نووسهر: محەمەدعەلی دەستماڵی
یەکەم فستیڤاڵی خەڵاتی "قەڵەمی هەژار" لە سنە بەڕێوەچوو. بە موبارەکی و خۆشی، کۆمەڵێک ئەدیب و نووسەری کورد لە زۆر شوێنی کوردستانەوە بوون بە میوانی بناری ئاویەر.
ڕێک هەر لەو ڕۆژەدا لە شاری چوار لە پارێزگای ئیلامی ئازیز، یەکەم فستیڤاڵی هۆرە بەڕێوەچوو. بەڵام کەس باسی نەکرد.
بۆ؟
نازانم!
لەوانەیە لە دونیای ئەمڕۆدا، ئەوەی لە میدیا باسی لێنەکرێ، وەکوو ئەوە وایە هەر بوونی نەبێ!
یان ڕەنگە لەبەر ئەوەی ئێستاش گوتار یان دیسکۆرسی بە سۆرانی دیتن و بە موکریانی خوێندنەوەوی هزر و ئەدەبی کوردی، هێندە زاڵ و خاوەن دەزگا و ڕێکخراوەیە کە ئیزن نادات دەرەوەی ئەم گوتارە هەوڵیتر و چالاکیتر، بکەوێتە بەرچاو.
دیارە کەس ناتوانێ نکۆڵی لە خزمەتە گەورەکانی هەژار بکات.
دیارە ئەوەی لە زانکۆی کوردستان کرا، نرخ و بەهای خۆی هەیە و ناکرێ بە هیچ بزانرێ.
سپاس بۆ تەواوی ئەو کاربەدەستانە وا هەوڵیاندا فستیڤاڵی خەڵاتی "قەڵەمی هەژار" بەڕێوە بچێ. بەڵام پرسیارێک: ئایا دەکرێ لە داهاتوویەکی نزیکدا، خەلاتێکمان بێ بە ناوی خەڵاتی هێمن