ئاژانسی هەواڵی حکومەتی ئێران (ئیرنا) ڕۆژی هەینی لە زاری دیپلۆماتێکی باڵای ئێرانەوە ڕایگەیاند؛ پێشنیارێکی یەکێتی ئەوروپا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 ی ئێران "دەکرێت قبوڵبکرێت ئەگەر دڵنیایی بدات" بە داواکارییە سەرەکییەکانی تاران.
یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند؛ دوای چوار ڕۆژ لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان بەرپرسانی ئەمەریکا و ئێران لە ڤیەننا دەقێکی "کۆتایی" خستۆتە ڕوو.
بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، ناتوانرێت گۆڕانکاری
جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، لەبارەی زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران گوتی: رێککەوتنەکە ئامادەیە و ئێستا لەسەر مێزە، بەڵام پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە کە پەسندی دەکات یان نا".
بە پێی گوتەی ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی، حکومەتی جۆو بایدن، سوورە لەسەر ئەوەی کە هیچ کات رێگە نەدات ئێران توانایی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەبێت.
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، رۆژی سێشەممەی رابردوو (26ی تەمووز) ئاشکرای کرد کە بۆ دەربازبوون لە بنبەستی دانوستانەکان، پێشنیاری نوێی پێشکەش کردووە.
ئەو بە رۆژنامەی فاینشناڵ تایمزی گوت: لەو پێشنیارەدا وردەکاریی تەواوی هەڵگرتنی ئابلۆقەی ئابووری و هەنگاوە پێویستەکان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی بەرجام، خراونەتەڕوو.
ئەو پێشنیارە جموجۆڵی دیپلۆماسی نوێی لێکەوتەوە. رۆژێک دوای
سەرۆك بارزانی بۆ هەشتەمین ساڵیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگال رایگەیاند: ئەوەی تاوانبارانی داعش لەدژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا درێژەكراوەی ئەو زنجیرە كارەسات و تاوانانە بوو كە بە درێژایی
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، 60 تووشبووی نەخۆشیی کۆلێرا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە تەنیا یەک کەسیان نەبێت، ئەوانی دیکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
مریەم مەسعودی فەڕ، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشییە گوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند: 42 کەس لە پارێزگای سنە، 15 کەس لە پارێزگای کرماشان، دوو کەس
زانایان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێك دەدەن كە وەك ڤایرۆسی "سورێژە" زۆر خێرا بڵاوببێتەوە و وەك ڤایرۆسی "نیپا"یش كوشندە بێت و ببێتە پەتایەكی وێرانكەر و هیچ رێگەیەكیش نەبێت بۆ رێگەگرتن لێی.
رۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس" بڵاویكردووەتەوە، ژمارەیەك زانا كە كار لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێكی گشتی بۆ چەند جۆرێكی ڤایرۆس دەكەن هۆشداری دەدەن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی كوشندە.
رونیشكراوەتەوە، بەپێی وتەی زانایان ئەگەری هەیە ئەو ڤایرۆسە وەك ڤایرۆسی "سورێژە" زۆر خێرا بڵاوببێتەوە، هەروەها وەك ڤایرۆسی "نیپا" زۆر كوشندە بێت، بە جۆرێك دەبێتە پەتایەكی
سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت ئێران کامێراکانی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بە کوژاوەیی دەهێڵێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان تاران و زلهێزەکانی جیهان دووبارە زیندوودەکرێتەوە.
دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی داوای لە تاران کردووە ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەو شوێنەوارانەی یۆرانیۆم کە لە کارخانەکانی ئێراندا دۆزراونەتەوە. بەڵام سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران محەمەد ئیسلامی گوتی ئێران ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە نادات.
لە مانگی شەشدا نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە دەزگای وزەی ئەتۆمی
لە رۆژانی رابردوودا بە هەزاران ماسی لە رووباری دینەوەری پارێزگای کرماشاندا مرداربوون. رێکخراوی پاراستنی ژینگەی کرماشان هۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی ئاوی ئەو رووبارە گەڕاندووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی 15 هەزار ماسی لە رووباری دینەوەردا مردار بووبن.
فەرشاد فەتاحی، بەڕێوەبەری پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان دەڵێت، وشکەساڵی و کەمبارانی، دروستکردنی بەنداو، بەکارهێنانی لە رادەبەدەری ئاو و دروستکردنی بەربەست لەسەر ئاوی رووبارەکە بۆ گواستنەوەی
ئایەتوڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی سێشەممە لە وڵاتەکەی پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و پێی گوت کە هەر هێرشێکی ئەنقەرە بۆ سەر باکووری سوریا "زیان" بە ناوچەکە دەگەیەنێت.
ئەم لێدوانەی ناوبراو ماوەیەکی کەم پێش ئەوە هات سەرۆکی ئێران، ئیبراهیم
تاران دڵنیایی دەدات کە سیاسەتی ئەتۆمییەکەی نەگۆڕاوە و هێشتا پابەندە بە فەتوای قەدەغەکردنی چەکی کۆمەڵکوژ، ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە توانایی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە.
لە ماوەی 18 مانگی رابردوودا ئەمە دووهەم جارە ئێران دژایەتی خۆی بۆ چەكی ئەتۆمی دووپات بکاتەوە.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە گوتی سەبارەت بە بابەتی چەکی کۆمەڵکوژ، ئێمە فەتوامان هەیە، لەلایەن ڕێبەری باڵای ئێرانەوە کە دروستکردنی ئەو جۆرە چەکانە قەدەغە دەکات."
فەتواکە بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی و چەکی کۆمەڵکوژی دیکە بە "حەرام" یان قەدەغەکراو لەلایەن ئیسلامەوە ڕادەگەیەنێت و زۆرجار لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە وەک گەرەنتی نیازپاکی تاران ئاماژە بەمە دەکرێت.
کەنعانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی سەبارەت بە سیاسەتی
آنتونی بلینکن، وزیر خارجه آمریکا، روز جمعه و در حاشیه نشست گروه ٢٠ در اندونزی با همتایان خود از فرانسه و آلمان و نیز معاون دوم وزیر و مدیر سیاسی بریتانیا دیدار و گفتوگو کرد.
بنا بر بیانیه وزارت امور خارجه ایالات متحده، بلینکن و همتایانش ضمن ابراز نگرانی نسبت به سرعت توسعه برنامه هستهای ایران و تاکید بر تعهد خود به بازگشت متقابل به پیروی کامل از برجام، از جمهوری اسلامی
رۆژی هەینی 08-07-2022، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی پارێزگای سنە کرد و بریارە سەردانەکەی یەک رۆژ دەخایێنێت.
ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری سنە لەبارەی ئەجێندای سەردانەکەی سەرۆککۆمار بۆ ئەو پارێزگایە رایگەیاند، لەم سەردانەدا جێگری سەرۆککۆمار و چەندین وەزیر یاوەری بوون..
زارعی کوشا دەڵێت، چەندین پڕۆژەی تەواو نەکراو لە بواری رێگەوبان و هێڵی ئاسن و بەنداو بەسەر دەکاتەوە و چەندین دیداری لەگەڵ خەڵک دەبێت و سەردانی
تورکیا ڤیتۆی خۆی هەڵگرتو ڕێگە بەسویدو فینلاند دەدات بچنە ناو پەیمانی ناتۆوە، لەبەرامبەریشدا سوید ئامادەیە کەسانێک رادەست بەتورکیا بکاتەوە کە پەیوەندییان بەپەکەکەوە هەیە.
تورکیا رۆژی سێشەممە ٢٨ی حوزەیران، لەمەدرید ڤیتۆی خۆی بۆ کاندید بوونی سویدو فینلاند بۆ چوونە ناو پەیمانی ناتۆ هەڵگرت، ئەم رەزامەندییەی تورکیا پاش چەند هەفتەیەک لەدانوستانو دوای کۆبوونەوەی
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئامادەن هاوکاری ئەو رێڕەوە بکەن کە بڕیارە لە دەریای رەشدا بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە دروست بکرێت، وتیشی،" ئێران ئامادەیە پشتیوانی هەموو هەوڵدانێک بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئۆکرانیا بکات."
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،حسێن عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دیمیترۆ کۆلیبا، هاوتا ئۆکرانییەکەی ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشدا لە پەیوەیدییە تەلە فونییەکەدا حسێن عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی
نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان، ئێریکێ مۆرا وتی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 بەبێ هیچ بەرەوپێشچوونێک کۆتای هات.
مۆرا وتی " بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ڕێکەوتنە سەرەکییەکە، ئەوەش لەپێناو نەهێشتنی چەک و سەقامگیری ناوچەکەدا."
ڕۆژی سێشەممە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەستیان
بهریتانیا ڕۆژی پێنجشهممه ڕایگهیاند یهكێك له كهشتییه جهنگییهكانی له سهرهتای ئهمساڵدا له كهنداوی فارس دهستی بهسهر چهكی پێشكهوتوودا گرتووه كه له ئێرانهوه به قاچاغ بهرهو یهمهن دەگوازرانەوە، ئهمهش به پێچهوانهی بڕیارێكی ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوه یهكگرتووهكانه.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، کەشتییەکەی بە ناوی HMS Montrose لە مانگەکانی یەک و دوودا کەشتیەکی خێرای بچووکی ڕاگرتووە کە هەڵگری موشەکی زەوی بۆ ئاسمان و بزوێنەری جۆرێکی