ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، نوێترین و دوایین ئاماری لەبارەی تەڵاق و ژیانی هاوبەشیدا لە ئێران و کوردستاندا بڵاو کردەوە.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە زاری "سەیفوڵڵا ئەبووتۆرابی"، وتەبێژی ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسییەتی، دوایین ئاماریان لەبارەی تەڵاق، پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، مەرگ و میر و لەدیکبوون لە ئێران و کوردستاندا بڵاو کردەوە.
ئەو ئامارەی ئەو بەپرسەی ڕێژیمی ئێران ئاماری ساڵی ڕابردوو تا ١٥ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە چوار بەشی سەرەکیدا لە خۆوە دەگرێت.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم باسی لەوە کردووە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تا ڕێکەوتی ١٥ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، ٦٠٥ هەزار و ٤٠٤ حاڵەت پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و ١٧٦ هەزار و ٩٢٤ تەڵاقیش تۆمار کراوە.
وتەبێژی ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسییەتیی ڕێژیم بڵاوی کردەوە، پارێزگاکانی سنە، لورستان، خوراسانی باکوور، ئەردەبێڵ و خوزستان زیاترین ئاماری پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و پارێزگاکانی