چه‌ندین بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه ده‌رباره‌ی رۆژی ٨ی مارس له جیهاندا، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆتایی سه‌ده‌ی ١٩ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ٢٠ كرێكارانی ژن زیاتر له مه‌یدانی پیشه‌سازی جلوبه‌رگ و كارگه‌كانی رستن و چنیندا كاریان ده‌كرد.
هۆکاری دیاریکردنی ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێزلێنان بوو لە بیرەوەری خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستنی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٥٧، هەلومەرجی دژواری کاری تاقەتپڕوکێن و هەقدەستی کەمی کرێکارانی ژن، کە لە کۆتایی سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ لە وەڵاتانی خاوەن پیشەسازی شانبەشان لەگەڵ پیاوان هاتبونە بازاڕی کارەوە، ئەوانی ناچار دەکرد ناڕەزایەتی دەربڕن و بێنە کۆڕی خەباتی یەکسانی خوازیەوە.
لەم رۆژەدا کرێکارانی ژن لە کارگەیەکی چنین و ڕستن، دەستیاندایە مانگرتن بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەلومەرجی دژواری ئیش و خراپی هەقدەستیان، بیرەوەری