شاندێکی باڵای رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی ئەحمەد سەدر، برازای موقتەدا سەدر گەیشتنە هەولێر. شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەنجامبدات.
ئەحمەد سەدر سەرۆکی شاندەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هاتووین لە کوردستان لەگەڵ براکانمان گفتوگۆ بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی ئێستا لە عێراق هەیە".
شاندەکە ئەمڕۆ شەممە 22-4-2017 کاژێر 15:30 لەگەڵ مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کاژێر 17:00 لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە دواتر رۆژی یەکشەممە 23-4-2017 سەردانی یەکێتی و لایەنەکانی دیکە دەکەن.
شاندەکە هەروەها بڕیارە سەردانی سلێمانی بکەن و چاویان بە جەلال تاڵەبانی ، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکەوێت.
22/4/2017