فازڵ جاف
سه‌رنجم داوه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ وه‌كو چه‌مك و ده‌سته‌واژه له مانای كاریزما تێ بگه‌ن، پێناسه‌یه‌كی روون و پوختیان ده‌ستگیر نابێت. پێموایه بۆ ئه‌م چه‌مكه و چه‌ندین چه‌مكی تریش، باشتره یه‌كسه‌ر په‌نا نه‌به‌ینه به‌ر فه‌رهه‌نكی وشه و زاراوه. باشتر وایه یه‌كسه‌ر په‌نا به‌رینه به‌ر ئه‌زموونی ژیان و كرداری رۆژانه، واته چه‌ند نموونه‌یه‌ك له ژیانه‌وه وه‌ربگرین. خوێنه‌رێك له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه پێوه‌ندیی پێوه كردم و گوتی: هه‌رچیت ده‌رباره‌ی كاریزما بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌موویم خوێندووه‌ته‌وه، من بایه‌خ به بابه‌تی كاریزما ده‌ده‌م، چونكه ده‌مه‌وێ توێژینه‌وه‌ى ده‌رباره بكه‌م.
به‌ڵام ئێستا كه تۆم له فه‌یسبووك دۆزیوه‌ته‌وه و بووین به براده‌ر، پێم خۆشه زۆر به كورتی، دوور له پێناسه‌ی ناو فه‌رهه‌نگه‌كان، پێم بڵێیت كاریزما چی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م خوێنه‌ره منی خسته به‌ر شێوازێكی نوێی بیركردنه‌وه، به خۆمم گوت: ده‌بێت میكانیزمێكی نوێ بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره بدۆزمه‌وه. نایشارمه‌وه، من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌ز ده‌كه‌م بیركردنه‌وه و هزرم بگۆڕم، بۆ ئه‌وه‌ی له قاڵب و كلێشه دوور بكه‌مه‌وه. پێم وایه ئه‌مه یه‌كێكه له رێگاكانی داهێنان و گۆڕان، پێم گوت:
- ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی پارتێك یان هه‌ر رێكخراوێكی سیاسیت، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی و هێزی كه‌سایه‌تیی سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه بۆ تۆ هانده‌ر و ئیلهامبه‌خش بێت، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی وزه و