فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژێردەریاییەکی چەکی ناوەکی (ئەتۆمی)ی ئەمریکا گەیشتە ئاوەکانی کۆریای باشوور، وەک هەوڵێک بۆ دژایەتیکردنی رژێمی کۆریای باکوور.

رۆژی چوارشەممە 26.4.2017، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردووەتەوە، کە گەیشتنی ژێر دەریاییەکەی ئەمریکا بۆ ئاوەکانی کۆریای باشوور بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لای کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و رژێمەکەی و بە ”هەڕەشەیەکی راستەوخۆی ئەمریکا“یان داناوە.

پێشتر چاودێران باسیان لەوە دەکرد، کە ئەمریکا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری کارل فینسۆن دەنێرێتە ئاوەکانی کۆریای باشوور، بەڵام لە رووداوێکی چاوەڕوزن نەکراودا، ژێردەریایی یو ئێس ئێس میشیگان‌ی ناردە ناوچەکە، کە چەکی ئەتۆمی هەڵگرتووە.

26/4/2017

 

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێزەکانی پێشمەرگەی هاوپەیمانی ئەمریکایان بۆردومان کردووە.

ئادریان رانگین گالۆواری، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە بۆردومانەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ”بەبێ“ ھەماھەنگی ئەمریکا و ھاوپەیمانی دژی رێکخراوتی تیرۆریستی داعش بارەگای پێشمەرگەیان لە چیای شنگال بۆردومان کردووە.

ئادریان رانگین گالۆواری هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی نیگەرانە لەو بۆردومانە و ”ترسەکانمان گەیاندووەتە حکوومەتی تورکیا“.

هەروەها لەبارەی هەمان رووداو، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، کە ”ئەو ئۆپەراسیۆنەی سوپای تورکیا لە شنگال ئەنجامیداوە، بە دڵنیاییەوە ئۆپەراسیۆنێک نییە دژی پێشمەرگە“.

رەجەب تەییب ئەردۆغان ئاماژەی بە نیگەرانیی خۆی لە شەهید و برینداربوونی پێشمەرگە کردووە و رایگەیاندووە، ”بە داخەوە ئەو ئەنجامەی لێکەوتەوە، کە بووەتە مایەی نیگەرانیی ئێمە“.

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25.4.2017، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لەسەر چیای شنگال بۆردومان کرد و بارەگایەکی پێشمەرگەش کەوتە بەر بۆردومـانەکە.

دوای رزگارکردنەوەی شاری شنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رزگار کرایەوە، چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە سنووری شارەکە جێگیر بوون.

26/4/2017

 

لەبارەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە شنگال، مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، بۆردومانەکە چاوەڕوان نەکراو بوو.

بە پێی ھەواڵێکی ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمەریکی، مەسرور بارزانی ڕای گەیاندووە کە ھێرشەکەی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر چیای شنگال، چاوەڕوان نەکراو بووە و یەکەمجارە سوپای تورکیا شنگال بۆردومان دەکات، پێشتر تەنیا ناوچە سنوورییەکانیان بۆردومان کردووە، بۆیە داوای ڕوونکردنەوەیان لە تورکیا کردووە.

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ھیواشی خواستووە کە ھێرشەکە بە ھەڵە بوو بێت بۆ سەر پێشمەرگە و ئاماژەی بەوە داوە: ”تا ئێستا تورکیا ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی بە ئێمە نەداوە“.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 25/4/2017، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لەسەر چیای شنگال بۆردومان کرد و دوو ڕۆکێتیش بەر بارەگایەکی پێشمەرگەکانی لیوای تایبەتیی 2 کەوتن و بەو ھۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

26/4/2017

 

مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رای دەگەیەنێ، پارتی لە ھەموو لایەنێک بەپەرۆشتر و جدیترە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێویست ناکات ھیچ لایەنێک موزایەدە بەم پرسەوە بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە ھەفتەنامەی (باس)دا، مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رای گەیاند: ”پێویست ناکات ھیچ لایەنێک موزایەدە بە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە بکات و پارتی لە ھەموو لایەنێک بەپەرۆشترە بۆ ئەم پرسە“.

روونیشی کردەوە: ”پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەموو لایەنەکانی دیکە کورسیی زیاترە لە پەرلەمانی کوردستاندا و لە ھەموو لایەکیش زیاتر لایەنگری کاراکردنەوەی پەرلەمانێکی تەندروست و کارایە کە لە خزمەتی گەل و نیشتماندا بێت، بەڵام دیارە بۆچوونی جیاواز لە چۆنیەتیی کاراکردنەوەی پەرلەماندا ھەیە“.

مەسرور بارزانی راشی گەیاند: ”ئەگەر مەبەست کاراکردنەوەی پەرلەمانێک بێت کە لە خزمەتی گەل و نیشتمان و پرۆسە گرنگ و ستراتیجییەکانی ھەرێمی کوردستاندا بێ، ئەوا چەندین پێشنیار ھەن کە پێویستیان بە تاوتوێکردن ھەیە و پێمان وایە بە ھەموو لایەکمان دەتوانین بگەینە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندیی ئامانجە نیشتمانییەکاندا بێت، بێگومان ئەوەش جیاوازە لە چارەسەرکردنی کێشە حزبییەکان کە لەسەر حسابی پەرلەمان و پرسە گرنگ و چارەنووسسازەکان، لایەنێکی دیاریکراو رازی بکرێت“.

مەسرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە درێژەی ئەو لێدوانەیدا گوتیشی: ”ئێمەش وەکوو پارتی، ھەمیشە داکۆکیمان لە موئەسەساتی یاسایی و دیموکراتی کردووە، تەنیا جیاوازیی ئێمە ئەوەیە کە پارتی پیێ باش نییە ئەم موئەسەساتانە بۆ بەرژەوەندیی تەسکی حزبی یان شەخسی بەکار بێن و لە کۆبوونەوەکانیشماندا لەنێو خۆمان و لەگەڵ لایەنەکانیشدا، بەڕاشکاوی باسی ئەم بابەتەمان کردووە“.

25/4/2017

 

دادوەرێک نهێنییەکانی پێش و دوای لەسێدارەدانی سەرۆکی رژێمی بەعسی عێراقی ئاشکرا دەکات.

مونیر حەداد، دادوەری ددگاییکردنی سەدام حوسێن‌ی سەرۆکی رژێمی بەعسی عێراق بە کەناڵی (ئەلعەرەبییە)ی راگەیاندووە، کە ئەمرکییەکان هەوڵیان دەدا بڕیاری لەسێدارەدانی سەدام 14 رۆژ دوابخرێت.

مونیر حەداد هەروەها رایگەیاندووە، کە موعەمەر قەزافی، سەرۆکی ئەوکاتی لیبیا هەوڵی دا بەرتیل بداتە پاسەوانە ئەمریکییەکان و سەدام حوسێنی بۆ بڕفێنن، بەلام دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی بەبێ زانیاریی ئەمریکییەکان، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.

ئەو دادوەرە هۆکاری لە سێدارەدانی لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، کە دادگا دڵنیا بوو لەوەی ئەگەر سزاکە جێبەجێ نەکرێ، ئەوا سەدام حوسێن لە زیندا نامێنیتەوە و دەڕفێندرێت.

مونیر حەداد ئاماژەی بە گفتوگۆیەکی خۆی و سەدام حوسێن بەر لە لەسێدارەدانی کردووە و رایگەیاندووە، کە پێش لە سێدارەدانی، کە ژمارەی ریزبەندیی لەسێدارەدانی 64 بوو، پێی گوتووە وەستیەکەی بداتێ، سەدامیش وەسیەتەکەی داوەتێ و گوتویەتی ”بژی کوڕەکەم“.

ئەو دادوەرە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی عێراق ”بە شێوەیەکی سەرەتایی“ رازی بوو بە لەسێدارەدانی سەدام حوسێن.

سەدام حوسێن لە ساڵی 1979ـەوە تا رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003 بە دڕندانەترین و دیکتاتۆرترین شێوە حوکمڕانیی عێراقی کرد و لە رۆژی 30.12.2006 لە سێدارە درا.

25/4/2017

 

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کارێکی نوێ دەکات و لە زانکۆی شیکاگۆوە ئاشکرای کرد.

باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لاوانی سەرکردە لە زانکۆی شیکاگۆ، رایگەیاند، کە ژمارەیەک کار هەبوون بۆ ئەوەی بیکات، بەڵام ”وەبەرهێنانم لە پێگەیاندنی نەوەی نوێی سەرکردە هەڵبژارد".

باراک ئۆباما هەروەها رایگەیاند، ژمارەیەکی کەمی ئەمریکییەکان بەشداریی کاری سیاسی دەکەن، ”باشترین نموونەش“ی بە دوایین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هێناوەتەوە، کە خەڵک لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی سیاسیی ئەمریکا، دەنگی نەدا.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پێیوایە ”تەنیا“ گەنجان دەتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن، کە بەردەوام بوونەتە هۆی ”گەشبینیم“، هەرچەند کارەکانیش بەوشێوەیە نەڕۆن، کە ”من دەمەوێ“.

رۆژی دووشەممە 24.4.2017، باراک ئۆباما کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گەنجانی سەرکردەی ئەمریکا لە زانکۆی شیکاگۆ لە ساوس ساید لە ویلایەتی شیکاگۆ ئەنجام دا، کە لەو زانکۆیە یاسای دەستووری خوێندووە.

ئۆباما، کە دوو خوول و لە ماوەی ساڵانی (2009 - 2017) سەرۆکی ئەمریکا بوو، لە ویلایەتی شیکاگۆ دەستی بە کاری سیاسی کرد و کۆتا وتاریشی وەک سەرۆک، لەو ویلایەتە پێشکەش کرد.

25/4/2017

 

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ یەکەم جار، بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری شنگال بۆردومان دەکەن.

پەیجی دژەتیرۆری کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، کە بۆردومانەکە لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25.4.2017 ئەنجام دراوە و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزاندراون.

یەکەم جارە سوپای تورکیا بارەگاکانی ئەو حزبە لە سنووری شنگال بۆردومان بکات، پێشتر تەنیا بارەگاکانیان، کە لە سنووری قەندیل و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بوون، بۆردومان دەکران.

دوای رزگارکردنەوەی شاری شنگال و دەوروبەری لەلایەن هێزی پێشمەرگە و بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی 2015، ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لە ناوچەکە جێگیر بوون و بەردەوام کێشە بۆ هاووڵاتییان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە دروست دەکەن.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.

25/4/2017

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ھەندێک حزبی دیکەی عێراق سەردانی بارزانی دەکەن و سێ پرۆژەیان ھەیە و دەیانەوێت کورد بەو سێ پرۆژەیە رازی بکەن.

د.عەرەفات کەرەم، لەم بارەوە بۆ (باسنیوز) گوتی: "دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، پرۆژەیەکیان ھەیە بەناوی زۆرینەی سیاسی کە دەیانەوێت سەرکردایەتیی کورد بەو پرۆژە رازی بکەن، ئەگەر نا دەیانەوێت چەند حزبێکی کوردستان رازی بکەن، ئەم زۆرینە سیاسییە بەلای کوردەوە قبوڵ کراو نییە، چونکە بەسەر کوردا ھاتووە و وەک تۆڵەی سیاسی بەکاریان ھێناوە، ھاوکات سەدرییەکان پرۆژەیەکیان ھەیە ئەویش ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانە و ئێستا لەو پرۆژەیەیان ئالیەتێکیان داناوە لە دەرەوەی کۆمسیۆنی شەرعیەت بە دەزگایەکی دیکە بدەن بۆ ھەڵبژاردن و دەیانەوێت سەرکردایەتی کورد رازی بکەن".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە درێژەی لێدوانەکەیدا ڕاشیگەیاند "ھاوکات ھەڵوەشاندنەوەی زۆرینەی سیاسی و لادانی نووری مالیکی، پرۆژەی سێییەمە و ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات ئەویش کۆکردنەوەی سەرجەم حزبەکانی عێراق لە چەند ھاوپیەمانییەتیەک و پرۆژەی ئاشتەوایی نەتەوەیی لە عێراق کە ھەر سێ پرۆژەکە ئاراستەی کراون و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان باس کراون، جگە لە پرۆژەکەی نووری مالیکی نەبێت کە دەیەوێت لە رێگای حزبەوە ئەوە بکات".
ئەوەشی خستەڕوو: "تا ئێستا سەرکردایەتیی کورد ھیچ بڕیارێکی لەو بارەوە نەداوە و دەبێ کورد بە فەرمی بڕیاری خۆی لەو بارەوە بدات".

24/4/2017

 

رووبەڕوو بوونەوەی تەلەڤزیۆنی لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی ئێران قەدەغە دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، قەدەغەکردنی رووبەڕوو بوونەوەی تەلەڤزیۆنی لە نێوان کاندیدەکان بۆ پاراستنی نهێنییەکان حکوومەت و سیستەمی حوکمڕانیی ئێرانە، نەوەک کاندیدەکان لە دژی یەکتر، ئاشکرایان بکەن.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئێرانی، کە لایەنی بەرپرسی رێکخستنی هەڵبژاردن و ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێرانە، تەنیا سێ رووبەڕوو بوونەوەی لە ماوەی سێ هەفتەی پێش هەڵبژاردن لە رۆژانی هەینیدا، بۆ کاندیدەکان ساز دەکرێت.

وەزارەتی ناوخۆ تەوەری سێ رووبەڕوو بوونەوەکەی دیاری کردووە، کە بریتین لە کەیسە کۆمەڵایەتییەکان، سیاسی و ئابوورییەکان و نابێ زیان بە رژێمی حوکمڕانیی بگەیەنن.

هەروەها رەحمان فەزلی، وەزیری ناوخۆ رایگەیاندبوو، کە بڕیاری گواستنەوەی راستەوخۆی رووبەڕوو بوونەوەی تەلەڤزیۆنیی کانیدەکان ”هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی“ و رێگای پێ نادەن.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران لە رۆژی 19.5.2017 بە بەشداریی شەش کاندید بەڕێوە دەچێت، کە بریتین لە، حەسەن رۆحانی، ئیبراهیم رەئیسی، محمەد باقر قالیباف، ئیسحاق جەهانگیری، مستەفا هاشمی تەبا و مستەفا مێرسەلیم.

24/4/2017

 

دوێنێ یەکشەممە گرووپێک لە شاخەوانانی شاری سەردەشت بە بۆنەی ڕێزلێنان لە شەهیدان و یادی 43 ساڵەی بوردومانی شاری قەڵادزێ، بە پێ و لە چالاکیەکدا گەیشتنە قەڵادزێ و ئەمڕۆ لە بۆنەکانی ئەو یادەدا بەشداری دەکەن.

بەپێی وێنەیەک کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، ئەو گرووپە شاخەوانییە ئەمڕۆ دووشەممە 2017/4/24 گەیشتوونەتە قەڵادزێ و ئامانجیان لەم چالاکییە و سەفەر بۆ قەڵادزێ، ڕێزلێنان لە یادی شەهیدانی بوردمانی ساڵی 1974ی قەڵادزێ و بەشداریکردنە لە بۆنە و یادەکانی تایبەت بە کارەساتی قەڵادزێیە.

چالاکوانانی مەدەنی، فەرهەنگی و وەرزشیی شاری سەردەشت هەموو ساڵێک لە یادی بوردومانی کیمیاویی هەڵەبجە و بوردومانی قەڵادزێ و بۆنە نەتەوەییەکانی دیکەی باشووری کوردستاندا بە گەرمی بەشداری دەکەن.

ڕێکەوتی 1974/4/24 و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا حەوت فڕۆکەی سۆخۆی حکوومەتی بەعس شاری قەلادزێ و بەتایبەت زانکۆی سلێمانیان لەو شارە بوردومان کرد کە تێیدا 467 کەس کە زۆربەیان خوێندکار و مامۆستا بوون شەهید و دەیان کەسی دیکەش بریندار و شارەکە بەتەواوەتی ڕووخێندرا.

24/4/2017

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل یەکێک لە بنکەکانی سوپای سووریایان لە گوندی (نەبع ئەلفوار) لە دەوروبەری پارێزگای (قەنیترە) کردووەتەوە ئامانج.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، لەم هێرشەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا، کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2017/4/23 ڕووی داوە، سێ سەربازی سوپای سووریا کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ئەم بنکەیە لە حاڵێک دایە، کە ڕۆژی هەینیی ڕابردووش لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی دیکەی سوپای سووریا.

بەرپرسێکی سوپای سووریا بە هەواڵدەریی ئاڵمانیای گوتووە کە ئیسرائیل بە دوو مووشەکی ئەنبارێکی چەک و تەقەمەنیی سوپای سووریای کردووەتە یامانج، هاوکات ڕۆژی هەینیش دوو ناوەندی سوپای سووریای لە شاری (ئەلبەعس) لە پارێزگای (قەنیترە)ی بە سێ مووشەک کردە ئامانج.

23/4/2017

 

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا، 11 جار داوایەکی تایبەتی لە راوێژکاری ئەڵمانیا دەکات و وەڵامی ”نا“ وەردەگرێتەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی 3ـی 2017، ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی ئەمریکا کرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ‌ی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.

رۆژی یەکشەممە 23.4.2017، رۆژنامەی (زە تایمز)ی بەریتانی نهێنییەکی کۆبوونەوەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ، 11 جار داوای رێککەوتنی ئابووریی نێوان ئەمریکا و ئەڵمانیای لە ئەنگێڵا مێرکڵ کردووە.

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا، 11 جار داواکەی ئاراستەی راوێژکاری ئەڵمانیا کردووە و ئەویش بە ”نا“ وەڵامی داوەتەوە و گوتویەتی، ”دەبێ رێککەوتنەکە لە نێوان ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا بێت نەک ئەمریکا و ئەڵمانیا“.

هەروەک ئەو رۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە، دواجار دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، ”باشە، وا دیارە باشترە رێککەوتنەکە لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا بکەین“.

23/4/2017

 

بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، ئاماژە بەوە دەکات کە وەک پاڵپشت بۆ بڕیاری ئەنجومەنی قەزاری خانەقین، بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بۆ پشتیوانی لە ڕیفراندۆم، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی قەزا و هێزە سیاسییەکان بکرێت و گەڕانەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.


شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (باسنیوز) گوتی: "سالی 2010 ئەنجومەنی قەزای خانەقین بڕیاری داوە کە قەزاکە بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان، بۆ پاڵپشتیی ئەو بڕیارە ڕەنگە لە ماوەی داهاتوودا دووبارە ئەنجومەنی قەزا و حزبە سیاسییەکان کۆبوونەوە بکەن بۆ ئەوەی بڕیاری سەرجەم لایەنەکان وەربگیرێت بۆ پرسی پشتیوانی لە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان تا سنووری قەزای خانەقینیشی بگرێتەوە".

ئەو بەرپرسەی پارتی لە درێژەدا گوتیشی: "رەنگە لە سەعدیە و بەهۆی هەبوونی هێزی حەشدی شەعبی و چەند هێزێکی دیکەوە قەرەتەپە هەندێک رێگری هەبێت، بەڵام لە خانەقین سەرجەم لایەنەکان کۆ دەبنەوە".


ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لەو کۆبوونەوە سەرجەم حزبەکان و چەند کەسایەتییەکیش بەشداری بکەن.

23/4/2017

 

دوای ماوەیەک لە ساردی پەیوەندییەکانیان ، بڕیارە رۆژی یەکشەممە عەبدولفەتاح سیسی سەردانی سعودیە بکات و لەگەڵ شا سەلمان شای سعودیە کۆببێتەوە.

سەرۆکایەتی میسر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر رۆژی یەکشەممە 23-4-2017 سەردانی وڵاتی سعودیە دەکات و لەگەڵ شا سەلمان عەبدولعەزیز کۆدەبێتەوە.

لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی میسردا هاتووە، باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و گفتوگۆکردن لەسەر رووداوە جیاوازە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ، کە هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە لەسەر ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.

سەردانەکەی سیسی کە لەسەر بانگهێشتی شا سەلمان دەبێت ، لەکاتێکدایە کە ماوەیەکە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ساردی بەخۆیەوە بینیوە لەدوای ئەوەی میسر لەسەر پرسی سووریا پێچەوانەی هەڵویستی سعودیە جوڵایەوە و دوای دەستبەکاربوونی سیسی ، ژمارەیەک لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە میسر دەرکران ، باڵیۆزخانەی سووریا لە قاهیرە کرایەوە و گەشتی ئاسمانی نێوان قاهیرە و دەمیشق دەستیپێکردەوە.

لەگەڵ شەڕی یەمەن کێشەکان قووڵتر بووەوە ، ئەگەرچی میسر چووە نێو هاوپەیمانییەکەی سعودیە بۆ لێدانی حکومەتی سەنعا و حوسییەکانی ئەو وڵاتە بەڵام ئامادە نەبوو هیزی وشکانی بنێرێت رۆڵێکی چالاکی لە شەڕەکەدا نەبینی.

لە یەکەم کاردانەوەدا ، کۆمپانیانی نەوتیی ئارامکۆی سعودی کە بەشێکی زۆر لە پێداویستییە نەوتییەکانی میسری دابین دەکرد، بۆ دوو مانگ هەناردەکردنی نەوت و پێکهاتە نەوتییەکانی بۆ میسر راگرت.

22/4/2017

 

کاندیدێکی هەڵبژاردنی سەرۆکی فەرەنسا پشتگیریی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاند.

نیکۆڵاس دوپۆن ئینان، کاندیدی پارتی راستڕەوی توندڕەو بۆ سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەرنامەی کاری خۆی لە سەرۆکایەتیکردنی فەرەنسا ئاماژەی بە رۆڵی قارەمانانەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و گەلی کوردستان کردووە و رایگەیاندووە، ”کورد سەلماندوویەتی شایستەی دەوڵەتی سەربەخۆیە“.

نیکۆڵاس دوپۆن ئینان ئاشکراشی کردووە، کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکە، کە رۆژی یەکشەممە 23.4.2017 بەڕێوەدەچێت، سەرکەوت و بووە سەرۆکی فەرەنسا، پشتگیریی سەربەخۆیی کورستان دەکات و دانی پێدا دەنێت.

دەوڵەت و گەلی فەرەنسا دۆستێکی دێرێنی گەل و حکوومەتی کوردستانن و لە سەرەتای هێرشی دەوڵەتی تیرۆریساتیی داعشیشەوە بۆ سەر باشووری کوردستان، بە ناردنی هاوکاریی مرۆیی، چەک و راوێژکاری سەربازی هاوکاریی هەرێمی کوردتان دەکەن، جگە لە بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی داعش لەرێی فڕۆکە جەنگییەکانەوە.

پەیوەندی نێوان گەلی کورد و فەرەنسا، پەیوەندییەکی مێژووییە و بەردەوام ھاوکاری گەلی کوردییان کردووە، لە ساڵی 1991یش لە دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕین ٢و پاراستنی باشووری کوردستان لە رژێمی بەعسی عێراق، فرانسوا میتران‌ی سەرۆکی ئەوکاتی فەرەنسا و دانیال میترانی هاوسەری، رۆڵی سەرەکییان گێڕا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نازناوی دایکی کوردانی بە خاتوو دانیال میتران بەخشی.

سەرۆک فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری ئێستای فەرەنسا لە سەرەتای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستان سەردانی هەولێری کرد و لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی کوردستان دەکەن.

هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە (2017)، فرانسوا ئۆلاند سەردانی هەولێری کرد و جەختی لە پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ کوردستان کردەوە.

23/4/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان