له پارێزگاری سنه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت خێرایی به‌خشێن به جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی ڕامین حوسێن په‌ناهی، چالاكی سیاسیی كورد به به‌شداریی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی – نهێنی له پارێزگاری سنه به به‌شداریی خاتوو فه‌تاحی، به‌رپرسی لقی 4ی دادگای ئینقلاب له شاری سنه، عه‌زیز حه‌یده‌ری سه‌رۆكی زیندانی سنه، به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری سنه، مه‌له‌كی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و نوێنه‌ری ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌ڕێوه‌چوو و كه له‌و كۆبوونه‌وه نهێنییه باس له خێرایی به‌خشین به جێبه‌جێكردنی حوكمی به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد ڕامین حوسێن په‌ناهی كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نیزیك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی: نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و حیفازه‌تی سپای پاسداران له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێداگرییان له‌سه‌ر خێرایی به‌خشین