بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردەوەی تیرۆریستی دژی ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئێران کە لە شاری هەولێر روویدا شەرمەزار و ئیدانە دەکات.
هەر وەک هەموو ئاگادارین بەداخ وخەسارێکی زۆرەوە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەممەی ٢٧١٧ی کوردی '' ١٣٩٦''ی هەتاوی بەرامبەر بە ١ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی لە شارۆچکەی بنەسەڵاوای نزیک هەولێر لە هەرێمی باشووری کوردستان بە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شکلی بۆمبی بەستراوە بە ترۆمبێلەوە لە بەردەم ماڵی پێشمەرگەیەکی دیڕینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک سەلاح رەحمانی روویدا کە تێیدا کاک سەلاح و کوری ناوبرا بە ناوی سەباح رەحمانی تەمەن ٢٣ ساڵ کرانە ئامانج و بە سەختی بریندار کران، پاشان گواسترانەوە نەخۆشخانەی شاری هەولێر کە بەداخەوە رۆژی هەینی رێکەوتی ١١ی رەشەممە سەباح رەحمانی بە هۆی قولی برینەکانی گیانی پێشکەشی