ئەبووبەکر عەلی کاروانی
کاتی خۆی و لە ساڵی ٢٠١٢ زنجیرە وتارێکم لەسەر رۆژئاوا بڵاوکردەوە، یەکێکیان بە ناونیشانێکی نزیك لەم ناونیشانە بوو. ئاماژەم بەوە کردبوو کە ڕژێمی حوکمڕانی سووریا عەلمانییەو مۆرکی زاڵی شۆڕش و گرووپە چەکدارییەکانیش ئیسلامییە، بۆیە ناکرێت کورد لەجیاتی ئەوەی شەڕی مافە نەتەوەییەکانی خۆی و دیموکراسییەت بکات، بە پاڵنەری ئایدۆلۆژیا خۆی بخاتە بەردەم شاڵاوێکی ئیسلامگەرایی و ئەم پرسە بکرێتە بیانووی لێدان و سازدانی کۆمەڵگە بۆ لێدان و پەراوێزخستنی. ئەمەش ڕێک ئەوە بوو لەدوای سەروبەندی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دکتۆر ئەحمەدی موفتیزادە یەکێ لە ڕێبەرەکانی کوردی ڕۆژهەڵات بە چەپە تازە سەرپێکەوتووەکانی ئەوێی وت. ناوبراو هووشیاری پێدان ڕاست نییە بە پاڵنەری ئایدۆلۆژیا حساب بۆئەو شەپۆلە شۆڕشگێڕییە ئیسلامییە نەکەن و خۆتان بخەنە بەری و کوردستان ببێتە مەڵبەندی کۆکردنەوەی کۆی چەپەکانی ئێران و گەلی کورد باجەکەی بدات. من دەزانم ناوەڕۆکی ئیسلامیبوونی ئەم شۆڕشە کێشەی بوونیادی