سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان
درۆ ، ئه‌و باسه گرنگه‌یه سام هارس له‌م كتێبه‌دا به‌قووڵی چووه‌ته نێو كون و كه‌له‌به‌ره‌كانیه‌وه، زۆر وردبینانه باس له هۆكار و سه‌رهه‌ڵدان و سیفه‌ته‌كانی ئه‌م زاراوه‌یه ده‌كات، له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌م كتێبه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه، ئایا درۆ چییه؟ جیاوازییه‌كانی درۆ چین و په‌یوه‌ندیی ئه‌م زاراوه‌یه به بڕوا و متمانه‌وه چییه. ده‌نووسێ له‌نێوان زۆر له پارادۆكسه‌كانی مرۆڤ شتی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌بینین، كه‌سانێكی زۆر به رێگاگه‌لێكدا ده‌ڕۆن ئه‌و رێگایه له ئه‌نجامدا به‌ره‌و دڵته‌نگییان ده‌بات، زۆر له ئێمه به‌و رێگایانه‌دا ده‌ڕۆین كه په‌شیمانیی به‌دواوه‌یه. پاشان هه‌ستكردن به گوناه و په‌شیمانی وامان لێ ده‌كات ته‌سلیمی نه‌هامه‌تییه‌كان بین، زۆر له‌وانه‌ی كه رێگای تایبه‌ت به خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن و ناگه‌نه ئه‌نجام ده‌ڵێن:
ئێمه ئه‌م رێگایه‌مان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره گرنگه‌كانی ژیان بده‌ینه‌وه، به‌ڵام درۆ ده‌كه‌ین و به خه‌ڵكیش راده‌گه‌یه‌نین درۆ نایابترین رێگایه بۆ هه‌ڵبژاردن. نووسه‌ر سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌ی به‌م پرسیاره ده‌كاته‌وه: ئایا درۆكردن كارێكی هه‌ڵه‌یه؟ له یه‌كه‌مین روانگه‌دا ئه‌م پرسیاره ره‌نگه سه‌یر بێت، به‌ڵام خه‌ڵكانێكی زۆر بڕوایان وایه درۆكردن كارێكی خراپه، هه‌ندێ كه‌سی تر پێیان وایه درۆكردن له هه‌ندێ هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا ده‌كرێ بكرێ. خودی نووسه‌ر راشكاوانه