فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


میدیاکانی ئێران هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکووک بە هەنگاوێک بۆ پەیوەستبوونی ئەو پارێزگایە بە هەرێمی کوردستان لەقەڵەمدەدەن.

ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ئێران نووسیویەتی، هەڵکردنی ئەو ئاڵایە لە پارێزگای کەرکووک، زیاتربوونی ناکۆکی نێوان کورد و تورکمانەکانی لەو پارێزگایە لێدەکەوێتەوە.

میدیاکانی ئێران ئاڵای کوردستان بە ئاڵای هەرێمی کوردستان ناو دەبەن و دەڵێن بڕیاری پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەنگاوێکی دیکەیە بۆ پەیوەستبوونی ئەو پارێزگا دەوڵەمەندە بە هەرێمی کوردستان.

ئیرنا، ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ئێران نووسیویەتی سەرەڕای دژایەتی حکومەتی عێراق، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەنگی بە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان دا. ئیرنا هەروەها هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە هۆکارێک بۆ زیاتربوونی ناکۆکی نێوان کورد و تورکمەنەکان لەو پارێزگایە لەقەڵەمدەدات.

هەروەها ئاژانسی فەرمی خوێندکارانی ئێران، ئیسنا، نووسیویەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک هەنگاوێکی دیکەیە بۆ پەیوەستکردنی کەرکووک بە هەرێمی کوردستان. دەشڵێت لەمەوبەدوا کەرکووک دەبێتە هاوشێوەی سلێمانی، هەولێر و دهۆک و ئاڵای کوردستان لە تەنیشت ئاڵای عێراق لەو پارێزگایەش هەڵدەکرێت.

بەشێکی زۆر لە میدیاکانی ئێران لەجێگەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، کاردانەوەی حکومەتی عێراقیان کردووەتە مانشێتی سەرەکی.

هەواڵدەری فارس، نزیک لە سوپای پاسداران، نووسیویەتی "حکومەتی عێراق ئەو کارە بە پێچەوانەی دەستوور دەزانێت". ئاژانسی فارس لە زمان رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نووسیویەتی، ئاڵای کوردستان تاوەکو جێبەجێکرانی تەواوی ماددەی 140ی دەستووری عێراق، هەڵدەدرێت.

31/3/2017

 

پەرلەمانتارێکی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت ، ئەگەر گەلێک شایستەی مافێک بێت بۆ چارەی خۆنووسین و دەوڵەتی سەربەخۆ، ئەوە گەلی کوردی خۆڕاگرە.
 
چارلس تانۆک، ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر نووسیویەتی "ئەگەر گەلێک شایستەی مافێک بێت بۆ چارەی خۆنووسین و دەوڵەتی سەربەخۆ ، ئەوە گەلی کوردی خۆڕاگرە - بەریتانیا ساڵی 1920 ئەو بەڵێنەی داوە".

ئەم نووسینەی چارلس تانۆک، دوای ئەوە دێت کە دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر، توویتێکی کردووە و تێیدا نووسیویەتی "سەرۆک مەسعود بارزانی بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی گوتووە، هەرێمی کوردستان گشتپرسیی بۆ سەربەخۆیی لە زووترین کاتدا ئەنجام دەدات".

رۆژی پێنجشەممە 30ـی 3ـی 2017 مەسعود بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ، پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرز سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و شاندێكی یاوەری كرد و لەگەڵیدا کۆبووەوە.

چارلس تانۆک کێیە ؟

لەدایکبووی 1957ـی بەریتانیایە

سیاسییەکی پارێزکارانی بەریتانیایە

لە ساڵی 1999ـەوە ئەندامی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپایە

31/3/2017

 

لە کاتێکدا لێکۆڵەرانی ئەمریکا لە عێراق سەرقاڵی ئاشکراکردنی ئەو لایەنەیە کە بەرپرسە لە کوژرانی نزیکەى ٢٥٠ هاوڵاتی مەدەنی لە گەڕەکی موسڵی جەدیدە لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە ١٧ی ئەم مانگەدا، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەدووری نازانێت وڵاتەکەى ڕۆڵی لە ڕووداوەکەدا هەبێت.

جەنەراڵ ستیڤن تاوسند ڕایگەیاند، ئەگەرچی ئەو مووشەک و بۆمبانەی کە فڕۆکەکانیان لە شەڕی موسڵ بەکاریان دەهێنن، لەتوانایاندا نیە بینا و باڵەخانە بەو جۆرە بڕوخێنن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا  ئەگەر هەیە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە ئەنجام درابێت، وتیشی پێدەچێت داعشیش لەو کارەدا دەستی هەبوبێت.

تاوسند بە توندی بەرگریی لەو شێوازەش کرد کە ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش گرتویەتیەبەر و ڕەتیشیکردەوە ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە شەڕی موسڵدا کەم کردبێتەوە.

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەیشاردەوە کە لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر پێگەکانی داعش لە شەقامە تەسکەکانی بەری ڕۆژئاوای شاری موسڵ، ژمارەی قوربانییەکانیش لە نێو هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتر دەبن، وتیشی لە ماوەی ٣٤ ساڵی خزمەتکردنی لە نێو سوپای ئەمریکادا شەڕی وا سەختی لەناو ژمارەیەک گەڕەکی تەسک و بەیەکداچوودا نەبینیوە.

فەرماندەیی سوپای عێراقیش  ئۆباڵی ڕوخانی باڵەخانەکەی خستووەتە ئەستۆی چەکدارانی داعشەوە کە لە دوای بۆمبڕێژکردنی تەقاندویانەوە، بەڵام ژمارەیەک شایەتحاڵی نزیک لە ڕووداوەکە جەخت دەکەنەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بووە.

پەرلەمانتارێکی عێراقیش لەسەر پشکی پارێزگای نەینەوا وتەکانی فەرماندە ئەمریکی و عێراقییەکە ڕەتدەکردەوە و دەڵێت، ڕووداوەکە بەهۆی بە بۆردومانکردنی ئۆتۆمبیلێکی پڕ تەقەمەنی لە نزیک باڵەخانەکەوە بووە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە.

کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراقدا دەڵێت، داعش درێخی ناکات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی بخاتە مەترسییەوە، بە پێویستیشی زانی هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان وریابن و نەکەونە ئەو تەڵەیەوە.

شانبەشانی لێکۆڵینەوەکانیش لە ڕووداوەکە، هێزە عێراقییەکان لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی بەردەوامن و لە هەوڵی ئەوەدان هەردوو ناوچەی مەیدان و بازاڕی شەعارین کۆنتڕۆڵ بکەن کە پێشتر داعش تیایدا چەندین کەسی لە خاچ داوە و کوشتووە و ئەشکەنجەداوە.

فڕۆکەکانی هێلیکۆپتەریش پێگەکانی داعش لە چواردەوری مزگەوتی نوری لە بەری ڕۆژئاوای شاری موسڵ بۆردومان دەکەن.

بەوتەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هێشتا نزیکەی ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی داعش لە بەری ڕۆژئاوای شاری موسڵ و لە دۆخێکی پڕ مەترسی و برسێتیدا ژیان بەسەردەبەن.

30/3/2017

 

لە کاپیتۆڵ هیڵ، نزیک لە کۆنگرێسی ئەمریکا، ئۆتۆمبێلێک هەوڵیدا بەسەر ژمارەیەک پۆلیسی ئەمریکیدا بکەوێت و بیانکات بە ژێرەوە. بەڵام ئۆتۆمبێلەکە وەستێنرا و شۆفێرەکەشی دەستگیر کرا.

پاش رووداوەکە، رووداوی تەقەکردن روویدا و پۆلیس شەقامەکانی نزیک لە ناوچەی رووداوەکەی داخستن.

پۆلیسی ئەمریکا رووداوەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە ، شۆفێرەکە ویستوویەتی پۆلیسەکانی پاراستنی کاپیتۆڵ هیڵ بکات بە ژێرەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و هیچ کەس زیانی پێنەگەشتووە ، دواتریش لەلایەن پۆلیسەوە وەستێنراوە و دەستگیر کراوە. پۆلیس هەروەها تەقەی کردووە، بەڵام هیچ کەس زیانی بەرنەکەوتووە.
 هاوکات پۆلیس ژنێکی گومانلێکراوی دەستگیر کردووە و هێزەکانی خۆی لە هەردوو ناوچەی واشنتن و ناوچەی ئیندیپێندنت بڵاوکردووەتەوە ، چەند ناوچەیەکی دیکەشی داخستوون.

پۆلیسی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، ئێف بی ئای، چووەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە. هێشتا نازاندرێت چ پاڵنەرێک لە پشت ئەم کارەوە بووە و هاوکات رانەگەیێندراوە کە هێرشەکە تیرۆریستیی بووە یان نا. لێکۆڵینەوەکانیش بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە بەردەوامن.

30/3/2017

 

هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا بەرپرسێکی دارایی تورکیا دەستگیر دەکەن و حکوومەتی ئەو وڵاتەش هەوڵی ئازادکردنی دەدات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، محەمەد هاکان ئەتیللا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بانکی (HALK) لە درەنگانی شەوی سێشەممە 28.3.2017 لە ئەمریکا دەستگیر کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو بەرپرسە گەمارۆ نێودەولەتییەکانی سەر ئێرانی شکاندووە و کاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی حکوومەتی ئێراندا کردووە.

میدیا ئەمریکییەکان باس لەوە دەکەن، کە محەمەد هاکان ئەتیللا بە هەماهەنگیی رەزا زەراب، ملیاردێری ئێرانی، کاری کردووە و گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێرانی شکاندووە.

هەڵک بانک یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی تورکیا و %51ـی پشکەکانی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە خاوەندارێتیی دەکرێت.

29/3/2017

 

ئەمریکا هێز و کەلوپەلی سەربازی دەنێرێتە رۆژئاوای کوردستان بە ئامانجی رزگارکردنەوەی شاری رەققەی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزە نوێیەی ئەمریکا، کە رۆژی سێشەممە 28.3.2017 گەیشتوونەتە رۆژئاوای کوردستان، لە شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری رەققە بەکار دەهێنرێن.

پێشتر هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، بەنداوی تەبەقە و فڕۆکەخانەی سەربازیی تەبەقەیان لە پارێزگای رەققە رزگار کردبووەوە.

دوای داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی عێراق و بەشێکی سووریا، داعش شاری رەققەی وەک پایتەختی خەلافەتەکەی دەستنیشان کرد.

بەهۆی دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لە مانگی ئادار 2011ـەوە، دەیان گرووپی چەکداریی دروستبوون، کە بەشێکیان توندڕەو و تیرۆریستی بوون، لەوانە رێکخراوی داعش، کە دواتر لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نووری مالیکی لە عێراق، لە مانگی 6ـی 2014دا نزیکەی نیوەی خاکی عێراقییان داگیرکرد و سوپای عێراقییان تووشی هەرەس و شکستێکی گەورە کرد.

29/3/2017

 

نووسەر و رۆژنامەنووسێکی ناوداری ئەمریکی رایدەگەیەنێت، کە کاتی دروستبوونی کوردستانی سەربەخۆیە.

هو فیتزگێڕاڵد، رۆژنامەنووس و نووسەری ئەمریکی لە وتارێکدا لە ماڵپەڕی (جیهادوۆچ)دا رایگەیاندووە، کە بەپێی پەیمانی سیڤەر، دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان دروستە و ئاساییە.

هو فیتزگێڕاڵد پێیوایە کوردستانێکی سەربەخۆ ژمارەی دۆستانی ئەمریکا و دژبەرانی تیرۆریزمی جیهانی زیاد دەکات و بە پێویستی دەزانێت وڵاتەکەی هاوکاریی کوردانی باشووری کوردستان بکات بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی.

ئەو رۆژنامەنووس و نووسەرە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کاتی سەربەخۆبوونی کوردستان هاتووە، کە ئەو دەوڵەت نوێییە، نەیارەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لاواز دەکات، کە پێیوایە بریتین لە ”هەر چوار وڵاتی عێراق، ئێران، سووریا و تورکیا“.

هو فیتزگێڕاڵد پێشیوایە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەمریکاوە هەر لە ساڵی 1991ـەوە تاوەکو شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش، یەکێکی دیکەیە لەو ئەگەرانەی دەیسەلمێنن سەربەخۆیی کوردستان نزیکە و کاتیەتی.

دوای ئەوەی رێکخراوی توندڕەوی داعش هێرشی کردە سەر باشووری کوردستان و عێراق، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە پشتگیریی هاووڵاتییانی کوردستان و وڵاتانی دژەتیرۆریزم، توانی گەورەترین شکست تووشی ئەو رێکخراوە بکات و هەموو بەرپرسانی جیهانیش بە رێزەوە باسی قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر دەکەن.

لە میانەی شەڕی دژی داعشدا، چەندین وڵات لەوانە ئەمریکا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، بەریتانیا و تورکیا لە رووی سەربازیی و مرۆییەوە هاوکاریی هەرێمی کوردستانیان کرد.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.

29/3/2017

 

نزیکەی ٤٠ وڵات کە ئەمەریکا، بەریتانیا و فەڕەنساش لە نێوانیاندایە، بەشداری لە کۆبوونەوەکانی قەدەخەکردنی چەکی ناوەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان ناکەن.


کۆبوونەوەکانی قەدەخەکردنی چەکی ناوەکی لە ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی پێکرد، بەڵام نزیکەی ٤٠ وڵات کە ئەمەریکا، بەریتانیا و فەڕەنسایان لەنێودایە، بەشداری لە کۆبوونەوەکان ناکەن.


پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان لە ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکی ھالەی نوێنەری ھەمیشەیی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان پێشکەش کرد.


ھالەی رایگەیاند کە رێژەی چەکی ناوەکی ئەمەریکا ٨٥٪ کەمی کردووە و دەیانەوێ جیھانێک ببینن کە چەکی ناوەکی تێدا نەبێت. گوتیشی "کێ باوەڕ دەکات کۆریای باکوور واز لە چەکی ناوەکی بھێنێت؟".


ھالەی گوتیشی "بێگومان دەمانەوێت چەکی ناوەکی قەدەخە بکرێت، بەڵام ئەوەی راستی بێت، ئەکتەرە خراپەکان بەردەوامن لە دروستکردنی چەکی ناوەکی، ئێمە وەکو ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێ ئاشتی و سەقامگیری دەستەبەر بکەن، دەتوانین بڵێین واز لە چەکی ناوەکی دەھێنین".


نیکی ھالەی راشیگەیاند کە نزیکەی ٤٠ وڵات کە ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنساش لە نێوانیاندایە، بەشداری لە کۆبوونەوەکانی قەدەخەکردنی چەکی ناوەکی نەتەوە یەکگرتووەکان ناکەن.

28/3/2017

 

تەشەنەکردنی گەندەڵیی لەناو دامودەزگاکانی حکومەتی ڕوسیا، ئۆقرەی لە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بەگشتی و شاری مۆسکۆ بە تایبەتی بڕیوە کە هەردوو سەرۆکی وڵات و سەرۆکی حکومەتەکەیان بە گەندەڵ تۆمەتباردەکەن  و چەند ڕۆژێکە  لە دژیان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

 لە خۆپیشاندانەکاندا کە لەسەر داوای ئەلێکسی ناڤالنی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا بەڕێوەدەچێت، نزیکەی ٩٠٠ خۆپیشاندەر بە خودی ناڤالنی تیایاندا دەستگیرکراون و ئەمریکاش لەسەر ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنانە هاتووەتە دەنگ و داوای ئازادکردنیان دەکات.

مارک تۆنەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەنوسان لێدانە لە کرۆکی بەها دیموکراتییەکان.

بەڵام ڕوسیا بەو لێدوانانە بێ باکە و هێزێکی زۆری ئاسایش و پۆلیسی لە شەقامەکاندا بڵاوکردووەتەوە تا کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانەکان بکات، لای خۆشیەوە ناڤالنی داوای لە لایەنگرانی کردووە لە شەقامی سەرەکی مۆسکۆ درێژە بە خۆپیشاندانەکانیان دژ بە گەندەڵیی بدەن.

دیمتری مێدڤیدێڤ کە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٢ سێیەم سەرۆکی ڕوسیا بووە و دواتریش تا ئێستا سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیە، لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیاوە تۆمەتبارکراوە بەوەی ئەو سامانەی کۆیکردووەتەوە لە بڕی ئەو موچانە زۆر زیاترە کە لەلایەن دەوڵەتەوە پێیدراوە و خاوەنی ژمارەیەک کۆشک و یەخت و باخە.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیاش لە سەرزەنشتکردنی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بێ بەش نەبووە، کە بە دز ناویان بردووە و داوایان کردووە ڕوسیا بەبێ بوونی ئەو لە دەسەڵاتدا ببینن.

ئەوە لەکاتێکدایە سامانەکەى ڤلادیمێر پوتین بە پێی بە دواداچوونێکی ڕاوێژکارێکی پێشووی، بە نزیکەی ٤٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

خۆپیشاندانەکانی ڕوسیا بەر لە ساڵێک دێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە و وڵاتەدا کە تیایدا پوتین هەوڵ دەدات چوارەم خولى سەرۆکایەتى بەدەستبهێنێتەوە.

بەو پێیەش کە تا ئێستا ئۆپۆزسیۆن کاندیدێکی بەتوانای نیە تا عەرشی دەسەڵاتی پوتین بلەرزێنێت، چونکە وێڕای خۆپیشاندانەکان هێشتا خاوەنی بنکەیەکی جەماوەریی بەرفراوانە، ئۆپۆزسیۆن لە هەوڵی ئەوەدایە دروستبوونی ناڕەزایەتی بەرانبەر گەندەڵیی بەرپرسەکانیان وەک هەلێک بقۆزێتەوە تا پێگەیان لەبەرانبەر پوتین و لایەنگرانی بەهێزبکەن و چانسی بردنەوەی ئەلێکسی ناڤالنی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ڕوسیا لە ساڵی ٢٠١٨ دا زیاتر بکەن.

وەک جۆرێکیش لە دەربڕینی پشتگیریی بۆ ئەلێکسی ناڤالنی، وێنەی سێڵفی بە ڕوخساری سەوزەوە لە سۆشیال میدیا لە ڕوسیا بڵاودەکرێنەوە، کە تاکە هیوای ئۆپۆزسیۆنە لە هەڵبژاردنەکاندا.

28/3/2017

 

ئێران بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر ، 15 کۆمپانیای ئەمریکی قەدەخە دەکات و دەست بەسەر داراییەکانیان دەگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەک کاردانەوە لەبەرامبەر سەپاندنی سزای نوێ لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بەسەر کۆمپانیا و بەرپرسانی ئێران،  15 کۆمپانیای ئەمریکی قەدەخەکردووە. 

ئێران دەڵێت ئەو 15 کۆمپانیایە رۆڵی بەرچاویان لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ هەبووە و پشتگیرییان لە ئیسرائیل کردووە لە دژی فەلەستینییەکان.

هەروەها لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە، بڕیارەکە لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاوییەوە کاری پێکراوە و هەر چەشنە بازرگانیکردنێک لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە قەدەخەیە و ئێران دەست بەسەر داراییەکانیان دەگرێت. 

زۆربەی ئەو کۆمپانییانەی ئێران گەمارۆی خستوونەتەسەر، کۆمپانیای تایبەتە بە فرۆشتنی چەک و سیکیۆریتین.

ناوی کۆمپانییەکان:

Bein Tal : سکیورتی

United Technologies Produces : فرۆشیاری چەک

RAYTHEON : فرۆشیاری کۆپتەری سەربازی

ITT Corporation : کەرەستەی ئەمنی و سەربازی

Re/Max Real Estate : بیناسازی لە فەلەستین

 Oshkosh Corporation : فرۆشیاری چەکی قورس

 Magnum Research Inc : پیشەسازی سەربازی

 Kahr Arms : پیشەسازی سەربازی

M7 Aerospace: پیشەسازی سەربازی و موشەکی

 Military Armament Corporation : خزمەتگوزاری تەکنیکی سەربازی

 Lewis Machine and Tool Company : کەلوپەلی سەربازی

 Daniel Defense : کەلوپەلی سەربازی

 Bushmaster Firearms International: کەلوپەلی سەربازی

 O.F. Mossberg & Sons : بازرگانی چەک

 H-S Precision, Inc : تەکنۆلۆژی بەرهەمهێنانی چەک

28/3/2017

 

ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ ئەمساڵیش سێیەمین پێشبرکێی فۆتۆی بەڕێوە برد و تێیدا وێنەی فۆتۆگرافەر، فەدەریک لافارج بەناوی هەڵاتن لە داعش کە تێیدا هیزەکانی پێشمەرگە خەڵکی سڤیل لەدەست رێکخراوی توندڕەوی داعش رزگار دەکەن، خەڵاتی فۆتۆگرافی ساڵی پێ بەخشرا.

هەموو ساڵێک سێ ریزبەندی یەکەمی بوارەکانی فۆتۆگرافی بەشەکانی (هەواڵ، وەرزش، سروشت و ژینگە) خەڵاتیان بەسەردا دابەش دەکرێت کە ئەمساڵ بە بەشداریی ٢٥ هەزار فۆتۆگرافەر لە ١٧ وڵاتی جیهانەوە، ٢٢ فۆتۆگرافەر خەڵاتی بردنەوەیان بەسەردا دابەش کرا.

پێشبرکێکەی ئەمساڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکیش ئێرلاین و تیکا (سەرۆکایەتی ئاژانسی هەماهەنگی و هاریکاریی تورکی) سپۆنسەرییان دەکرد و لەلایەن داوەرانەوە لە ١٩-٢٢ی ئەم مانگە لە "کەپادۆکیا" دیاری کران.

لە پێشبرکێکەی ئەمساڵدا وێنەیەکی فۆتۆگرافەری فەرەنسی، فەدەریک لافارج بەناوی (هەڵاتن لە داعش) کە لە هەرێمی کوردستان گرتبووی، لەلایەن داوەرانی پێشبرکێکەوە وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا. لە وێنەکەدا چەند پێشمەرگەیە رێگەیان بۆ خەڵکی سڤیل کردووەتەوە و رێگەیان بۆ دەکەنەوە بۆ ئەوەی لەدەست چەکدارانی رێکخراوی وندڕەوی داعش رزگارییان بێت.

27/3/2017

 

نەتەوە پەرستانی تورکیا، پەیوەندیی ئەردۆگان و بارزانی، پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بابەتی کەرکووک تێکەڵ بە ڕۆژەڤی ڕیفراندۆمی وڵاتەکەیان دەکەن.

نەتەوەپەرستانی تورکیا، لە چوارچێوەی کاردانەوەکان بەرامبەر بە دەنگدان بۆ دەستووری تازەی تورکیا، پەیوەندیی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەک ڕەخنەیەک ئاماژە پێدەدەن و بەهۆکارێک بۆ دژایەتیکردنی خۆیان بۆ هەمواری دەستوور لە قەڵەمی دەدەن.

ئەوان هەمیشە باس لەوە دەکەن کە تورکیا لە کاتێکدا چاوی لەوە بووە کەرکووک و مووسڵ بچنەوە باوەشی تورکیا، کەچی ئێستا ”دیاربەکر - ئامەد“یشیان لەدەست داوە وەک خۆیان باسی لێوە دەکەن.

هەر لە چوارچێوەی ڕۆژەڤی ڕیفراندۆم لەبارەی دەستوور لە تورکیا، بابەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ئەستەنبۆڵ و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک ئاماژەی بۆ دەکرێت و بەهۆیەوە ڕەخنە لە ئەردۆگان دەگیرێت.

لەمبارەیەوە دوێنێ یەکشەممە 26/3/2017، مەرال ئاکشەنەر کە پێشتر پاڵێوراوی سەرۆکایەتیی پارتی نەتەوەرستی تورکیا (مەهەپە) بووە و ئێستا لەو پارتە دەرکراوە، لە وتارێکیدا لە شاری (ئیزمیر)، دژایەتیی خۆی بۆ پەیوەندیی بەهێزی هەرێمی کوردستان و تورکیا دەربڕی باسی لە دۆخی کەرکووک کرد کە گوایە لەو شارەدا زمانی تورکی قەدەغە کراوە.

ئاکشەنەر پێی وایە کە بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، هەرێمی کوردستان بەهێز تر بووە. بۆیە وتارەکەی ئاراستەی باخچەلی کرد و گوتی: ”ئەی تۆ نەتدەگوت یا من یا بارزانی؟ پێم خۆشە بزانم جەنابت چی دەڵێی؟ ئەوەتا کەرکووکمان لەدەست ڕۆشت، ئەی بڕیار نەبوو نوێژی جەژنت لە کەرکووک بکەیت؟ ئێستا بیر لەوە دەکەیتەوە کە لە شوێنی بارزانی لە کەرکووک نوێژ بکەی؟“.

لە سەرەتای دروستبوونی پەیوەندیی نێوان هەولێر و ئەنقەرەوە تاوەکوو ئێستا، بەشێوەیەکی بەردەوام، نەتەوە پەرستانی تورکیا لە هەوڵی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکەن بۆ ئەو کاتانەی کە تورکیا وەک نەیارێکی ئاشکرا سەیری هەرێمی کوردستانی دەکرد، تەنانەت لە ڕاگەیاندراوەکەی کودەتا شکستخواردووەکەی 15ی تەمووزی 2016ی تورکیا، یەکەمین خاڵ ڕەخنەگرتن بوو لە سیاسەتەکانی ئەردۆگان و ئیدارەکەی لە بەرامبەر پرسی کورد.

27/3/2017

 

ئەمشەو ئاینى یەڵدرم خوشکى عەبدوڵا ئۆجەلان بەهۆى نەخۆشییەوە لە گوندى ئاماراى پارێزگاى ڕحا کۆچى دوایى کرد.

ئاژانسى هەواڵى فوارت ئەمشەو ٢٥ى ئازاری ٢٠١٧ بڵاویکردەوە، ئاینى یەڵدرم خوشکى عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئێوارەى ئەمڕۆدا لە ماڵى خۆیدا لە گوندى ئامارا بارى تەندروستیى تێکچووە و براوەتە نەخۆشخانەى شارى خەلەفەتى.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەربارى هەوڵى پزیشکەکان ئاینى یەڵدرم لە نەخۆشخانەى کۆچى دوایى کردووە و تەرمەکەى براوەتە پزیشکى داد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هۆکارى گیان لە دەستدانى ئاینى یەڵدرم جەڵتەى دڵ بووە.

بڕیاریشە لە دواى تەواوکردنى کاروبارە یاساییەکان، تەرمەکەى ببرێتەوە بۆ گوندى ئامارا و لەوێ بە خاک بسپێردرێت.

26/3/2017

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی دوو لەسەر سێی هاووڵاتیانی پارێزگاکانی یەمەن لەسەر لێواری برسێتی و قاتو قڕیدان و لە ٦٠%ی هەموو دانیشتوانی یەمەنیش برسین و ئاسایشی خۆراکی ئەو وڵاتەش خەریکە بە تەواوی هەرەس دەهێنێت.
سەرباری هەوڵی کۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان بۆ گەیاندنی کۆمەک بە دانیشتوانی یەمەن، بەڵام بەهۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکان و ڕێگری کردن لە کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان، ناتوانرێت خۆراک و کەلوپەلە مرۆییەکان بگەیەنرێتە ناوچە کارەستبارەکان.
بیتینا لوشەر وتەبێژی پرۆگرانی خۆراکی جیهانی لە جنیڤ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، مەترسی ئەوە هەیە کە یەمەن برسێتی و قاتوقڕی تیابڵاوبێتەوە.
لوشەر ئاماژەی بەوەکرد،لە کۆی ٢٢ پارێزگاکەی یەمەن ٧ پارێزگایان باری نائاسایی پلە چواری بەسەردا جێبەجێ دەبێت، کە یەک پلە کەمترە لە ڕاگەیاندنی بارودۆخی برسێتی لەو وڵاتەدا.
ڕاشیگەیاند، ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی مانگانە خۆراک بۆ نزیکەی ٧ ملیۆن هاوولاتی یەمەنی دابین دەکات، ئەو ژمارەیە کەمترە لە نیوەی ژمارەی دانیشتوانەکەی کە ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە و ژمارەیان ١٧ ملیۆن کەسە.
ئەو لێپرسراوەی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی ڕوونیکردەوە، هەست بە دوودڵی دەکەن، چونکە هێشتا شەڕ بەردەوامە و ڕێگرە لەوەی کە بەندەرەکان بخرێنەوە گەڕ و بەهۆی تەقاندنەوەی بەشێک لە پرد و ڕێگاوبانەکان، ناتوانرێت کاروانە مرۆییەکان بگەیەنرێتە ئەو ناوچانەی کە زۆر پێویستیان پێیەتی.
لەلایەکی دیکەوە کریستیان لیندمایەر وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، باری نائاسایی بۆ برسێتی ڕادەگەیەنرێت کاتێک لە ٢٠%ی دانیشتوان ڕووبەڕووی کەمی خۆراک و پێداویستییەکان ببنەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە لە هەر ١٠ هەزار منداڵی یەمەن ٤ منداڵیان بەهۆی برسێتی و کەمی داودەرمانەوە گیانلەدەست دەدەن.
یەمەن یەکێکە لەو چوار وڵاتەکەی کە ڕووبەڕووی برسێتی بووەتەوە، لە دوای هەریەکە لە سۆماڵ و کۆماری باشوری سودان و نەیجیریا، بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەس بەهۆی برسێتییەوە هەڕەشەی مردنیان لەسەرە.
26/3/2017

 

وەزارەتی ناوخۆی بەحرێنی دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی راگەیاند، کە ”لە ئێران و عێراق“ مەشق‌یان کردووە.

گرووپەکە لە 15 کەس پێکهاتووە و بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی بەحرێنی، ”لە سەربازگەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق و ئێران“ مەشقی سەربازییان کردووە.

هەروەک لە بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی بەحرێنیدا هاتووە، گرووپەکە، کە وەزارەتی ناوخۆ ئێوارەی رۆژی شەممە 25.3.2017 دەستگیرکردنیانی راگەیاند، خەریکی ئامادەکاریی بوون بۆ کوشتنی ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان، جگە لە هێرشکردنە سەر چەند دامودەزگایەکی گشتی و تیرۆرکردنی کەسایەتییە باڵاکان.

بەحرێن وڵاتێکی عەرەبییە و دەکەوێتە نیمچە دوورگەی عەرەبی و لەسەر کەنداوی عەرەبییە، حکوومەتی ئەو وڵاتە بەردەوام رایدەگەیەنێت، کە ئێران لە رێی هاووڵاتییە شیعەکانەوە هەوڵ دەدات دەستوەربداتە کاروباری ناوخۆیی بەحرێن و پشتگیریی گرووپە شیعییەکان دەکات.

27/3/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان