ئه‌مڕۆ 3-8-2018، چوار ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی داگیركردنی شه‌نگال له لایه‌ن تیرۆرستانی داعش و كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدكردنی هاووڵاتییانی کوردی ئێزدیی له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری تێپه‌ڕده‌بێت.
له‌و كاره‌ساته‌دا هه‌زاران کوردی ئێزدی بێسه‌روشوێنكران و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و ناوچه كه‌وت له‌و باره‌یه‌وه خه‌یری بۆزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندوه: به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌لای ئه‌وانه‌و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه باوه‌ڕپێكراوه، له رۆژی 3ی ئابی 2014ه‌وه كه داعش شه‌نگالی داگیركرد، تا ئێستا له كۆی شه‌ش هه‌زارو 417 هاووڵاتی ئێزیدی رفێنراو، سێ هه‌زارو 315 كه‌سیان رزگاركراون و سێ هه‌زار و 102 كه‌س دیكه‌شیان لای داعش