون، سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆر و داگیركاریی زۆریشتان بینیوه‌. ئیمپراتۆرییه‌ته‌كان نه‌مان، سته‌مكاره‌كان له‌نێوچوون، جه‌لاده‌كان خرانه‌ نێو زبڵدانی مێژوو، به‌ڵام ئێوه‌ی كورد توانیتان به‌ خۆڕاگری بمێننه‌وه‌. ئێوه خۆتان راگرت و له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ وه‌ستانه‌وه‌ كه‌ خه‌ونیان به‌ له‌نێوچوونتانه‌وه‌ ده‌بینی. ئه‌وه‌تا ئێوه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی وه‌دیهێنانی ئه‌و‌ خه‌ونه‌تانن كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر‌‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكتانه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه، ئه‌ویش بڕیاردانه‌ له‌ چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ببێته‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كه‌ تێیدا هه‌موو هاووڵاتییان به‌ ئازادی و سه‌ربه‌رزی تێیدا بژین.نه‌ته‌وه‌ی كورد، ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ له‌نێو ئازار و شانازیدا شێوه‌ی گرتووه.‌نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریزمی ئیسلامیدا زیاتر به‌هێز بووه‌، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ كردمان، كه‌ ئێوه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ سه‌ری رم بوون له‌و شه‌ڕه‌دا.من پێشمه‌رگه‌یه‌كم نه‌بینی هه‌ڵگری خه‌ونی له‌مێژینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه‌ له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ له‌سه‌ری ده‌ژی: موسڵ ئازاد ده‌كرێت، داعش شکستدێنێت و ده‌زانم كاتێك‌ ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه‌ مه‌سعود بارزانی به‌ مافێكی ره‌وای

Read more...

 

عارف قوربانی
وەك سەرچاوە مێژووییەكان ئاماژەی بۆ دەكەن، بە درێژایی سەدەكانی رابردوو ئێزدییەكان 73 جاری دیكە كەوتوونەتە بەر (فەرمانی كوشتوبڕكردن). ئەگەر هۆكاری هەموو ئەو فەرمانانەی دیكە كە ئێزدیی تێدا بوونەتە قوربانی، ئاینی و نەتەوەیی بووبێت، ئەمجارە واتا فەرمانی 74، ئەوەی داعش كردی، شانبەشانی هۆكارە ئاینی و نەتەوەییەكان، شەنگال قوربانیی جوگرافیاش بوو. واتا هەڵكەوتەی جوگرافیایی شەنگال یەكێكی دیكە لەو هۆكارانە بوو كە وای كرد بكەوێتە بەردەم كۆمەڵكوژیی خەلافەتەكەی ئەبووبەكر بەغدادی.رەنگە بۆ دەیان ساڵی داهاتوو بەڵگە و دۆكیۆمێنت و لە ئەنجامی توێژینەوەی ورد و زانستی، نهێنیگەلی زۆر لەبارەی چۆنیەتی دروستكردن و سەرهەڵدانی داعش و ئاراستەكردنیان دەربكەون. ئامانجە شاراوەكانی هاتنیان بۆ ئەم ناوچەیە، هۆكاری درێژەكێشانی تەمەنیان و مانەوەیان بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ، سەرچاوەی دارایی و چەك و مەشق و توانا سەربازییەكانیان كێ‌ بوون؟ ئەگەر لە ئێستاشدا ئەمانە شاراوەو نەزانراو بن، بەڵام زۆر هۆكاری دیكە هەن مرۆ دەتوانێ‌ بەهۆیانەوە سەرنجی زیاتر بدا و گومانی زۆرتری لادروست بێت و لانیكەم بتوانێت بڕیار بدات لەوەی دەستی زۆر لایەن كەوتووەتە ناو داعش و هەر لایەنەو دەیەوێ‌ بەگوێرەی بەرژەوەندییەكانی خۆی ئاراستەیان بكات.سەرنج بدەینە سەرەتای هاتنی داعش، لەیەكەم بستە خاكی عێراقەوە تا ئەو شوێنانەی خۆیان ئیتر راوەستان و نەچوونە پێش، پرسیاری زۆر سادە ئەوەیە ئەی بۆ راوەستان؟ چما ئەوان بۆ ئەوە نەهاتبوون خەلافەت رابگەیەنن؟ بۆچی لەو شوێنانە زیاتر نەڕۆیشتن لە كاتێكدا هیچ بەرگرییەكیش نەبوو؟ بۆ نەچوونە سامەڕا و ئامرلی؟ ئەی بۆ روویان كردە گەرمەسێر و تا

Read more...

 

ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی ئاداری 2017، 114 ساڵ بەسەر یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی، سەرۆکی شۆڕشەکانی کورد و ڕابەری بزاڤی ڕزگاریخوازی کورددا تێپەڕ دەبێت. حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی جەنەڕال مستەفا بارزانی، رۆژی 14ـی ئاداری وەک پشووی فەرمیی ناساندووە.

ژیانی منداڵی

مەلا مستەفای بارزانی، ناوی تەواوی (مستەفا کوڕی شێخ محەمەد بارزانی)ـیە، لە ١٤ی ئاداری ١٩٠٣ لە گوندی بارزان، لەدایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵاندا، کاتێک مەلا مستەفا بەر ھەڵمەتێکی عوسمانییەکان دەکەوێت و دوای بەدیلگرتنی شێخ عەبدولسەلام کە برای گەورەیەتی، لەگەڵ دایکیدا بۆ ماوەی ٩ مانگ، زیندانی دەکرێت.

سەرکردایەتیکردن

لە ساڵی ١٩١٩ بەشداریی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید دەکات و سەرکردایەتیی ھێزێکی ٣٠٠ کەسی پێ دەسپێردرێت، دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لەلایەن شێخ ئەحمەد بارزانیی برایەوە دەنێردرێت بۆ لای شێخ سەعیدی پیران لە کوردستانی باکوور بە مەبەستی ھەماھەنگیکردن لەگەڵ شۆڕشەکەیدا.

Read more...

هۆمه‌ر دزه‌یی 

هەڵەکە لە ژمارەی تیشکەکانی خۆرەکەی ناو ئاڵاکە دایە. بەداخەوە ئەوەی ، یان ئەوانەی ، کە بڕیاری ئەوەیان داوە ٢١ دانە پرشنگ لە خۆرەکەوە دەربێت، دیارە وایان لێک داوەتەوە کە چونکە رۆژی نەورۆز دەکەوێتە بیست و یەکی مانگی سێی زایینی (٢١ی مارت) بۆیە با ژمارەی تیرێژەکانی خۆرەکە ٢١ بێ. واتا مێژووی زایینییان بۆ دانانی رۆژی نەورۆز داناوە کە ئەوەش هەر هەڵەیە، چونکە مێژووی نەورۆز هاوزای مێژووی حەزرەتی عیسا نییە، بەڵکو هاوزای خودی خۆر خۆیەتی.

دیارە ئەوان لەوە بێ ئاگا بوون کە رۆژی نەورۆز رۆژی یەکەمی مانگی یەکەمە لەساڵی نوێ نەک رۆژی بیست و یەکی مانگی سێی زایینی. لەوە بێ ئاگا بووین کە بیست و یەکی سێ بەڕێکەوت بەر یەکی یەکی ساڵی نوێ کەوتووە. خۆ نەورۆز لەگەڵ لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا دەستی پێ نەکردووە! نەورۆز کە واتا (رۆژێکی نوێ)، یەکەمین رۆژی یەکەمین وەرزی ساڵە کە ئەویش وەرزی بەهارە و هیچ ساڵیشی بۆ نییە، هەر لە کۆنەوە لە سەردەمی رۆمانەکانا حیسابی گۆڕانەکانی سروشتی بۆ کراوە و چ ساڵی تایبەتی بۆ دانەندراوە بەڵکو هەر لەگەڵ دروستبوونی گەردوونا ئەوها هاتووە. پێش لەدایکبوونی مووساو عیساو محەمەد و پێش لەدایکبوونی هەموو پێغەمبەرەکانی تریش نەورۆز وەک جەژنێکی سروشتی ، وەک دەستپێکردنەوەی ساڵێکی نوێ

Read more...

 

مه‌غدید سه‌پان

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیای زانیاری و زۆربوونی ژمارەی بەکارهێنەرانی ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەرفەتێکی زێڕین بۆ هەموو کەسێک رەخساوە، بێ تێپەڕبوون بە هیچ فلتەرێک (filter)، نووسین و وێنە و دەنگ و گرتەی ڤیدیۆیی خۆی لە ئەکاونتی کۆمەڵایەتی دابنێ و بڵاویبکاتەوە.ئەم دەرفەتە باشە، تەنیا هاوڵاتی ئاسایی سوودی لێوەرنەگرتووە، بەڵکو نووسەر و رۆژنامەنووس و کەسانی سەرکردەش زۆرجار بەرهەم و نووسین و ڕایخۆیان لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەنێن و بڵاودەکەنەوە.بڵاوکردنەوەی نووسین بێ هیچ فلتەر و رەقابە لەوانەیە بۆ ئەو گەلانەی زمانی نووسینیان دەمێکە بێعەیب و ستانداردە (standard) و کێشەی ئیملا و ڕێزمان و خاڵبەندییان نییە، هیچ گرفت نەبی، بەڵام بۆ ئێمەی کورد، دەبێتە هۆی زیاتر تێکدان و وێرانکردنی زمانی کوردی و سڕکردن و گەڕانەوەی بۆدواوە.ئەگەر کەسێکی کەمخوێندەوار پارچە نووسینێک لە فەیسبووک بڵاوبکاتەوە، بە ئەندازەی وشەکان هەڵەی تێدابی، کەس گلەیی لەو کەس ناکا، چونکە لە ڕێگەی نووسینەکەی خوێنەر ئاستی وشیاری و ڕۆشنبیری ئەوی بۆ وەدیار دەکەوی، بەتایبەتیش ئەگەر ئەو هەقیقەتە بزانین: کەس لە هاوڵاتی کەمخوێندەوار و ئاسایی, چاوڕێی نووسینی جوان و داهێنان ناکا.جیاکردنەوەی دەستەواژەی نووسەری باش و نووسەری خراپ، ڕۆژنامەنووسی باش و رۆژنامەنووسی خراپ، کە لەزمانی کوردی دەمێکە جێی خۆی گرتووە، لە زمانەکانی ئەوروپی بەکار نایێ و بەرچاو ناکەوێ، فڵانە نووسەر یان رۆژنامەنووس باشە، چونکە هەموویان باش دەنووسن، هەموویان باش بەرنامەکانی تەلەفزیۆن و رادیۆ بەڕێوەدەبەن، هەموویان زمانی دایک باش فێرکراین و کێشە و گرفتی

Read more...

 

زریان رۆژهه‌ڵاتی
رووداوه‌كه‌ی خانه‌سۆر و گرژییه‌كانی نێوان یەبەشە و له‌شكری رۆژ كه‌ به‌ دیوێكی دیکەدا وه‌ك ململانێی پارتی و پەکەکە سه‌یر ده‌كرێت، باسوخواسێكی زۆری سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركه‌وتنی شه‌ڕێكی ناوخۆیی دیكه‌ دروست كردووه‌ كه‌ سنوورێكی فراوان بگرێته‌وه‌.به‌شێك له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ "چ كات شه‌ڕی ناوخۆ هەڵدەگیرسێتەوە‌؟" له‌و باسه‌دا شاراوه‌یه‌ كه‌  له‌ چ كاتێكه‌وه‌ هێزه‌ كوردییه‌كان پێكه‌وه‌ ئاشت بوونه‌ته‌وه‌؟ راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی نزیك به‌ دوو ده‌یه‌ی رابردوودا جگه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌ی ساڵی رابردووی پەکەکە و دیموكرات له‌ كێله ‌شین، هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ سه‌نگه‌ره‌وه‌ یه‌كتریان نه‌پێكاوه‌، به‌ڵام كۆتایی شه‌ڕی گه‌رم و ساردی نێوان هێزه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا، هه‌رگیز واتای به‌رقه‌راربوونی ئاشتییه‌كی گه‌رمی نه‌داوه‌. له‌وه ‌ده‌چێ ده‌سته‌واژه‌‌ی"سوڵحی سارد" گونجاوترین گوزراشتێك بێت كه‌ دۆخی په‌یوه‌ندیی به‌شێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان به‌ تایبه‌ت پەکەکە و پارتی روون بكاته‌وه‌.داگیركاریی درێژخایەن لە كوردستان كە ئیسماعیل بێشكچی بە "كۆلۆنیایەكی نێودەوڵەتی" ناوی دەبات، گۆڕانكارییەكی سیستەماتیك و ریشەیی لە زەین و چۆنیەتی بیركردنەوەی تاكی كورددا دروست كردووە، بەجۆرێك كە هەموو كات لەنێوخۆیدا پێناسەی "دوژمن"ی كردووە و لە بنیاتنانی ناسنامەكەیدا، لە جیاتی ناسنامەیەكی غەیرە كوردی، بەشێك لە ناسنامە كوردییەكەی خۆی وەك "ئەویتر" و "دوژمن" پێناسە كردووە.شه‌ڕ سه‌ره‌تا له‌ زه‌ینه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و ئه‌وكاته‌ی ركابه‌ر به‌ دوژمن پێناسه‌ كرا، ئیدی مه‌سه‌له‌ی ته‌قه‌كردن و سه‌نگه‌رگرتن ته‌نیا  په‌یوه‌ندی به‌ كات و توانست و بارودۆخه‌‌وه‌ ده‌بێت، ئه‌گینا شه‌ڕه‌كه‌ ده‌مێكه‌ ده‌ستی پێكردووه‌! یه‌كێك له‌ ره‌هه‌نده‌كانی رووداوه‌كه‌ی خانه‌سووریش بۆ ئه‌م گرێ ده‌روونییه‌ی سیاسه‌تی كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

Read more...

 

عارف قوربانی

ئەوەی كە هەفتەی رابردوو لە كەركوك روویدا، پێویست بوو چواردە ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ پرۆسەی رزگاركردنی شارەكە لە 10ی نیسانی 2003 ئەنجام بدرایە. چونكە سەرباری لێكەوتە جۆراوجۆرەكانی كێشەی نێوان كورد و عەرەب لە عێراق، بناغەی كێشەكە لەسەر نەوتی كەركوك بووە. ئەگەر كوردستان نەوتی نەبووایە، دوور نەبوو لە دروستكردنی دەوڵەتی عێراقدا جۆری پێكهێنانی دەوڵەتەكە و سنوور و پێكهاتەكانی بە جۆرێكی دیكە بایە. تا كێشەی نەوتیش لە نێوانماندا قووڵتر ببێتەوە، ناكۆكی و كێشەكان ئاڵۆزتر دەبن، هەركاتێكیش كێشەی نەوت چارەسەر بوو، كێشەی كوردیش لە عێراق كۆتایی دێت. ئەگەرچی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا، بڕیاردەری كۆنترۆڵكردنی كۆمپانیای نەوتی باكوور ئەوەی خستەڕوو كە هۆكاری ئەو بڕیارە پەیوەندی بە جێبەجێنەكردنی هەندێ‌ گفت و بەڵێنی بەغداوە هەیە بەرانبەر بە پێویستییەكانی كەركوك كە لای من ئەوە ئەسڵی بابەتەكە نییە، خۆ ئەگەر تەنیا وەك كارتی گوشار و بۆ رازیكردنی بەغدایە بە پابەندبوونی بە رێككەوتنێكی نێوانیانەوە، ئەوە پێویست بوو ئیدارەی كەركوك، پارێزگار و پۆلیسی شارەكە ئەو كارەیان بكردایە نەك هێزێكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان. لەڕاستیدا ئەوەی ئەنجامدرا بۆ ئامانجی ترە، لە ئاستی كێشە

Read more...

komarixwaz logo 1

 

پەیامی پیروزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان، به بونەی ۸ی مارس

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی سالرۆژی٨ی مارس، وێڕای بەرزنرخاندنی گشت دەستکەوتوو و زنجیرە سەرکەۆتنەکانی رەۆتی خەباتی ژنان لەپێناۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان‌دا، پر بەدل پیرۆزبایی ئەم رۆژە مێژووییە روو لە ژنانی جیهان و به تایبەت ژنانی کوردستان ئاراستە دەکات.
هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، کە وەک جەریانێکی مەدەنی/سیاسی کە لەپێناۆ دەسخستنی ئاشتی، ئازادی، وە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بۆ کوردستانی رۆژهەلات خەبات دەکات، پشتگیریی و پالپشتی خۆی، روو لەهەر بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز و مافخواز، یەک لەوان بزووتنەوەی مافخوازی ژنان ئاراستە دەکات، که لەپێناۆ ئازادی و کەرامەتی ئینسانەکان خەبات و تێکۆشان دەکەن، و هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسێسی خەبات لەپێناۆ دەستخستن و یاسامەندکردنی مافەکانیان بۆ دەخوازێت.

بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە کە خەباتی ژنان بەشێکە لە خەباتی گشت پیاوانی ئاشتیخواز و یەکسانی‌خواز و

Read more...

logoi rekxrawi jnan u komarixwazan

 ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، لە هەموو ژنانی جیهان بە گشتی، و ژنانی کوردستانی بەتایبەتی، پیرۆزبێت. ژنان کە نیوەی کۆمەلگا پێکدێنن، لەم‌رۆژەدا بە هەوڵ و تێکۆشانی بێ ووچان و ماندوونەناسانەیان، توانیان وەرچەرخانێکی مێژوویی لە پیناۆ دەستەبەرکردنی مافی پێشێلکراوی خۆیان تۆمار کەن.

رۆژی ٨ی مارسی ساڵی ١٩٠٨ ی زایینی، ژنانی کرێکار لەکارخانەی ریسەندگی نیۆیورک، دژ بە کەمی حەقدەست و شێوازی چەتوونی کارکردنیان بەرنگاری خاوەن کارخانەکە بوونەوە، و لە حالێکدا کە ١٢٩ ژن لە کارخانەکەدا دەستبەسەرکرابوون، لە ئەنجامی کردەوەیەکی گومانئاوییدا بە هۆی ئاگرێکەوە ئەو ١٢٩ کەسە گیانیان لەدەست دا .....دوابەدوای ئەم کارەساتە، بەدەستپێکی سەدەی بیستەم لە زۆر لە ولاتانی جیاوازی ئوروپایی و ئامریکایی، ژنان لە پەنا شوڕش بۆ لەناو بردنی چەوسانەوە و لابردنی جیاوازی رەگەزی و دەستەبەر کردنی مافی بەشداری سیاسی، تێکۆشانی خۆیان لەپێناۆ دەستەبەرکردن و چەسپاندنی مافی رەوایان بە شێوەیەکی چرتر بەلام ئۆرگانیزەکراۆ درێژەپێدا. لەئەنجامی ئەم خەباتە لەپسانەهاتووەدا بوو، کە سەرئەنجام لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بوو کە ژنان توانیان لە چەند وەلاتی  رۆژئاواییدا، بەشێک لە

Read more...

 عەدنان سەید حوسێن
سێ جەمسەرە بەهێزەکەی نێو ماڵی شیعە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی داعش لە عێراق کەوتونەتەخۆ، نووری مالیکی و عەممار ئەلحەکیم و موقتەدا سەدر، یەکەمیان لە کۆکردنەوەی پشتگیریی نێوخۆییدایە بۆ پێکهێنانی زۆرینەیەکی پەرلەمانی. ئەوەی دووەمیش بۆ دەرخستنی تواناکانی لە پێکەوەگرێدانی شیعە و سوننە و کوردی عێراق، تەبەننای پرۆژەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکانی کرد بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی، بۆ سەرخستنی پرۆژەکەشی لەگەڵ بەرپرسانی تاران و شاعەبدوڵای ئوردن و بەرپرسانی کوردیشدا کۆبووەوە.  هەرچی سەید موقتەدایە بە پرۆژەیەکی ٢٩ خاڵییەوە هاتۆتەپێش، کە یەکەمجارە بەوشێوەیە سیاسییەکی عێراقی دەست بخاتە سەر زیاتر لە خاڵێکی هەستیار، کە رەتکردنەوەی بوونی ئێرانی لە عێراق و نەرمە لێدانێکی حەشدی شەعبی دیارترین تەوەری  پرۆژەکەین. لە خاڵی دەیەمی پرۆژەکەیدا هاتووە "دەبێ حکومەتی عێراق داوابکات لە هەموو هێزە داگیرکەرەکان و هاوڕێیەکان خاکی وڵات بەجێبهێڵن بۆ پاراستنی هەیبەتی وڵات"، ئەوەش خاڵێکە وایکرد دەستبەجێ ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی موتەحیدون و هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکانی سوننە بەرەوپیری بچن، خەمیس خەنجەری سەرۆکی پرۆژەی عەرەبیش بە مێژوویی وەسفی بکات.  پرۆژەکەی موقتەدا سەدر بەڕوونی پرۆژەکەی عەمار ئەلحەکیم دەکاتە ئامانج و هەوڵێکی روونیشە بۆ لاوازکردنی نووری مالیکی، لەکاتێکدا مالیکی هەوڵی رۆیشتن بۆ زۆرینەی هەڵبژاردن دەدات، سەدر دەگەڕێتەوە بۆ تەواوی پێکهاتەکان، بە کەمایەتییەکانیشەوە. هاوکات سەدر وای پیشاندەدات کە لەم پرۆژەیەیدا

Read more...

 

مه‌غدید سه‌پان

لە تەواوی جیهان، کەم نەتەوەی وەک کورد ماون لە سەد ساڵەی ڕابردوو، بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، شەڕیان بەسەر چەسپابی یان بە زۆر و بێ ئارەزووی خۆیان تێیوەگڵابن. لەگەڵ ئەوەش، ئەم ئەزموونە تاڵ و زۆرە، بۆ رۆژنامەنووسانی کورد، نەبۆتە یارمەتی بۆئەوەی جوانتر و باشتر پەیامیان بگەینن، زانیاری ورد و پێویست لە بەرەی جەنگ و ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ ئێمە بگوازنەوە.

ئەگەر هەڵوەستە لەسەر کاری رۆژنامەنووسانی خۆمان لە گواستنەوەی دوا شەڕی کورد دژ بە داعش لەم چەند مانگەی دوایی بکەین تێدەگەین، رۆژنامەنووسانی کورد لە رۆژنامەنووسانی بیانی زۆرتر لەبەرەی جەنگن، ژیانیان زیاتر لەمەترسیدایە، ئازاترن و لەمەرگ ناترسن. من لێرە و لەم نووسینە، ئەم نەترسان و ئازایەتییە، زیاتر بە نەزانین و تێنه‌گەیشتن لە کاری پەیامنێری جەنگ و گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەکانی بەرەی جەنگ لەقەڵەم دەدەم، تا لە سەلماندنی ئازایەتی و بوێری و پاڵەوانێتی ئەوان... هەرچەندە، دەرکەوتن وەک پاڵەوان، لەوانەیە بۆ ڕۆژنامەنووسانی کورد ڕەوا بێ، چونکە هەندێک لەوان، لەبیردەکەن یان فێرنەکراون، کە ئەوان ڕۆژنامەنووسن و پێشمەرگەنین، بەڵام ئەگەر مەنتق حوکم بکا، چۆن دەتوانن نەبن بە پێشمەرگە، لەوکاتەی زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ ژیان و ناخۆشییەکانی پێشمەرگە تێکەڵن، لەگەڵ ئەوان لە سەنگەرەکان دەژین و دەخۆن و دەنوون... پەیامنێری کورد بە چاوی خۆی دەبینی، پێشمەرگە بەرگری لەژیان نامووسی خزموکەسی ئەوان و هەموو تاکێکی کورد دەکا... ئەوان دەبینن، لە ڕاست و چەپ ئەو پێشمەرگە ئازایانە شەهید دەبن، کە پێش کەمێک بەیەکەوە قسەیان دەکرد، ژمارەی تەلەفۆنیان دەگۆڕییەوە، بۆیە پەیامنێری کورد، ناتوانی بترسێ، یان ترس پیشانی برادەرانی بدا، لەکاتێکدا بە هەردووک چاوی خۆی دەبینی کەس لەو شەڕەی دژ بە داعش ناترسێ یان ترس پیشان

Read more...

komarixwaz logo 1

بە پێ هەوالگەلێک کە لە سایت و مێدایاکانی کوردیدا روومالینیان بۆ دەکرێت، بەداخەوە سەر لە بەیانیی ئەمرۆ هەینی ٣/٣/٢٠١٧، لە نزیک کۆمەڵگەی خانسۆری سەر بە ناحیەی سنوونێ، شەڕی براکوژی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ و هێزەکانی یەبەشە روویداوە، کە لەئەنجامدا شەهید و بریندارێکی زۆری لێکەوتۆتەوە.     لەم‌ پەیوەندییەدا:

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل مەحکووم و ئیدانەکردنی شەری براکوژی، پێوایە کە بارودۆخی هەنووکەیی جیهانی، ناۆچەیی، وە کوردستانی، واهەلدەگرێ و بگرە وادەخوازێ کە کورد پێویستە وە دەبێ، بەجێگای دەستپێکی ململانی نێوانحیزبی و شەری براکوژی،وە لەئەنجامدا شێواندنی یەکریزی و سەقامگیری و ئاسایشی نەتەوایەتی، هەۆلبدات وەک فاکتەری هێز و قوورسایی بۆ دەستخستن و چەسپاندنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی، خۆی ساغبکاتەوە و  بەشێوەی یەکریز و بە یەک گووتاری خاوەن ئیستراتێژی نەتەوەیی لە ناوەندگەلی خاوەن بریار لەئاستی جیهانی و ناۆچەییدا رۆلی چارەنووسسازانە بگێرێت، ناوەندگەلێک کە هەنووکە بەئەرکی رازاندنەوە و دیزاینی نەقشەی سیاسی رۆژهەلاتی ناوەراست، خەریکن.

Read more...

 

ئاکۆ محەممەد
ئێستا لەنێو ناكۆكییەكانی حیزبەكانی كوردستاندا، هیچ كارێكی چەوت و راست دیار نییە و، راست و خراپ بەتەواوی تێكەڵ بووە. لە چەند رۆژی رابردوودا هەڵكوتانە سەر كێڵگەی نەوتی باكوور و شەڕی نێوان هێزەكەی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان و پێشمەرگە، نیشانەیەكی ئەو ئاڵۆزییەیە كە ئەگەر لێكدانەوە و هەڵوێستی حیزبەكان بەوشێوەیە بەردەوام بێت، سەردەكێشێت بۆ رووداوی ناخۆشتر و كارەساتبارتر بۆ كوردستان.  هەموو كەس دەزانێ یاسا و لۆژیك چییە، بەڵام یەكێك لە لێكەوتەكانی شەڕی داعش لاوازبوونەوەی یاسا بوو، هەروەها دەستبردن بوو بۆ سیاسەتی یەكترشكاندن بەهەر رێگەیەك بێت. ئەو شێوازە كاركردنە لە كۆمەڵگەی بەسیاسیبووی كوردستاندا ، كاریگەری زۆر قوڵی هەیە لەسەر مۆراڵ و هەستی خەڵك .ئەوكاتەی گەلەكۆمە لەیەككردن جێگەی تەوافوق و هاوپەیمانی سیاسی و ئیداری گرتەوە لە كوردستاندا ، كار و ململانێی سیاسی خرایە شێوازی فەیسبووكییەوە، ركابەری لەسەر شەڕە قسە لەسەر هەموو شت دەستپێكرا، پەرلەمان پەكخرا ، بەشێكی حكومەت بەتاڵكرا، ئارامی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەی كوردستان زیاتر لەمەترسی داعش بەو ململانێیە تێكچوو. دۆخەكە بەشێوەیەك تێكچووە ، حیزبەكان لەسەر هیچ شتێك یەكنین تەنانەت لەسەر یەكپارچەیی باشووری كوردستانیش. لەبەرئەوەش هەموو شتێك دابەش بووە. لەكەركووك هێزێكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ، هەڵیكوتایە سەر وێستگەی نەوتی كەركووك ، بەپاساوی ئەوەی كەركووك پاڵاوگەی لێدروستنەكراوە لەكاتێكدا ئەو بڕیارە لە 2007 دراوە و ئێستا نییە كە دواكەوتووە. ئەوەی بەرگری لەو هەڵوێستە دەكات تائێستا بەرپرسی

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان