فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هەوڵی ئێران بۆ گۆڕینی رێڕەوی ئاوی رووباری سیروان و مەترسی وشکبوونی، ترسی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە و خەڵکی ئەو ناوچانە داوای چارەسەر دەکەن. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانیش دەڵێت، بەهۆی دروستکردنی بەنداو و گۆڕینی رێڕەوی ئاوەکە مەترسی هەیە ملیۆنێک و 500 هەزار دۆنم زەوی بێ ئاو ببن.

به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، 42 چۆم و رووبار سنووری ئێران ده‌بڕن و ده‌گه‌نه‌ باشووری كوردستان، بەڵام بەهۆی زۆری پرۆژەکان لە ئێران، مەترسی وشکبوونی رووباری سیروان دەکرێت.

غه‌ریب پێنجوێنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت "رووبارەکانی كه‌رخه،‌ كارون، ئه‌ڵوه‌ن، زێی بچووك و سیروان لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە سەرچاوە دەگرن. بەتەنیاسیروان 75%ی ئاوی بەنداوی ده‌ربه‌ندیخان دابیندەکات".

له‌ خوار به‌نداوه‌كه‌وه هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی پشت به‌ ئاوی سیروان ده‌به‌ستن. جگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، رووباری سیروان سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دوو قه‌زا و چوار ناحیه‌ی باشووری كوردستان و ته‌واوی پارێزگای دیالەیە.

19/3/2017

 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دواییکردنی ھاوسەری نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، پەیامی سەرەخۆشی ئاڕاستەی نەوشیروان مستەفا و خانەوادەکەی کرد.

ئەمڕۆ ھەینی 17/3/2017، بارزانی بە بۆنەی کۆچی دواییکردنی شوعلە عەلی سدیق، ھاوسەری نەوشیروان مستەفا، پەیامی سەرەخۆشی ئاڕاستەی نەوشیروان مستەفا و خانەوادە و کەسوکارەکەی کرد، لە پەیامەکەشدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: "لە خودای گەورە داواکارم جێگەی خوالێخۆشبوو بەھەشتی بەرین بێت".

ئەمەش دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە:


بە ناوی خوای بەخشندەی میھرەبان

بۆ بەڕێز نەوشیروان مستەفا

بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو شوعلە عەلی سەعید ھاوژینی بەڕێزتانمان بیست. بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکارتان دەکەم. لە خودای گەورە داواکارم جێگەی خوالێخۆشبوو بەھەشتی بەرین بێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
١٧/٣/٢٠١٧

 

 

https://youtu.be/CoM5Mk604EA


چەند ڕۆژێکە گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، کە تێیدا کوڕە کوردێک، گۆرانییەک بە زمانی کوردی و بە شێوەی دوێت، لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژێکی بەریتانی دەڵێتەوە، لە جیھاندا بینەرێکی زۆری بۆ خۆی ڕاکێشاوە.

 

محەمەد عەلی، کوڕە کوردێکی ناوچەی جزیرێی کوردستانی باکوورە، لە ڕێگای پڕۆگرامێکی مۆبایلەوە، دوێتێکی گۆرانی لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژێکی بەریتانی ڕێک خستووە، کە گۆرانییەک بە زمانی کوردی و بە شێوەی دوێت لەگەڵ ئانێ ماری، خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی، دەڵێتەوە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکەش، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و چەند وڵاتێکی ئەورووپیدا دەنگی دایەوە و چەندین لایک و کۆمێنتی جیاوازی بەدوای خۆیدا ھێنا.

ئەم کوڕە کوردە، گۆرانییەکە بە زمانی کوردی لەسەر ئاوازی گۆرانیی (ڕۆکەبای) ئەو خانمە گۆرانیبێژە دەڵێتەوە، خانمە گۆرانیبێژەکەش، گۆرانییەکە بە شێوەی ئاسایی خۆی دەڵێتەوە.

ئانێ لە ھەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەلایەتیی (تویتەر)دا گرتە ڤیدیۆکەی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "ئەم شتەم خۆش دەوێت".

ئانێ ماری نیکۆڵسۆن، خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی، تەمەنی 25 ساڵە و تا ئێستا خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییە.

18/3/2017

 

سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە تورکەکانی دانیشتووی ئەوروپاکرد لە جێگای سێ منداڵ پێنج منداڵ بخەنەوە، چونکە بە وتەی ئەو ئەوان ئایندەی ئەوروپان.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دوێنێ هەینی ١٧ی ئازار ڕایگەیاند "لێرەوە بە هاوڵاتیان و برا و خوشکەکانم دەڵێم منداڵەکانتان بنێرنە باشترین خوێندنگە، خێزانەکانتان لە باشترین شوێندا نیشتەجێبکەن، باشترین ئۆتۆمبیل بکڕن، پێنج منداڵ بخەنەوە نەک سێ دانە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەردۆغان لە تورکەکانی ئەوروپای خواستبوو کە لانی کەم سێ منداڵیان هەبێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشیگەیاندووە "ئەگەر ژمارەتان زۆربێت ئەوە باشترین وەڵام دەبێت بۆ بێ ئەدەبی و دوژمنایەتیکردنمان".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چەندینجار ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا کردووە.

دەسەڵاتدارانی پارتی داد و گەشە پێدانی تورکیا دەیانویست لە وڵاتانی ئەوروپا کەمپینی بانگەشە بۆ بەلێ بۆ دەستورە نوێیەکەی تورکیا درووستبکەن، بەڵام ڕووبەڕووی سانسۆری وڵاتانی ئەوروپا بوونەوە.

نزیکەی سێ ملیۆن تورک دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپان و دەتوانن لە ڕیفراندۆمی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەشداری بکەن.

18/3/2017

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودی، ئەو وڵاتە و ئێران ڕێککەوتن لەسەر چۆنیەتی ناردنی حاجیانی ئێرانی بۆ سعودییە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

محەمەد بەنتن، وەزیری حەج و عەمرەی سعودی لەگەڵ حەمید محەمەدی، سەرۆکی دامەزراوەی حەج و زیارەت کۆبوونەتەوە و ڕێککەوتن لەسەر هەندێک خاڵ بەبێ ئەوەی جیاوازی لە پێشوازی حاجیانی ئێرانی و وڵاتانی دیکەدا درووست ببێت.

سەرەتای ساڵی ڕابردوو چەند گروپێک لە شاری مەشهەد و تاران پەلاماری چەند دیبلۆماتکارێکی سعودییەیاندا و ئەو وڵاتەش پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بڕی.

دوای ئەوە ئێرانیش بە هۆکاری ئەوەی کە گیانی حاجیان دەکەوێتە مەترسییەوە ڕێگای لەو کەسانەگرت کە دەیانویست فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن.

18/3/2017

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، رۆژی هەینی 17.3.2017، سوپای ئیسرائیل زەنگی ئاگادار کردنەوەی لە کۆمەڵگە جولەکەنشینەکاندا لە ناوچەی غۆری ئوردن لێداوە.

دوو شاهێدحاڵ بە ئاژانسەکەیان راگەیاندووە، دوای زەنگەکە، دەنگی تەقینەوەیەک لە ناوچەی غۆری ئوردن بیستراوە.

سوپای ئیسرائیل لەبارەی سەرچاوەی مووشەکەکانەوە رایگەیاندووە، لە سووریاوە مووشەکەکان ئاراستەی "ئەو هێزانەمان کراون، کە لە سووریا کار دەکەن".

17/3/2017

 

دار زەیتوونەکەی حەوشی باڵیۆزخانەی عێراق له‌ هۆڵەندا خۆی دەرخست، دارێک کە بە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ناو نراوە و وەک کورد تووند رەگی لە خاک داکوتاوە.

نوێنەرانی 52 وڵات، لە بەرامبەر ئەو دارەدا، سەری رێز و نەوازشیان بۆ قوربانیانی هەڵەبجە دانەواند.

بەیانی رۆژی 16-3-1986، بۆنی سێو چووە ناو زۆربەی کۆڵان و ماڵەکانی هەڵەبجە و بێهۆش و هۆشیاری هێنایەخۆ، دار زەیتونەکەی دێنهاخ لەشەرمی ئەو بۆنە سێوێکی گرتووە. ئەڵمانییەکانیش سێوێکی سووریان بۆ ئاشتبوونەوەی سێو و هەڵەبجە هێناوە.

ئێستا سووکانی دیپلۆماسی عێراق لە هۆڵەندای پایتەختی داد لەدەست کوردێکە، کە خۆی و ناوچەکەی وەبەر شاڵاوی رەشەکوژی و ئەنفاڵ کەوتوون. هەر ئەوەش وایکردووە کە باڵیۆزخانەی عێراق مۆنۆمێنتێک بۆ هەڵەبجە بکاتەوە.

17/3/2017

 

كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆ پاڵاوتنى ئه‌و نه‌وته‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌ تانكه‌ر بۆى ره‌وانه‌ ده‌كرێت، له‌ نزيك ده‌رياچه‌ى زرێبارى مه‌ريوان پاڵاوتگه‌يه‌كى نه‌وتى داده‌مه‌زرێنێت و ئه‌و بڕياره‌ش بووه‌ته‌ جێى ناڕه‌زايه‌تى رێكخراوه‌ ژينگه‌ پارێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و داوا ده‌كه‌ن، لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان ره‌چاوى ژينگه‌ى سرووشتى كوردستان و ناوچه‌ى ده‌رياچه‌ى زرێبار بكه‌ن.

حكومه‌تى ئێران به‌نيازه‌ پاڵاوگه‌يه‌كى نه‌وتى له‌ مه‌ريوان بكاته‌وه‌

17/3/2017

 

لە هەفتەی رابردوودا ژمارەیەك لە بەڕێوبەرانی ژووری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران و رۆژھەڵاتی  كوردستان دەستبەسەر كراون، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت: بەر لەھەڵبژاردن فشارەكان بۆ سه‌ر كه‌ناڵه‌كانى راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ریفۆرمخوازان زیادیكردووە، داواش دەكات وەزیری ئیتڵاعات روونكردنەوە بدات.

بەر لەھەڵبژاردنی سەرۆككۆماری گوشارەكان بۆ سەر تۆرەكۆمەڵایەتییەكانی ئێران زیادیكردووە

17/3/2017

 

فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، لە رێوڕەسمەکانی چوارشەممە سووریدا لە سەرتاسەری وڵات 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار و 600 کەسیش برینداربوونە.

بەپێی راپۆرتی فریاکەوتنی ئێران، رێژەی بریندارەکان ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو 60% کەمبووەتەوە و، زۆربەشیان بەهۆی یارییە ئاگرینەكان برینداربوونە.

پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین ژمارەی بریندارەکانی هەبووە. بەپێی ئاماری ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی ئەو پارێزگایە، 221 کەس لە بۆنەکانی شەوی چوارشەممەسووریدا برینداربوون.

لەو ژمارەیەدا 48 کەسیان ژن بوون و 66 کەسیان خەڵکی ناو شاری ورمێ بوون. 9 کەس پەنجەیان لە دەستداوە و کەسێکیش چاوی رژاوە.

زانکۆی پزیشکی کوردستانیش رایگەیاند، لە پارێزگای سنەدا 87 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی پارێزگای کرماشان، ژمارەی بریندارەکانی ئەم پارێزگایەی راگەیاند، کە 61 کەسن، لەو ژمارەیەدا 16 کەسیان ژن بوون.

جەژنی چوارشەممە سووری، جەژنی كۆتاییهاتنی ساڵی هەتاوییە و هەموو ساڵێك لە دوایین چوارشەممەی پێش كۆتاییهاتنی ساڵی هەتاوی سازدەكرێت. ئەم جەژنە لەلایەن نەتەوەکانی کورد، فارس، بەلووچ، ئەفغان، تاجیک و ئازەرییەکانەوە دەگێڕدرێت.

16/3/2017

 

ئەنجوومەنی باڵای سیاسەتدانانی ریفۆرمخوازانی ئێران، لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیاندا، بە کۆی دەنگ، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێستای ئێرانیان وەک پاڵێوراوی ریفۆرمخوازان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە دەستنیشانکرد.

چوار ساڵ لەمەوبەر تەنیا پاڵێوراوی ریفۆرمخوازان کە توانیبووی لە بەربەستی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور دەرباز بێت، بە قازانجی حەسەن رۆحانی پاشەکشەی لە هەڵبژاردنەکان کرد. رۆحانی خۆ چەندین جار رایگەیاندبوو کە ریفۆرمخواز نییە و لە ریزی میانەڕەوەکاندایە.

لە پاش چوار ساڵ و لە کاتێکدا کە هێشتا تەنانەت وادەی ناونووسینی پاڵێوراوانی سەرۆک کۆماریش نەگەیشتووە، ریفۆرمخوازان بە بێ بیر کردنەوە لە کاندیدایەکی ریفۆرمخواز، جارێکی دیکە پشتیوانییان لە حەسەن رۆحانی کردووە.

ئەمەش بە رای ژمارەیەک لە چاودێران بە مانای کۆتاییهاتنی تەمەنی ریفۆرمخوازان و هیوا بە ریفۆرم لە ناو حکوومەتی ئێراندایە.

16/3/2017

 

ئەنگێلا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا وەڵامى ڕەجەب تەیب ئەردۆغانى دایەوە و ڕایگەیاند، تۆمەتەکانى ئەردۆغان بێبنەمان.

 ئەوەش لەکاتێکدایە کەشەوى ١٣ى ئازارى ٢٠١٧ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا  ئەنگێلا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئەڵمانی تۆمەتبار کرد بە " هاوکاریکردنی تیرۆریستان" و مێرکڵیش لە وەڵامدا وتی "تۆمەتەکانی ئەردۆغان بێ مانان".

لەنوێترین پێشهاتدا لە کێشەکانی نێوان ئەنقەرە و زۆرێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان، ئەردۆغان وتی "خاتوو مێرکڵ، بۆچی تیرۆریستان لە وڵاتەکەتدا دەشاریتەوە بۆچی ناجوڵێیت؟" بەرلینی تۆمەتبارکرد بەوەی وەڵامی چوار هەزار و ٥٠٠ دۆسییەی نەداتەوەکە گومانیان لێکراوە تیرۆریست بن و دۆسییەکان لە تورکیاوە نێردراون بۆ ئەڵمانیا.

هەروەها وتیشى "خاتوو مێرکڵ تۆ پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکەیت و ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتە ئەورپیانەى کە حەز بەپێشکەوتنى تورکیا ناکات".

لەلایەن خۆشیەوە، ستێڤان زایبەرتی وتەبێژی مێرکڵ، وەڵامی تۆمەتەکانی ئەردۆغانی داوەتەوە و بە بێ مانا ناوزەدى کردوون.

لە ئێستادا پەیوەندییەکانى تورکیا و وڵاتانى ئەوروپى بە دۆخێکى قەیراناویدا تێدەپەڕێت و ئەوروپییەکان هۆکارەکانى بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە، کە تورکیا بەرە و دیکتاتۆرى دەڕوات و بەرپرسانى تورکیاش هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە وڵاتانى ڕۆژئاوا چاویان بە پێشکەوتنەکانى تورکیا هەڵنایەت.

دوێنێش فێدێریکا مۆگرینی، نوێنەری باڵای سیاسەتی ئاسایشی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و یوهانس هان، ئەندامی بەرپرسی دانوستانکاری فراوانکردنی ئەندامان لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی دوایی تورکیا و هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپاوە، داوا دەکەن کە هەوڵی ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە بدرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکێتی ئەورووپا بانگهێشتی تورکیا دەکات کە خۆی بەدوور بگرێت لە هەر وتار و کردارێکی تووند کە مەترسی خراپتر کردنی دۆخەکەی لێدەکرێت.

هەروەها دەشڵێن،  ئەو پرسانەی کێشەیان لەسەرە تەنیا لەڕێی کردنەوەی کەناڵی ڕاستەوخۆی پەیوەندی و دیالۆگەوە چارەسەر دەکرێت و بەردەوام دەبین لە یارمەتییەکانمان بۆ بەرژوەندی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەورووپا و تورکیا.

15/3/2017

 

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆكوەزیرانی توركیای راگەیاندووە "هێزە ناوەندییە عێراقییەكان بە هاوكاری پێشمەرگە ئیدارەی دۆخی ئەمنی شنگال دەكەن و، حكومەتی عێراق رێگا بە هیچ دەستێوەردانێك لەو بوارە نادات".

رۆژی سێشەممە 14-3-2017 حەیدەر عەبادی و بینالی یڵدرم چەند پرسێکی نێوان هەردوو وڵات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسدەکەن، کە گرنگترینیان پرسی پەکەکە لە خاکی عێراق و کەمپی باشیک بووە، کە هێزی سەربازی تورکیای لێ جێگیرکراوە.
بەپێی راگەیێندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، عەبادی باسی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە موسڵ كردووە و ئەوەی روونكردنەوەتەوە "سەرەڕای زۆری ژامرەی ئاوارەكان، ئۆپەراسیۆنەكە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و حكومەتی عێراقیش پێداویستییەكانی بۆ ئاوارەكان دابینكردووە".

لەبارەی دۆخی شنگال، عەبادی ئەوەشی بە سەرۆكوەزیرانی توركیا راگەیاندووە "هێزە ناوەندییە عێراقییەكان بە هاوكاری پێشمەرگە ئیدارەی دۆخی ئەمنی شنگال دەكەن و حكومەتی عێراق رێگا بە هیچ دەستێوەردرانێك لەو بوارە ناكات".

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، عەبادی داوای لە یڵدرم كردووە "پێویستە سەرجەم هێزەكانی لە خاكی عێراق بكشێنتەوە، چونكە ئەو پرسە پەیوەندی بە سەروەری عێراقەوە هەیە".

سەرۆکوزیرانی عێراق بە هاوتا تورکییەکەی گوتوە "عێراق سوورە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا تاوەکو ئاستێكی بەرز".

بینالی یڵدرم عەبادی بانگهێشتی توركیا كردووە، بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەر دوو وڵات.

15/3/2017

 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە نیازە ڕێکكەوتنێكی نوێ لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان واژۆ بكات، سەركردەیەكی باڵای ئەو حیزبە ڕایدەگەیەنێت: "مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیار لەسەر ڕێكکەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی دەدات.

ڕەهبەری سەید براهیم، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانی، لە لێدوانێكدا بۆ (باسنوز) ڕایگەیاند: "نەخشە ڕێگاكەی یەكێتیی نیشتمانی یەكلا كرایەوە و بەكۆی دەنگی 47 ئەندامی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی پڕۆژەی نەخشەڕێگا هەشت خاڵەكەی یەكێتی پەسەند كرا، بێگومان ئەو نەخشەڕێگایە كارێكی باشە بۆ ڕێكخستنەوەی نێوماڵی یەكێتی."

گوتیشی: "ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی لاریان نەبووە لە جێبەجێكردنی تەواوی خاڵەكانی ناو نەخشە ڕێگاكە بەتایبەتی ئەو خاڵەی كە باس لە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكات، ئێمە هەموومان كۆك بووین لەسەر پرسی سەربەخۆیی كوردستان، بێگومان یەكێتیی بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەكات.

دەربارەی ئەوەی لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی باس لە ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی كراوە، ڕەهبەری سەید براهیم، ئاماژەی بەوەش دا كرد: "پرسی ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كراوە، بێگومان مەكتەبی سیاسی هەموو دەسەڵاتێكی هەیە و دەتوانێت، بڕیارە بدات لەسەر ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ پارتی."

14/3/2017

 

ئاڵای کوردستان و ئەرمەنستان

سەرۆکی ئەرمەنستان مەرسوومێکی کۆماری بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەرمەنستان لە هەرێمی کوردستان دەردەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (خەبەر ئەرمەن)، کونسوڵخانەکە گشتیی دەبێت و لە شاری هەولێر دەبێت، کاروباری پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و یەریڤان رێک دەخات.

سێرج سارکیسیان، سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان مەرسوومێکی سەرۆکایەتیی بۆ کردنەوەکە دەرکردووە و حکوومەتی ئەرمەنستانیش کردنەوەی کونسوڵخانەکەی بۆ باشتربوونی پەیوەندییەکانی ئەرمەنستان و هەرێمی کوردستان و بوونی جالیەی ئەرمەنی لە هەرێمی کوردستان گێڕاوەتەوە.

بەهۆی سەرکەوتنی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان، ئێستا 20 کونسوڵخانە، هەشت نووسینگەی بارزگانی و ئابووریی، شەش کونسوڵگەریی فەخریی وڵاتانی عەرەبی و جیهانی و چوار نووسینگەی هاوکاری و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، لە هەرێمی کوردستاندا هەن.

15/3/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان