هەڵۆ ئەحمەد
ئەم پرسیارە و چەندین پرسیاری تر کە بوونەتە جێی وتووێژی زۆرێک لە خەڵکان و کەسانی کۆمەڵناس، من لێرەدا بەڕوونی خاڵێک دەخەمەڕوو.
لەدوای سێبتێمبەری ساڵی ٢٠١٥ بەڕێژەیەکی بەرچاو و نائاسایی کۆمەڵێ کۆچبەی زۆر ڕوویان لەوڵاتانی ئەوروپا بەگشتی و وڵاتی ئەڵمانیا بەتایبەتی کرد، کە لەم ڕێژە کۆچبەرەدا سەدان و بگرە ھەزاران خێزانیش لەناویاندا ھەبوو لەھەموو نەتەوەکانی وەک عەرەب و فارس و ئەفغانی و ئەفریقی بەھەمان شێوەکوردیش کەبێ بەش نەبوو لەو ڕێژە کۆچبەرانە کەڕوویان لەوڵاتانی ئەوروپاکرد.
ئێمە لێرەدا تیشک دەخەینەسەر ئەو بابەتەی کە بۆچی زۆربەی ئەو خێزانانەی کە لە نیشتمان و وڵاتی خۆیان ھیچ کێشەیەکی ئەوتۆیان نەبووە بۆ لێکترازان و جیابوونەوە بەڵام بە گەیشتنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا و دوای ماوەیەک ژیان لەو غەریبیەدا بەڕێژەیەکی بەرچاو لەو خێزانانە تووشی لێک ترازان و جیابوونەبوون.
ھۆکار گەلێک ھەن بۆ ئەم کێشە خێزانیانە کە ھەردوو ڕەگەز تیایدا بەشدارن لەھەندێک حاڵەتدا ھۆکار ئافرەتەکەیە و لەھەندێک حاڵەتیش ھۆکار پیاوەکەیە کەبەڕادەیەکی زۆر بەرچاو ھۆکاری دروست بوونی کێشە و جیابونەوەی ئەو خێزانانە دەگەڕێتەوە بۆ پیاو.
لێرەدا ئەبێ ئەوەبخەینەڕوو کە زۆربەی ئەو کێشانە لەوەوە