ماریانا چارونتاكی
كوده‌تاكه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی توركیا نه دیارده‌یه‌كی نوێیه له ژیانی سیاسیی وڵات، نه رووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراویشه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بازنه‌یه‌كه به‌رده‌وام له خولانه‌وه‌دایه. ته‌كتیكه‌كانی كۆده‌تا - لایه‌نی كه‌م له روانگه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی توركیا - به‌درێژایی مێژووی هاوچه‌رخی وڵات هه‌میشه ئامانجه‌كه‌ی بریتی بووه له پاراستنی سیفه‌تی سیكۆلاریزم له وڵات و زاڵبوونی كه‌مالیسته‌كان و هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی بێسه‌روبه‌ریی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی.
شكستی توركیا له به‌رده‌وامبوونی له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی فره‌ڕه‌هه‌ند و گه‌نده‌ڵیی ئابووری و سیاسی و هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌ك رووداوی ناوخۆیی، بۆ نموونه خۆپیشاندانه‌كانی (گێزی پارك) و قه‌یرانی په‌نابه‌ره‌كان و هه‌وڵه‌كانی (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له دژی كورده‌كان، كه ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی قووڵتر كردووه، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه نیگه‌رانیی لێ كه‌وته‌وه و دیسان بووه هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌ی كه به‌م دواییانه‌دا رووی دا. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له میدیاكان و له‌ناو خه‌ڵك بڵاو كرایه‌وه گوایه سوپا به‌كۆتا هێنرا له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان 2001 (ئه‌ك پارتی)، ده‌مێكی زۆره ئاماژه‌م به‌وه كردووه كه هه‌رچه‌نده ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه له كۆنتڕۆڵكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی، به‌ڵام واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه تێكڕای دامه‌زراوه‌كه به‌ته‌واوی