فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران لەبارەی لەنێوچوونی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو وڵاتە هۆشداری دەدات و دەڵێت ، 90 ملیۆن هێکتار لە زەوییەکانی ئەو وڵاتە مەترسی لەنێوچوونی خاکیان لەسەرە.

لەنێوچوونی خاک لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاستی مامناوەندی جیهان زیاترە و بەردەوامی پرۆسەی لەنێوچوونی خاک ، مەترسی جیدی دەخاتە سەر ئاسایشی خۆراک.

8/3/2017

 

کچە خوێندکارێکی زانکۆی ئیشک دوای چەند ڕۆژێک لە سوتانی گیانی لەدەستدا و بەپێی زانیارییەکانیش کچەکە خۆی سوتاندوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کچەی خوێندکاری کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی ئیشک بووە و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا خۆی سوتاندووە.

کچە خوێندکارەکە، چەند ڕۆژێک دوای سوتانی چارەسەری پزیشکی وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر لەسەر ڕووداوەکە پەیوەندی کرد، بە کەسوکاری کچە خوێندکارەکەوە، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاشکرا بکەن.

ئەو کچە ناوی ئاریان سەلاحە و  لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٥، لەکۆلێژی ئەندازیاری بەشی کۆمپیوتەر لە زانکۆی ئیشک لە هەولێر خوێندکار بووە.

لەماوەی ڕابردووشدا، ئافرەتێکی تەمەن ٤٤ ساڵ لە ناحیەی عەینکاوەی شاری هەولێر خۆی سوتاند و دواتر پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی سووتاویەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

8/3/2017

ڕۆژى ٨ى ئازارى ١٨٧٥ ژنانى کرێکار لە کارگەکانى جلوبەرگى شارى نیویۆرک خۆپیشاندانێکیان لەدژى دۆخى قورسى کارکردن و کەمیى کرێ و مافەکانیان بەڕێوەبرد، کە لەلایەن پۆلیسەوە و بە شێوەیەکى توندوتیژانە سەرکوتکرا.
دواتر لە ڕۆژى ٨ى ئازارى ١٩٠٧دا دیسان ژنان لە ئەمەریکا ڕۆژانەوە سەر شەقامەکان و داواکارییەکان بۆ مافەکانیان بەرزکردەوە. ئەوەش لەلایەن پۆلیسەوە بە شێوەیەکى توندوتیژانە سەرکوتکرا.
لە ڕۆژى ٨ى ئازارى ١٩٠٨دا حزبى سیۆسیالیستى ئەمەریکا کۆمیتەى نیشتمانیى ژنانى بۆ کەمپینى مافى دەنگدانى ژنان لە هەڵبژاردندا پێکهێنا. هەر لەو ڕۆژەدا دیسانەوە ژنان لە ئەمەریکا ڕژانەوە سەر شەقامەکان و داواى مافەکانیان و دەنگدان کرد.
ڕووداوەکانى هەشتى مارس لە ئەمەریکا بووە هۆى ئەوە ٨ى ئازار لە ساڵى ١٩٠٩ وەک ڕۆژى نیشتمانى ژنانى ئەمەریکا بچەسپێنرێت.
لە گۆنگرەى ئینەرناسیۆناڵ سوسیالیست کە لە ساڵى ١٩١٠ لە کۆپنهاگنى دانیمارک بەڕێوە چوو لەلایەن کلاڕا زتکین و ژنانى سۆسیالیستەوە ڕۆژى هەشتى مارس وەک ڕۆژى جیهانى ژنان بۆ خەبات لە پێناو مافەکانیاندا داوا کرا و لە کۆنگرەى ئینتەرناسیوناڵ سیۆسیالیستدا پەسەند کرا.
لە ٨ى ئازارى ١٩١١دا ژنان لە وڵاتانى ئەڵمانیا، دانیمارک، سویسرا و ئۆسترالیا چەندین خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد و داواى مافى دەنگدان و خوێندنى پیشەیى و پسپۆڕانەیان بۆ ژنان کرد.
هەر لەو ساڵەدا لە ڕووسیا و چین بە بۆنەى هەشتى مارسەوە ژمارەیەک خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
لە ماوەیەکى کەمتر لە هەفتەیەک لە داواکاریى جیهانیى ژنان و خۆپیشاندانەکانیان، ئاگرێک لە کارگەى تریانکلى جلوبەرگى شارى نیویۆرک کەوتەوە و بەهۆى نەبوونى ئامێرى کوژاندنەوەى ئاگر و ئامێرەکانى دیکەى پێشگرتن لە تەشەنەسەندنى ئاگر و ئاگادارکردنەوە ١٤٩ ژنى کرێکار لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا گیانیان لە دەستدا.
ئەو ڕووداوە بووە هۆى ئەوە یادى ڕۆژى ٨ى ئازارى ١٩١٢ بە فراوانى بەڕێوەبچێت و لەسەرتاسەرى جیهاندا ملیۆنەها ژن و پیاوى پێشکەوتوخواز بەشدارییان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا کرد.
لەبەردەوامیى خەباتى ژنان بۆ مافەکانیان، ساڵى ١٩٧٥ لەلایەن ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە ساڵى نێودەوڵەتیى ژنان ڕاگەیاندرا.
لە ئەنجامدا لە ساڵى ١٩٧٧ەوە ڕێکخراوى یونسکۆى سەر بە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژى هەشتى مارسى وەک ڕۆژى جیهانیى ژنان پەسەند کرد.
ڕۆژى جیهانى ژنان لە هەموو هەشتى مارسێکدا لەسەرتاسەرى جیهان لەلایەن ژنانى ئازادیخوازەوە بەڕێوە دەچێت. مەبەست لە ڕۆژى جیهانیى ژنان ئەوەیە کە پێداگرى لە دەستکەوت و مافەکانى ژنان بکرێت و کاریش بۆ بەرزکردنەوەى هۆشیاریى سیاسى ژنان و بەشداریکردنیان لەکاروبارە جۆراجۆرەکاندا بکەن.
8/3/2017

 

رۆژی سێشەممە 7-3-2017 ، لیژنەی دۆزینەوەی راستییەکانی پەرلەمانی ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوشتنی کۆڵبەران سەردانی پارێزگای ورمێ دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی پارێزگای ورمێ و بنەماڵەی چەند کەس لە کۆڵبەرە کوژراوەکان کۆدەبێتەوە.

جەلال مەحمودزادە ، نوێنەری مەهاباد لە پەرلەمان کە خۆشی ئەندامی لێژنەی دۆزینەوەی راستییەکانە لەبارەی شاندەکە دەڵێت "شاندەکە لە چوار کەس پێکدێت و لە 7ی مارس بۆ 10ی مارس لە ناوچە سنوورییەکان پارێزگای ورمێ لێکۆڵینەوەکانی ئەنجامدەدات و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش رادەستی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران دەکات.

یاسازانان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دروستکردنی لیژنەی دۆزینەوەی راستییەکانی پەرلەمانی ئێران بە هەنگاوێکی ئەرێنی لەقەڵەم دەدەن، بەڵام دەشڵێن "نوێنەرانی پەرلەمان تاوەکو کێشە یاساییەکانی کاری کۆڵبەری چارەسەر نەکەن ، کوژران و گیانلەدەستدانی کۆڵبەران کۆتایی نایەت".

7/3/2017

 

ئەمڕۆ ٦ ئازاری ٢٠١٧ ژمارەک هاووڵاتی و چالاکی مەدەنی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، خۆپیشاندان  گردبوونەوەیان ئەنجامدا لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، خۆپیشاندەران  پشتگیری ھاتنی پەناخوازانیان بوون بۆ ناوخۆی ئەوروپا، هاوکات دژی داخستنی سنورەکانن بەرووی پەناخوازاندا.

 گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئەو کەسانە لەکاتێکدا بووە، ئەمڕۆ وەزیرانی دەرە و بەرگری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆدەبنەوە.

لەو بارەیەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ئەمرۆ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ووڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا لەبرۆکسل کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجام دەدەن ،ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپاش راگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوەو تیایدا ئاشکرای کردووە، کۆبوونەوەکە لەلایەن فریدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەرپەرشتی دەکرێت و تیایدا ٢٨ وەزیری دەرەوەو بەرگری ئەوروپا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

وەکو لەراگەیەنراوەکەداھاتووە، ئامانجی ئەم کۆبوونەوەیە بۆ زیاتر بەھێزکردنی سەقامگیری ئارامی و ئاسایشی ووڵاتانی ئەوروپایە لەدژی تیرۆر،ھاوکات وەزیرەکان راپۆرتێکی ھاوبەش ئامادە دەکەن و دواتر ئەو راپۆرتە پێشکەش بەسەرکردەکانی ئەوروپا دەکرێت، کەبڕیارە لە رۆژی پێنج شەممی داھاتوو کۆبونەوەیەک بەبەشداری ٢٨ سەرکردەی ئەوروپا بەرێوەبچێت و ئەوانیش لای خۆیانەوە گفتوگۆی تەواو لەسەر دەکەن.

پرسی کۆچبەرانیش یەکێک دەبێت لەو بابەتانەی کە وەزیرانی دەرەوەوبەرگری گفتوگۆی لەسەردەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە رێکخراوی مافی مرۆڤ وپەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان ئامارێکی نوێ ی لەسەر منداڵانی کۆچبەر  بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد ٢٦ ھەزار منداڵی کۆچبەر لەسنوری نێوان لیبیا بۆ ئیتاڵیا دەستدرێژیان کراوەتە سەر،ھاوکات ھەر بەپێی ئامارەکە تەنیا لە٢ مانگی ئەمساڵدا نزیکەی ١٤ ھەزار کۆچبەر ھاتونەتە خاکی ئەوروپادا.

راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا باسی لەوەش کردووە، لەکۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی تریش دەکرێت لەوانە(بەھێزکردنی پەیوەندی یەکانی نێوان ئەوروپاو ووڵاتی میسر کە بڕیارە سامی شوکر وەزیری دەرەوەی میصر بەشداری کۆبوونەوەکە بکات، لەلایەکی ترەوە پرسی بارودۆخی ووڵاتانی بەڵقان و پرۆسەی ئاشتی لەرۆژھەڵاتی ناوەراست لەکۆبوونەوەکە باسی لێوە دەکرێت.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەو بەرگری ووڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا ھەموو مانگێک جارێک بەرێوەدەچێت و راپۆرت لەسەر چەند پرسێکی جیاواز ئامادە دەکەن و دواتر پێشکەشی سەرکردەکانی ئەوروپای دەکەن، دوو مانگ جارێکیش ٢٨ سەرکردەکەی ئەوروپا کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن .

7/3/2017

 

وەزیری تەندروستیی ئێران بە هۆی بەرزکردنەوەی داواکاریی خەڵک هەڕەشەی لەسەر کارلادانی قایمقامێکی کوردی کرد.

 دوای ئەوەی گرتەی ڤیدیۆیی بێڕێزی کردنی حەسەن قازیزادە هاشمی وەزیری تەندروستیی ئێران بە قایماقامی شاری بەدرەی پارێزگای ئیلام، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە، وەزیری تەندروستی, بە تەلەفۆن داوای لێبووردنی لە سیرووس موراد حاسڵی کرد و گوتی، پێی وابووە قایمقام هەوڵی داوە خەڵک دژبە حکوومەت هان بدات.

ویدیو وەزیری تەندروستی ئێران داوای لێبوردن لە قایمقامێکی کورد دەکات

6/3/2017

 

بڕیارە سبەینێ کاتژمێر ١٢ بەکاتی کوردستان، وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامبدەن.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپاش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاشکرایکردووە، کۆبوونەوەکە لەلایەن فریدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەرپەرشتی دەکرێت و تێیدا ٢٨ وەزیری دەرەوە و بەرگری ئەوروپا بەشداری دەکەن.

وەکو لە ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئامانجی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ زیاتر بەھێزکردنی سەقامگیری ئەمن و ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپایە لە دژی تیرۆر.

ھاوکات وەزیرەکان ڕاپۆرتێکی ھاوبەش ئامادە دەکەن و دواتر ئەو ڕاپۆرتە پێشکەش بەسەرکردەکانی ئەوروپا دەکرێت کە بڕیارە لە ڕۆژی پێنج شەممەی داھاتوودا کۆبوونەوەیەک بە بەشداری ٢٨ سەرکردەی ئەوروپا بەرێوەبچێت و ئەوانیش لای خۆیانەوە گفتوگۆی تەواوی لەسەردەکەن.

پرسی کۆچبەرانیش یەکێک دەبێت لەو بابەتانەی کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتانی ئەوروپا گفتوگۆی لەسەردەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئامارێکی نوێی لەسەر منداڵانی کۆچبەر بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد ٢٦ ھەزار منداڵی کۆچبەر لەسنوری نێوان لیبیا بۆ ئیتاڵیا دەستدرێژیان کراوەتە سەر، ھاوکات ھەر بەپێی ئامارەکە تەنیا لە دوو مانگی ئەمساڵدا نزیکەی ١٤ ھەزار کۆچبەر ھاتوونەتە خاکی ئەوروپادا.

راگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا، باسی ئەوەشی کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی دیکەش دەکرێت لەوانە (بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەوروپا و وڵاتی میسر) کە بڕیارە سامی شوکر وەزیری دەرەوەی میسر بەشداری کۆبوونەوەکە بکات، لەلایەکی ترەوە پرسی بارودۆخی وڵاتانی بەلقان و پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەراست لە کۆبوونەوەکەدا باسی لێوە دەکرێت.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ھەموو یەک مانگ جارێک بەرێوەدەچێت و ڕاپۆرت لەسەر چەند پرسێکی جیاواز ئامادەدەکەن و دواتر پێشکەشی سەرکردەکانی ئەوروپای دەکەن، دوو مانگ جارێکیش ٢٨ سەرکردەکەی ئەوروپا کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن.

6/3/2017

 

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ژمارەی هاوڵاتیانی ئاوارەبووی موسڵ بە خێرایی لە هەڵکشاندا بووە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و ٢٠٠ هەزار ئاوارەشی تێپەڕاندووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی موسڵەوە ٢٠٦ هەزار هاوڵاتی لە موسڵ ئاوارەبوون. هەر بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوەکە لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٧ دا ژمارەی هاوڵاتیانی ئاوارەبووی شارەکە ١٦٤ هەزار هاووڵاتی بوون، واتە لەماوەی حەوت ڕۆژدا ٤٢ هەزار کەس ئاوارەبوون، کە ڕۆژانە دەکاتە شەش هەزار ئاوارە.

هاوکات بەرپرسانی ڕێکخراوەکە نیگەرانی خۆیانیان لە زۆری ژمارەی هاووڵاتیانی ئاوارەبوو لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەربڕیوە.

بەهۆی شەڕی نێوان هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا دژ بە داعش، هاوڵاتیانی موسڵ لەو شارە هەڵدێن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە شارەکە لەژێر کۆنترۆڵی داعشدا بووە.

6/3/2017

 

بێژەرێکی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی پێشنیازی بوون بە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی پێدەدرێت و ئەویش رازی دەبێت. 

چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە هیزەر ناوێرت، خانمە بێژەری پرۆگرامی "فۆکس ئەند فرێندز" واتە "فۆکس و هاوڕێیان" داوای لێکراوە ببێتە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئەویش رەزامەندی پیشانداوە. 

لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ بووەتە سەرۆکی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی رێکنەخستووە، بەڵام بڕیارە لە رۆژی 6ی ئەم مانگەوە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکانی دەستپێبکاتەوە. 

پرۆگرامی "فۆکس و هاوڕێیان" یەکێکە لەو پرۆگرامانەی ترەمپ زۆر پێی سەرسامە و "ناوێرت"یش نەیشاردووەتەوە کە حەزێکی زۆری بۆ کاری سیاسیی هەیە. هیزەر ناوێرت دووەمین کەسە لە کەناڵی فۆکس نیوز لە ئیدارەی ترەمپدا پۆست وەربگرێت. 

رۆژی 25ی مانگی رابردووش جۆناسان وۆچڵ، رۆژنامەنووسی ناسراوی کەناڵەکە وەک گوتەبێژی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دیاریکرا.

5/3/2017

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەمڕۆ ٤ ئازاری ٢٠١٧ ڕایگەیاند، باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، سیخوری کردووە بەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنەکانییەوە، بەرلەوەی بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا ڕابگەیەنرێت.

 ترەمپ لە چەند تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "شتێکی زۆر ئابڕوبەرانەیە، بەم نزیکانە ئاشکرا بووە، کە ئۆباما سیخوری کردووە بەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنەکانمەوە لە تاوەری ترەمپ، بە ماوەیەکی کەم بەرلەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتن بەدەست بهێنم، بەڵام هیچیان نەدۆزیوەتەوە". دۆنالد ترەمپ هەوڵەکەی ئۆبامای بە (مەکاریسی) ناوبردووە.

مەکاریسی برتیییە لە ئاراستەکردنی تۆمەت بە خیانەت یان تۆمەتی خیانە خستنە پاڵ کەسێک، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی بەرجەستەکراو و باوەڕپێکراو.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە، ئایا یاساییە سەرۆک کە هێشتا سەرۆکە و سیخوری بکات بەسەر کاندیێکی سەرۆکایەتی بەر لە هەڵبژاردنەکاندا؟

سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکی دیکەدا نووسیویەتی "لەگەڵ پارێزەرێک قسە دەکەم ڕێوشوێنی یاسایی دەگرمە بەر لەو سیخورییەی ئۆباما، کە کردووەیەتی بەسەر گفتوگۆ تەلەفۆنییەکانمەوە لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦  و بەر لە هەڵبژاردنەکان".

هاوکات ئاماژەی بەوەکردووە، چۆن دەبێت ئۆباما بێتە ئەو ئاستە کە قسەکانم تۆماربکات لەکاتی هەڵبژاردنی پیرۆزدا، ئەوەش ئاماژەیە بۆ کەسێکی نەخۆشە یان خراپ.

ڕۆژی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئەنجامدرا و تیایدا دۆناڵد ترەمپ توانی ٢٧٩ کورسى و هیلاری کیلنتن توانی ٢٢٨ کورسی بەدەستبهێنیت، بەوەش ترەمپ بووە ٤٥ مین سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا

5/3/2017

 

بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،  بەهۆی داعشەوە 2745 منداڵی کوردی ئێزدی دایک یان باوک یاخود هەردووکیان لەدەستداون.

خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بەهۆی هێرش و رەشەکوژییەکانی داعش لە سنووری شنگال، هەزار و 759 منداڵ باوکیان لەدەستداوە، 407 منداڵیش دایکیان لەدەستدواوە و 359 منداڵی دیکەش دایک و باوکیان لەدەستداون.

خەیری بۆزانی ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا دایک یاخود باوکی 220 منداڵ لەدەست داعشدان و چارەنووسیان نادیارە، کۆی گشتی ئەو منداڵانە 2 هەزار و 745 منداڵن.

چەكدارانی داعش رۆژی 3/8/2014 هێرشیانكردە سەر قەزای شنگال و دەوروبەری و لە ئەنجامدا 6413 كوردی ئێزدییان رفاند. لەو ژمارەیە سێ هەزار و 543 یان لە رەگەزی مێ‌ و دوو هەزار و 870 كەسیشیان لە رەگەزی نێر بوون.

5/3/2017

 

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێک لەبارەی رووداوەکەی كۆمەڵگەی خانەسۆر لە دەڤەری شنگال بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: "سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر نیگەران و خەمبارە بەم رووداوانە و تەوجیهاتی پێویستیشی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان کردووە بۆ ئەوەی تەشەنە نەکات".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هیچ لایەنێك بۆی نییە دەست بخاتە ناو كاروباری هەرێم یان رێگە لە جموجۆڵی پێشمەرگە بگرێت".

دەقی روونکردنەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

لەبارەی ڕووداوەكانی ڕۆژی هەینی 3ـی 3ـی 2017 لە كۆمەڵگەی خانەسۆر لە دەڤەری شنگال، بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر نیگەران و خەمبارە بەم رووداوانە و تەوجیهاتی پێویستیشی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەزارەتی پێشمەرگە كردووە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكرێت و نەهێڵن تەشەنە بكات.

لەگەڵ ئەوەیش دەبێ هەموو لایەك بزانن لە هەرێمی كوردستاندا تەنیا دەزگەكانی حكوومەتی هەرێم بەرپرسن لە ئیدارەی هەرێم. لە هەمانكاتدا هیچ لایەنێك بۆی نییە دەست بخاتە ناو كاروباری هەرێم یان رێگە لە جموجۆڵی پێشمەرگە بگرێت.

د. ئومێد سەباح

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

4ـی 3ـی 2017

4/3/2017

 

میری کوردانی ئێزدی داوا دەکات شاری شنگال بکرێتە پارێزگا و بخرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.

میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان لە چاوپێکەوتنێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ) رایگەیاندووە، چەندین وڵاتی جیهان ئامادەییان دەربڕیوە شنگال ئاوەدان بکەنەوە.

میر تەحسین بەگ دژایەتیی خۆی بۆ ”گرووپە نادەستوورییەکان“ لە شنگال راگەیاندووە و گوتویەتی، ”دژی ھەموو جۆرە خوێن رشتنێکین لە شارۆچکەی شنگال و تەواوی سنوورەکە لەلایەن گرووپە نادەستوورییەکان“.

میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان هەروەها داوای لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە هەوڵ بدات شنگال بکرێتە پارێزگا و بە ئیدارەیەکی سەربەخۆوە بخرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.

میر تەحسین بەگ هەروەها هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رزگارکردنی ژن و کچانی ئێزدی لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی توندڕەوی داعش بەرز دەنرخێنێت و داوای بەردەوامیی هەوڵەکان دەکات.

شنگال شارێکی کوردستانییە و دەکەوێتە سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە.

دوای داگیرکاریی داعش بۆ سەر عێراق و باشووری کوردستان، چەکدارانی ئەو رێکخراوە سەدان هاووڵاتیی کوردی ئیزدییان رفاند و بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە سوروریا، گواستنەوە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.

رۆژی 13ـی 11ـی 2015، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شاری شنگال‌یان رزگار کردەوە و بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شنگالی راگەیاند.

4/3/2017

 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپا باس لە چۆنیەتی هەڵکوتانە سەر نوێنەرایەتیی حکوومەت دەکات لەلایەن لایەنگرانی پەکەکە و ڕای دەگەیەنێت، مەترسییان لەسەر ئاسایشی نوێنەرایەتییەکە دروست کردووە.

ڕۆژی هەینی 3\3\2017، یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) شەڕیان لە دژی پێشمەرگەی ڕۆژ کە هێزێکی سەر بە پێشمەرگەی زێرەڤانییە، هەڵگیرساند، چەند کاتژمێرێکیش دوای ڕووداوەکە، ئێوارەی دوێنێ لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری (برۆکسل) لە پایتەختی بەلجیکا، هەڵیانکوتایە سەر بارەگای نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لەمبارەیەوە دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەو خۆپیشاندانەی لایەنگرانی پەکەکە بۆ سەر نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسل لە پڕ ئەنجام درا، بەبێ ئەوەی ئێمە ئاگادار بین، چونکە لەو خۆپیشاندانانە پێشووتر ئاگادار دەکرێینەوە، پۆلیس ئامادە دەبێت و یاداشتی خۆپیشاندەران رادەستی نوێنەرایەتی دەکەن، بەڵام ئەو خۆپشاندانە زۆر نائاسایی بوو، بەبێ ئاگاداریی ئێمە و حکوومەتی بەلجیکاش بوو”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ژمارەی خۆپیشاندەران نزیکەی 20 تا 25 کەس دەبوون، خەڵکانێک بووk نێردرابوون بۆ خۆپیشاندان، دروشمەکانیان لەخزمەتی ئاشتی و تەبایی و یەکبوونی کورد نەبوو، ئیستفزازی بوو، پۆلیس بەئێمەی گوت، ئەوانە بانگ دەکات و ئاگادارمان دەکاتەوە تا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەن و دەیان دەن بە دادگا".

دلاوەر ئاشگەیی بۆ (باسنیوز)ی ئاشکرا کرد کە خۆپیشاندەران لە شوێنی خۆیان زۆر چوونەتە پێشەوە و لە کامێراکانەوە دەرکەوتوون کە تا نزیک دەرگای سەرەکیی نوێنەرایەتییەکە چوون.

بە دووریشی نەزانی لایەنگرانی پەکەکە لە شار و وڵاتانی دیکەی ئەورووپاش هەمان هەڵسووکەوت بەرامبەر بە نوێنەرایەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.

4/3/2017

 

لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا، ئەمریكا گەورەترین هێزی بەشدار لە كێشەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بووە. لە ساڵی ١٩٧٩ەوە (واتە دوای شۆڕشی ئێران) ئەو رۆڵە بە كردنەوەی نێوەندی هاوبەشی هاوكاریی سەربازی بەهێزتر بوو، بەڵام دەستتێوەردانی راستەوخۆی رووسیا لە جەنگی سووریا وایكردووە مۆسكۆ پێگەیەكی نوێ لەنێو سەركردەی وڵاتانی ناوچەكە بەدەست بهێنێت. بە بۆچوونی شارەزایان ئەو رووداوە و ئاكامەكانی دواتری دەتوانێت پێگەی ئەمریكا لە ناوچەكەدا لاواز بكات.

ریچارد فۆنتەین و مایكڵ سینگ لە گوتارێكدا لە گۆڤاری (ناشناڵ ئینترست)دا ئاماژە بەوە دەكەن كە دەستتێوەردانی راستەوخۆی رووسیا لە جەنگی سووریا بڕیاربەدەستانی ئەمریكای تووشی شۆك كرد. لەبەرئەوەی لە چەند دەیەی رابردوودا كە مۆسكۆ مەیلی بەشدارییەكی جیدی لە كێشەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەخۆی پیشان بدات، لەكاتێكدا پێشتر زیاتر بە ناوچەكانی نزیك لە سنووری خۆیەوە سەرقاڵ بوو.

بەگوێرەی گوتارەكە، خاڵی وەرچەرخانی دووەم بۆ كاتی جەنگی كەنداوی یەكەم دەگەڕێتەوە، “لەو قۆناغەدا بەشداری سەربازیی ئەمریكا زیادیكرد”. لە ئاكامی هەنگاوەكانی ئەو دوو قۆناغەشدا (واتە شۆڕشی ئێران و جەنگی كەنداوی یەكەم) ئێستا دەبینین ئەمریكا “یان هێزی پیادەی لە ناوچەكەدا هەیە، یان گەشتی جێگیر كردووە، یانیش هێزەكانی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دان”.

دوو لێكۆڵەرە ئەمریكییەكە پێیانوایە “وڵاتانی ناوچەكەش دروستكردنی پەیوەندیی دوو لایەنەیان خستبووە ئەولەویەت ”هەر بۆیەش تەنها هاوكاریی سنوورداریان لەگەڵ زلهێزەكانی دیكەدا دروست دەكرد. ئەمریكا نەك هەر بوو بەو زلهێزەی كە ئاسایشی ناوچەكە دەپارێزێت، بەڵكو تاكە هێزی دەرەكیش بوو كە لە دروستكردنی گرووپەكانی هاوكاری و هەماهەنگیدا (لەوانەی ئەنجوومەنی هاوكاریی كەنداو و گروپی ٥+١) دەستی هەرە باڵای هەبوو".

بەبۆچوونی هەردوو نووسەری گوتارەكە ئەم رەوتە لە ٢٠٠٣ەوە گۆڕانی بەسەردا هات، ئەوەش كۆمەڵێك هۆكاری لەپشت بوو:

یەكەم: شەڕی عێراق ئەو بەرهەمەی نەبوو كە چاوەڕێ دەكرا.

دووەم: سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی، كە لەبری ئەوەی دەسەڵاتی دیموكراتتری لێ بكەوێتەوە، جەنگ و ئاژاوەی نێوخۆیی بەدوای خۆیدا هێنا.

سێیەم: لەناوچوون یان كەوتنە بەر هەڕەشەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریكا، لەوانەش دەسەڵاتەكەی حوسنی موبارەك.

چوارەم: نەمانی سنوورەكان لە دوای هێرشەكانی ٢٠١٤ی داعش.

پێنجەم: تێكچوونی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل

لەپاڵ ئەم پێنج هۆكارەدا كە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە هەیە، دوو هۆكاری دیكەش هەن كە پەیوەندییان بە سیاسەت و رەوشی نێوخۆیی ئەمریكاوە هەیە. هۆكاری یەكەمیان ئەوەیە ئەمریكا لە ماوەی دەیەی رابردوودا “لە بواری بەرهەمهێنانی سەرچاوەكانی وزەدا بەرەو سەربەخۆیی هەنگاوی ناوە”، هۆكاری دووەمیش پەیوەندی بە بایەخ وەرگرتنی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیاوە هەیە.

بەپێی گوتارەكە ئەم حەوت هۆكارە تەنها ئەمریكایان لە ناوچە دوور نەخستەوە، بەڵكو دەرگای بۆ زلهێزەكانی دیكە (واتە چین و رووسیا) واڵاكرد بۆ ئەوەی بێنە نێو كێشەكانەوە؛ ئاكامی ئەمەش بریتی بووە لەوەی “ئەمڕۆكە مەحاڵە كێشە بنەڕەتییەكان (لەوانەش ئێران، سەقامگیركردنی لیبیا و هتد) بە بێ بەشداری زلهێزە دەرەكییەكان چارەسەر ببێت... بە كورتیەكەیە ململانێی زلهێزەكان زیندوو بووەتەوە”.

نزیكبوونەوەی مۆسكۆ لە وڵاتانی ناوچەكە:

دەستتێوەردانی رووسیا لە قەیرانی سووریا بە شێوەیەكی دراماتیكی بوو؛ چونكە رۆژئاوا ئامادە نەبوو بەشداری راستەوخۆی لەو جەنگە هەمەلایەنەیەدا هەبێت، بۆیەش رووسیا بە ئاسانی توانی باڵانسی دەسەڵاتی بە لای ئەسەددا بشكێنێتەوە. ئامادەبوونی هێزەكانی رووسیا لە تارتۆس و حمەیمیم وایكرد رووسیا نەك هەر دۆخی مەیدانەكانی جەنگ بگۆڕێت، بەڵكو توانی دەستكاری رووداو و كۆبوونەوە دیپلۆماتیكەكانیش بكات، بە جۆرێك كە “هیچ هەنگاوێكی پەیوەندیدار بە قەیرانی سووریا نییە بەبێ پرسی مۆسكۆ بهاوێژرێت”.

بە بۆچوونی دوو لێكۆڵەرە ئەمریكییەكە، بەشداری رووسیا لە جەنگی سووریا دەرگایەكی نوێی لە پەیوەندییەكانی رووسیا و ئێرانیش كردەوە. جگە لەمە رووسیا رۆڵێكی سەرەكیی لە واژۆكردنی رێككەوتننامەی ئەتۆمیی نێوان تاران و گروپی ٥+١دا بینی. هەر ئەم رۆڵەش وادەكات لە قۆناغی دوای رێككەوتننامەكەشدا پشكی سەرەكی لە گرێبەستە بازرگانی و داراییەكانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەدا هەبێت.

جگە لەمە پەیوەندییەكانی رووسیا لەگەڵ توركیا و میسریش پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێوە. بە پێی گوتارەكە پەیوەندییەكانی توركیا و رووسیا هەتا ئەو شوێنە گەشەی كردووە كە مانگی ئابی ساڵی رابردوو، بینالی یلدرم پێشنیاری ئەوەی كرد “رووسیا دەتوانێ بنكەی ئاسمانی ئەنجەرلیك بەكاربهێنێت”، واتە هەمان ئەو شوێنەی كە هێزی سەربازی و چەكی ئەتۆمی ئەمریكای لێیە. مۆسكۆ پەیوەندییەكی گەرموگوڕی لەگەڵ قاهیرەشدا دروستكردووە، بە جۆرێك میسر پێشنیاریكردووە رووسیا میوانداریی دانوستاندنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەكان بكات، رۆڵێك كە پێشتر بەناوی ئەمریكاوە كرابوو.

فراوانبوونەوەی چالاكییەكانی چین

لە شوباتی ٢٠١١ بڕیاریدا كەشتیی جەنگی زوژوو لە كەنار ئاوەكانی عەدەن، لە یەمەن، بگوازێتەوە بۆ كەنار ئاوەكانی لیبیا، ئەم كەشتییە ٣٥ هەزار فەرمانبەر و كرێكاری چینی و سەدان كرێكاری غەیرە چینی لە لیبیا رزگاركرد. ئەمە یەكەم هەنگاوی كۆماری چین بوو كە دەریدەخات بەیجین بایەخ بە هێزە نێردراوەكان دەدات.

بەشی زۆری پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە چوارچێوەی گرێبەستی بازرگانی و وەبەرهێناندا خۆی دەبینێتەوە؛ بە تایبەتیش كڕینی نەوت و غازی زۆر ەو وڵاتانە.  بە گوێرەی گوتارەكە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا بازرگانی نێوان چین و وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە رێژەی ٦٠٠٪ بەرزبووەتەوە؛ بە جۆرێك لە ٢٠١٤دا بڕی ئاڵوگۆڕە بازرگانی نێوان بەیجین و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست خۆی لە ٢٣٠ ملیار دۆلار داوە. ئاستی وەبەرهێنانی چین لە ناوچەكە لە نێوان ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٣ زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلاربووە. بەڵام حكومەتی چین بەڵێنی داوە ٥٥ ملیار دۆلاری دیكە بخاتە سەر كۆی وەبەرهێنان و قەرزەكانی لەم ناوچەیە.

ئێران یارمەتیدەری سەرەكی چینە بۆ ئەوەی چین بتوانێت هاوشانی رووسیا و ئەمریكا رۆڵی زلهێزێك لە ناوچەكەدا بگێڕێت؛ هەردوو وڵاتیش بە هۆكاری جیاواز حەز دەكەن رۆڵ و بەشداری ئەمریكا لە ناوچەكەدا كەم بكەنەوە. لە پاڵ ئەمەشدا ئێران (بە پێچەوانەی وڵاتانی دیكەی كەنداو) لەسەر یەك هێڵ و مەداری ئاسۆیین، ئەمەش لە مەترسییەكانی سەر دامەزراوە و بۆڕییە نەوتییەكانی نێوان تاران و بەیجین كەمدەكاتەوە.
 
دوو لێكۆڵەرە ئەمریكییەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە رۆڵی چین لە ناوچەكەدا تەنها لە بازرگانی و ئابووریدا كورت نابێتەوە؛ “بەڵكو لە كێشە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی ناوچەكەشدا رۆڵ و هەڵوێستی هەیە؛ بۆ نموونە چین هەر لە سەرەتاوە پشتگیری لە هەڵوێستی رووسیا و ئێران كردووە بۆ مانەوەی ئەسەد لەسەر كورسی دەسەڵات”، تەنانەت دەنگۆی ئەوەش هەیە راوێژكار و تەقەمەنی رەوانەی سووریا كردبێت. جیا لەمە چین (هاوشانی رووسیا) رۆڵی سەرەكی هەبوو لەوەی بیروڕای رۆژئاواییەكان و ئێرانییەكان لە یەكدی نزیكتر بكەنەوە، كە بەرهەمی ئەمەش رێككەوتننامەی ڤیەننا بوو.

هیندستان و ژاپۆن و ئەوروپاش دێنە پێشەوە

گوتارەكەی فۆنتەین و سینگ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە “چین و رووسیا تاكە دوو وڵات نین كە دەیانەوێت ئەو بۆشاییەی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا پڕ بكەنەوە. بەڵكو هیندستان، ژاپۆن و ئەوروپا بە هۆكاری جیاواز روو لەو ناوچەیە دەكەن”.

هیندەكان هەتا ئێستاش بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێن “رۆژئاوای ئاسیا”، چەندین ملیۆن كرێكاری هیندی لە وڵاتانی كەنداو كار دەكەن و هیندستان گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوكاریی كەنداوە. بە بۆچوونی دوو لێكۆڵەرە ئەمریكییەكە ئابووری و جیۆپۆلۆتیكی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هۆكاری بنەڕەتی نزیكبوونەوەی هیندستانە لە وڵاتانی ئەو ناوچەیەیە. بۆ نموونە ئێران دەتوانێ یارمەتیدەر بێت گواستنەوە بازرگانییەكانی هیندستان پێویست نەكات بە پاكستاندا تێپەڕێت، بەڵكو لە ئەفغانستانەوە بەرەو بەندەری چابەهار لە ئێران بگوازرێنەوە، كە لە چەند ساڵی رابردوودا هیندستان وەبەرهێنانی بەرچاوی تێدا كردووە.

بەڕای نووسەرانی گوتارەكە، پەیوەندیی ئابووری و دابینكردنی وزە هۆكارە سەرەكییەكانی بایەخی ژاپۆن بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە. بە هۆی سونامییەكەی ٢٠١١ەوە پیشەسازی ئەتۆمی ژاپۆن وێران بوو، لە كاتێكدا ئەو پیشەسازییە چارەكێكی پێویستییەكانی وزەی ژاپۆنی دابین دەكرد؛ بۆیەش سەیر نییە “ژاپۆن بووە بە گەورەترین هاوردەكاری غازی سروشتی لە جیهاندا، هەروەها سعودیە بە تەنیا زیاتر لە ٣٠٪ی پێوداویستییەكانی نەوتی ژاپۆن پڕدەكاتەوە”.

بە گوێرەی گوتارەكە، ئێرانی پاش رێككەتنە ئەتۆمییەكە دەكرێت ئامانجێكی سەرەكی ژاپۆن لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بێت، لەبەر ئەوەی “ئێران خاوەنی دووەمی گەورەترین یەدەكی غازی سروشتییە لە جیهاندا”. هەر بۆیەش بڕیارە شینزۆ ئابێ ببێت بە یەكەم سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن كە لە ماوەی چوار دەیەی رابردوودا سەردانی ئێرانی كردبێت.

جگە لەمە ژاپۆن یەكێكە لەو دەگمەن وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ئاسیا كە لە جەنگی دژی داعشدا بەشدارە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ژاپۆن دایە بۆ ئەوەی رۆڵێكی سەرەكیتر لە كێشە جیۆپۆلیتیكییەكانی جیهاندا بگێڕێت.

زلهێزەكانی ئەوروپا (بە تایبەتیش بەریتانیا و فەرەنسا) لە پاڵ ئەوەی چاویان لە سەرچاوەكانی وزەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، لە هەمانكاتدا بارودۆخی نالەباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاسایش، ئابووری و تەنانەت رەوشی سیاسی وڵاتانی ئەوروپی دەبێت، لەوانەش دەكرێ ئاماژە بە لێشاوی كۆچبەران، هێرشە تیرۆریستییەكان و خێراتر بوونی تەشەنە سەندنی راستڕەوەكان لە ئەوروپا بكرێت.

دوو نووسەرە ئەمریكییەكە پێیانوایە هەوڵەكانی بەریتانیا و فەرەنسا بۆ بەشداری كارا لە قەیرانی سووریا، جنگی دژی داعش لە عێراق و جیگیركردنی دامەزراوەی سەربازی لە وڵاتانی كەنداو لەم سۆنگەیەوە ببینرێن. بە پێی گوتارەكە “گەڕانەوەی ئەوروپا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دوای نیو سەدە، ئاماژەیە بەوەی زلهێزكانی ئەوروپا بە نیازن بەشداری خۆیان لە ناوچەكەدا پەرە پێبدەن”.
ئەمریكا دەبێ چی بكات؟

لەم بەشە لە گوتارەكەدا هاتووە “رەنگە بەرپرسانی ئەمریكی بە گەشبینییەوە لە بەشداری چین و رووسیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڕوانن”، چونكە بەمە قورسایی ئەركەكان دابەش دەبن. بە بۆچوونی دوو لێكۆڵەرەكە ئیدارەی ئەمریكی ئەوەی پشتگوێ خستووە كە “چین و رووسیا بۆ سووككردنی باری سەر شانی ئەمریكا لەوێ نین، بەڵكو دەیانەوێ ئەو هەرێمە وەكوو ناوەندێك بۆ ململانێ لەگەڵ ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا (لەوانەش ژاپۆن و هیندستان) بەكار بهێنن”.

گوتارەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە هەر چەشنە پلانێك كە بۆ نەزمێكی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێ، پێویستە تێیدا بیر لەوە بكرێتەوە كە “ئەمریكا رۆڵی پێشەنگ لە ناوچەكەدا دەگێڕێت”، هەڵبەت دەبێت ئەوەش لەبەر چاو بگیرێ رۆڵێ زلهێزە دەرەكییەكانی دیكەش لە جاران زیاتر دەبێت.

فۆنتەین و سینگ جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە ئیدارەی نوێی ئەمریكا پێویستە “بیر لە سیاسەتێكی دەرەوە بكەنەوە، كە تێیدا باڵادەستی و ئازادی جموجۆڵی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەدەست بهێنێتەوە، لە هەر شوێنێكیش بۆی گونجا هاوكاری دروستبكات و رێگە نەدات ململانێی تێكدەر دروست ببێت یانیش ئەو جۆرە ململانێیانە هێور بكاتەوە”. بە بۆچوونی ئەوان بۆ ئەوەی ئەمجۆرە سیاسەتە دابنرێت، پێویستە بیر لە چوار خاڵ بكرێتەوە:

یەكەم: ئەمریكا دەبێت لەمپەڕێك بۆ جموجۆڵەكانی رووسیا و چین لە ناوچەكەدا دابنێت، لەبەر ئەوەی “ئێستا ئەم دوو وڵاتە كێشە بۆ بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا دادەنێن”. بە بۆچوونی دوو لێكۆڵەرە ئەمریكییەكە بەشداری راستەوخۆی رووسیا لە قەیرانی سووریا تەنها رێگری دروست نەكردووە بۆ چارەسەربوونی قەیرانی سووریا، بەڵكو دەستی حزبوڵڵا و ئێرانیشی واڵاكردووە بۆ ئەوەی مەترسی بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا دروستبكەن.

بە پێی گوتارەكە، واشنتن “دەبێ پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە (لەوانەش میسر، توركیا، ئیسرائیل و وڵاتانی كەندا) باشتر بكات”، بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕبكرێتەوە كە ئێستا چین و رووسیا بە نیازی پڕكردنەوەیین.  

دووەم: واشنتن دەبێ دەست بە دروستكردنی دامەزراوە یان ستروكتورێكی ناوچەیی فەرمی بكات كە ئەركی پاراستنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئەستۆ بگرێت. بەڕای لێكۆڵەرەكان ئەركی ئەم دامەزراوەیە تەنها لە كێشە ئەمنی و سەربازییەكاندا كورت نابێتەوە، بەڵكو ناوبژیوانی لە نێوان وڵاتە هاوپەیمانە ناكۆكەكانی ئەمریكا دەكات، پەرە بە رێككەوتنە ئابوورییە فرەلایەنەكان دەدات و رێگە لە هەڵسوكەتی تێكدەرانەی لایەنە دەرەكییەكان دەگرێت.

سێیەم: بەشداری پێكردنی زیاتری ژاپۆن، هیندستان و ئەوروپا لە كێشەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانە “چالاكانە لە كاروباری دیپلۆماتیك، ئابووری و ئاسایشی ناوچەكەدا بەشدار بن”. بە گوێرەی فۆنتەین و سینگ بەشێك لەوە “بەشداری كردن لە دابینكردنی خەرجییەكانی سەقامگیری، ئاسایش و گەشەكردنی ناوچەكە لە ئەستۆی خۆیان بگرن، لە بەرامبەریشدا مافی قسەی زیاتریان لە كێشە دیپلۆماتیكییەكانی ناوچەكەدا دەبێت... بۆ نموونە ئەم وڵاتانە (واتە ژاپۆن و هیندستان) دەتوانن پەیوەندییە باشەكانی خۆیان لەگەڵ ئێران بەكاربهێنن بۆ ئەوەی تاران دەست لەو رۆڵە تێكەدەرەی لە ناوچەكە هەیە هەڵگرێت”.

چوارەم: بوارێك بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی رووسیا و چین تێیدا بەشدارییەكی بنیاتنەریان هەبێت، یان بەشدارییان دژی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا نەبێتەوە. بە گوێرەی نووسینەكە دەرفەتی ئەمە بۆ هاوكارییەكانی نێوان واشنتن و بەیجین زیاترە تاوەكوو واشنتن و مۆسكۆ، “چونكە بەرژەوەندییەكان و شێوازی دەستەبەركردنی بەرژەوەندییەكانی رووسیا و ئەمریكا لەو ناوچەیەدا بە دەگمەن كۆكن”.

بەڵام بۆ چین گرنگە ئەم ناوچەیە ئارام بێت، بۆ ئەوەی “رەوتی سەرچاوەكانی وزە نەپچڕێت” و رووداوەكانی ئەم ناوچەیە نەبن بە سەرچاوەیەك بۆ پشتگیری لە موسڵمانە توندڕەوەكانی چین. گوتارەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هاوكارییەكانی چین و ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەتوانێ قەرەبووی ئەو گرژییە بكاتەوە لە رۆژهەڵاتی چین هەیە.

لە كۆتایی گوتارەكەدا، ریچارد فۆنتەین و مایكڵ سینگ جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە “وانەی سەرەكی ئیدارەی بوش ئەوە بوو كە بەشداری لەرادەبەدەر مەترسیدارە و وانەی ئیدارەی ئۆباماش ئەوە بوو كە سستی نواندن كارەساتی بەدوادا دێت. خۆدوورگرتنی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ململانێی زلهێزەكان زیاتر دەكات”، بۆیەش پێشنیار دەكەن “ئەمریكا رۆڵی سەركردایەتی ناوچەكە وەربگرێتەوە".

5/3/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان