له فارسییه‌وه: هۆمه‌ر نۆریاوی
(بۆ ساڵیادی له‌دایکبوونی "ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان")
سووکه ئاوڕێک بۆ سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی
وه‌رگێڕ و چه‌ند په‌یڤێکی پێویست:
ده‌مێکه ئاشنا به هاژه‌ی ڕۆحێکم،هه‌تا دێت زێتر وه‌به‌ر شه‌پۆلانی گیانه بێگه‌رده‌که‌ی ده‌که‌وم. له‌و ده‌مه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌مجار گیان،ئاشنا به ده‌ڤه‌ره‌کانی ده‌روونی ئه‌م زاته نیگا ئه‌رخه‌وانییه بوو هه‌تا ئه‌و ساته‌ی له نێزیکه‌وه چاوم به فرمێسکی نیگای که‌وت،به‌رده‌وام هه‌ر ڕێبوارێکی شه‌یدا به لق و پۆی دارئه‌رخه‌وانه‌کانی ئه‌و هه‌ناسه پاکه بوومه. هه‌نووکه ،گه‌لێک ساڵان به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژانه و ئه‌و ده‌مانه‌دا تێپه‌ڕیوه و ئیدی وه‌ک جاری جاران،کوا بۆم ده‌لوێت،له‌ژێر نسێی گیانیدا،تاوێک به‌ده‌م گفتی دڵپاکانه‌یه‌وه،ئۆقره‌یه‌ک به‌م گیانه شه‌که‌ته‌م ببه‌خشم!! به‌ڵام هه‌ر جاره‌و له‌ودیو شووشه‌ی نیگارینی دڵستانه‌که‌ی کتێبه‌وه،چاوم به تیشکی هه‌ساره‌یه‌کی ده‌کرێته‌وه(ده‌گه‌شێته‌وه)،ئۆخژنێکم دێتێ و پڕ به گیان،له هه‌ناسه‌کانی ئه‌و هه‌ساره ڕووناکه هه‌ڵده‌مژم و له بۆنی دارئه‌خه‌وانه‌کانی پێ بناری ڕۆحی، مه‌ستی مه‌ست ئه‌بم. ئه‌م چه‌ند په‌یڤه‌ی نێو ناخ، ڕووی له نووسه‌ری تا سه‌ر ئێسقان مرۆدۆست و نیشتمانپه‌روه‌ر "ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان"ه.