فه‌رید زامدار
له‌نێوان ساڵانی (1975 و 1976)ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول و گه‌ڕانه‌وه‌مان به‌ناچاری بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس، كه‌وتینه ناو بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و بووینه هاووڵاتییه‌كی عێراقیی پله دوو.
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی من هێشتا هه‌ر له ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (م.ل) بووم، شه‌هید ڕه‌نجبه‌ر لێپرسراوم بوو، ناوه ناوه له هه‌ولێر یه‌كترمان ده‌دیت، ڕێنماییه‌كانی ڕێكخستن وابوو، ده‌بوایه ته‌نیا دوو كه‌س یه‌كتر بناسن، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا شه‌هید (جه‌میل) ده‌ستگیر كرا و پاشان ئازاد كرا و هاته لام و پێی ڕاگه‌یاندنم كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه بكه‌م، هێنده‌ی نه‌برد شه‌هید (جه‌میل) بۆ جاری دووه‌م ده‌ستگیر كرا و حوكم درا تا ساڵی (1979) به لێبوردنی گشتی خۆی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی ئازاد كران، له‌وان (ئه‌رسه‌لان بایز و جه‌بار فه‌رمان و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر) و چه‌ندانێكی دیكه.
دوای ده‌ستگیركرانی شه‌هید (جه‌میل) بۆ جاری دووه‌م چوومه ناو ڕێكخستنه‌كانی (كۆمیته‌ی راپه‌ڕین)ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان له شاری هه‌ولێر و سه‌رله‌نوێ ده‌ستم به خه‌باتی نهێنیی ناوشار كرد و ڕۆژانه و بگره شه‌وانیش له‌گه‌ڵ برا و هاوڕێی دێرینم ئازاد جوندیانی