بزووتنەوەی کۆماریخوازان یادی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز ڕادەگرێت
گەڵی کوردی خۆڕاگر!
کوردستانیانی سەربەرز!
ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ۷٨هەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەورەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان واتە کۆماری دیفاکتۆی کوردستانە لە ۱۳۲٦/١٩٤٦دا،
لە ڕۆژی ۱۰ی خاکەلێوەی ۱۳۲۶ی هەتاوی نەمر و هەردەم زیندوو پێشەوا قازی محەممەد، هاوڕێ لەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەیفی قازی و ئەبولقاسم سەدری قازی له‌دوو دادگای ناعادلانه و فه‌رمایشی سەردەمی دەسەڵاتی ستەمشایی دا، حوکمی لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپا و هەر له چوارچرای شاری مه‌هاباد، واته هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه لە ٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی١٣٢٤/١٩٤٥ هه‌تاوییدا، بە بەشداری نەمر مەلا مستەفا بارزانی كۆماری كوردستانی بە شکۆ و هەیمنە و ئیرادەی پتەوی کوردایەتی لێ راگه‌یه‌ندرابوو، لە ئەنجامی پشتیوانی نەکردنی زلهێزان لە کۆمار و پێشەوا و دۆزی کوردان، هەروەها خیانەتی زۆربەی سەرانی عەشایەری و نەبوونی ڕووحی خۆڕاگری، لەو لاشەوە دڕندەیی دەسەڵاتی ناوەندی، دوای تەسلیم بوونی ئاشتیانەی پێشوا و کۆمار لە پێناو گەل و وڵات دا ڕێک لەم شوێنەی سازدانی کۆمار، بە ناجوانمێرانە لە سێدارە دران و شەهید کران. هەمان ڕۆژیش له‌سه‌ر شان و پیلی خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌ف و کوردپەروەری مه‌هاباد له‌گۆڕستانی مه‌لا جامی به‌خاكی پیرۆزی کوردستان سپێردران.
١٠ی خاکەلێوە ڕۆژێکی تاڵ و ناخۆش بوو لە مێژووی بزاوتی رزگاریخوازی کورددا کە تێیدا بەرجەستە ترین و بەرزترین کەسێتی مێژووی نوێی کورد واتە پێشەوا قازی سەرۆک کۆماری یەکەمین کۆماری مێژووی کوردستان لە بێدەنگی زلهێزانی جیهانی دابەشکەری کوردستان کە پشتیان لە کورد کردبوو و بە بڕیاری دەسەڵاتی بووکەڵەی پاڵەوی دووەم لە ئەنجامی نەبوونی روحی خۆراگری گشتگیر دوای پەیامی ئاشتی و دانووستاندن لە لایەن پێشەواوە و پاشان گیران و دەستبەسەر کردنیان بە شێوەی نامرۆڤانە شەهید کران.
لە ڕاستی دا بە بیرۆکەی سەرکردەی بە بلیمەتی کورد دوکتۆر عەبدوولڕەحمان قاسملوو، لە ۱۰ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ۱۳۵۸ی هه‌تاویی دا، ڕۆژی شەهید کردنی سەرکۆمار پێشەوا قازی و سەدری قازی و سەیفی قازی واتە ۱۰ی خاکەلێوە وه‌ك ڕۆژی شه‌هیدانی كوردستان راگه‌یاند.
بە پێ بەڵگەگەلێکی باوەڕ پێکراو پێشه‌وا و هاوڕێیانی ئه‌وه‌نده‌ی له‌ماوه‌ی یازده‌مانگی كۆماردا هه‌وڵیان دابوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌و دادگا فهرمایشییانهی بۆ موحاكهمهكردنیان دانرا بوون، بە ئیرادەیەکی بەهێز و نەترسانە، بە له‌خۆبردوویی و ئازایه‌تییان له‌خۆیان نیشان داوه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ناره‌حه‌تیی ده‌روونی و ئه‌و ژیانه تاڵه‌ی كه له به‌ندیخانه‌ی پادگانی رێژیمی پاشایەتی ئێران لە مه‌هاباددا لە لایەن دژە گەلیانی دەرباری شاوە بۆیان پێك هاتبوو، نه‌ته‌نیا بڕوایان به‌كوردایه‌تی و رزگاری کوردستان لاواز نه‌ببوو، به‌ڵكوو زۆر جیددی‌تر، جەسوورتر، قایمتر و بهوورهتر لەسەر ئارمان و ئامانجی نەتەوەیی و خواستە بەرحەق و ڕەواکانی کورد و کوردستان پێداگریان کردبوو.
بەشێک لە پەیام و وتە بەنرخ و خۆراگری مافخوازی پێشەوا لە دادگا.
داوا لە گەڵی کورد دەکەم یەکگرتوو و یەکڕیز بن تا دووژمن