دۆخی نەشیاوی ژیان لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان، بەتایبەت کەمپە کاتییەکان لە ناوچەی سەرپێڵ بەردەوام کارەساتی بەسەردا دێت و هەواڵی ناخۆشی لێ بڵاو دەبیتەوە.
ئێوارەی دوێنێ ٥شەممە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردان لە گەڕەکی فەرهەنگییانی سەرپێڵی زەهاو کەپسوولێکی گاز تەقییەوە کە بەهۆیەوە دەیان کانێکس و خێوەت کە وەک شوێنی نیشتەجێبوونی کاتیی بوومەلەرزەلێدراوان دابین کرابوو ئاگریان گرت و هەموو کەلوپەل و شتومەکەکانیان لە ئاگردا سووتان.
ئەمە یەکەم جار نییە کە خەڵکی خەساردیتووی سەرپێڵ کارەساتی وایان بەسەردا دێت و پێشتریش بە هۆکاری هاوشێوە بەشێک لەم خەڵکە بەڵادیتووە تووشی خەساری گیانی و ماددی بوون و هانایان بۆ چالاکانی مەدەنی کوردستان برد.
سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٦ مانگ بەسەر کارەساتی ٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، خەڵکی بەڵالێدراو لە ناوچەکانی وەک سەرپێڵی زەهاو و داڵاهو بە سەختی ژیان بەسەر دەبەن؛ ئەم