بەرپرسی خانووی پیشە و کانزاکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە، کە ٩٥ لەسەدی یەکە پیشەیییەکان لە کرماشان ناچالاکن و داخراون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی ڕێژیم، لە کۆبوونەوەی پیشەکارانی پارێزگای کرماشان، جەهانبەخش شوکری، بەرپرسی خانووی پیشە و کانزاکانی کرماشان ڕایگەیاندووە، کە تەنیا ٥ لەسەدی یەکە پیشەیییەکان لە کرماشان چالاکن و بەرهەمهێنانیان هەیە.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم ئاماژەی بەوە کردووە، کە چوونەسەرەوەی نرخی دۆلار بازاڕی بەرهەمهێنانی نێوخۆیی تووشی کێشە کردووە و زۆربەی یەکە پیشەیییەکان قەرزدار بوونە و لە لایەکی دیکەشەوە قەرزە بانکییەکان کە بە بەرهەمهێنەران دراون، سوودیان ئەوەندە