فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە مەبەستی تاوتوێ كردنی چەند پرسێك سەبارەت بە شەڕی داعش لە عێراقدا، نوێنەری تایبەتیی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش گەیشتە بەغدا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6/10/2015، “جۆن ئالێن”، نوێنەری تایبەتیی “باراك ئۆباما”ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، گەیشتووەتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق. ئەوەشی ڕوون كردەوە كە ئامانجی سەردانەكەی ئالێن بۆ بەغدا، ئەنجامدانی كۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیی عێراقی. جەختیش لەوە كراوەتەوە: “ئاڵێن لە كۆبوونەوەكاندا تاوتوێی پاڵپشتیی هاوپەیمانان بۆ عێراق لە دژی داعش و دواپێشهاتەكانی ناوچەكە دەكات”، بەڵام هیچ ئاماژەیەك سەبارەت بە ئەگەری هاتنی ناوبراو بۆ هەرێمی كوردستان نەكراوە.

ئەم سەردانەی جۆن ئالێن لە كاتێك دایە كە حكوومەتی فیدڕالیی عێراق، چووەتە نێو ڕێككەوتنێكی چوار قۆڵییەوە لەگەڵ وڵاتانی ڕووسیا، سووریا و ئێران بۆ شەڕی دژ بە داعش كە ئەو 3 وڵاتەی دیكە، بە نەیاری ئاشكرای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە قەڵەم دەدرێن.
7/10/2015

 


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند " ئێران هاوشێوەی داعش هەڕەشەیە بۆسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست". جەختیشیکردەوە، رێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک خراپترین ریککەوتن بووە.

رۆژی پێنجشەممە 1 ی تشرینی یەکەمی 2015 ،لە گوتارێکدا، کە لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەشیکرد، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند" ئیسرائیل بەرامبەر بە هەر دەستدرێژییەک ئامادەیە بەرگری لەخۆی بکات، بەرپەرچی هەر هەوڵێکی ئێرانیش دەدەینەوە، کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایشی ئیسرائیل بێت". جەختیشکردەوە، ئێران خوازیاری ئەوەیە ئیسرائیل لەسەر نەخشە رەشبکاتەوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتیشی " ئێران چەکی زۆری رەوانەی سووریا کردووە و رۆلی تێکدەرانە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگێڕێت". ناتانیاهۆ، لە گوتارەکەیدا هاوشێوەی داعش وەسفی ئێرانی کرد و راشیگەیاند" ئێران و داعش هەڕەشەن بۆسەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست".

ناتانیا هۆ ئاماژەی بەوەشدا، كە بەستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران خراپترین کاربووە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا ئەنجامیان داوە.
6/10/2015

 

 

سه‌رچاوه‌ باڵاكانی “په‌نتاگۆن” هه‌موو لایه‌كیان ئاگاداركرده‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، هێزه‌كانی ڕووسیا هێرشی به‌رفراوانی زه‌مینی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌م میانه‌یه‌شدا ڕووسیا چه‌ك و پێداویستی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ ناردووه‌ته‌ سوریا. هێرشه‌كه‌ش بۆسه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌بێت نه‌ك بۆسه‌ر ڕێكخراوی داعش.


سه‌رچاوه‌كانی په‌نتاگۆن پێداگری له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ موشه‌ك و سیسته‌می رۆكێتی پێشكه‌وتوو، له‌گه‌ڵ تۆپی قورس و مووشه‌كی جۆری”ئێم.ئێڵ.ئاڕ.ئێس” و”بی.ئێم.30″ كه‌به‌وردترین سیسته‌می مووشه‌كی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن، ڕه‌وانه‌ی سوریا كراون. له‌ناوچه‌كانی نێوان حومس و ئیدلب كه‌وتوونه‌ته‌ به‌رچاوی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌مریكا. ناشزانرێت ئایا ئه‌و پێداویستیانه‌ له‌و شوێنانه‌ ده‌مێننه‌وه‌، یان ده‌برێنه‌ شوێنی تر بۆ ده‌ستكردن به‌هێرشه‌كه‌.


به‌ڕای یه‌كێكی تر له‌سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ئه‌مریكا پێی وایه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ په‌له‌كردنه‌ له‌ كرده‌وه‌ی زه‌مینیدا. ئامانجه‌كه‌ش ئۆپۆزسیۆنی سوریایه‌ نه‌ك داعش. له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا وێنه‌ی چه‌ندین تۆپ و پێداویستی و مووشه‌كی له‌ لازقییه‌ تۆماركردوه‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چوون كه‌ بۆ پاراستنی ئه‌و به‌نده‌ره‌ نێردراون، به‌ڵام ئێستا جوڵه‌یان پێكراوه‌، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌ستكردن به‌هێرشی زه‌مینی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی نزیكی داهاتوودا.


هاوكات “په‌نتاگۆن” ڕوونی كرده‌وه‌، كه‌ ڕووسیا ئامێری ته‌شویشی ئه‌لیكترۆنی گه‌یانده‌ سوریا.
6/10/2015

 

دوای چالاکییە سەربازییەکانی رووسیا لە سووریا و دروستکردنی هاوپەیمانێتیی لەنێوان رووسیا، ئێران و سووریا، ئەمریکا دەیەوێت پلانێکی فراوانتر بۆ فشاری زیاتر خستنەسەر داعش جێبەجێبکات، چونکە پێی وایە ئامادەییە سەربازییەکانی رووسیا لە سووریا نابێتە هۆی لاوازبوونی داعش، بەڵکو رووسیا ئامانجی پشتیوانیکردنە لە ئەسەد و ئەو ئامانجەش وادەکات ئەسەد بەهێزتر بێت و ئۆپۆزیسیۆن لاوزبێت، بەمەش گرووپی داعش کەڵک لەو هاوکێشە رووسیە وەردەگرن.

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە، کە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا سەرقاڵی ئامادەکاری پلانێکی تۆکمەیە بۆ هێرشکردنە سەر داعش بەڕێگای زەمینی، ئەو هێرشەش کورد بە شێوەیەکی سەرەکی بەشداری تیدا دەکات و هەزاران چەکداری عەرەبیش کە سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریان بەشداری تێدا دەکەن.

زانیارییەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە، ئۆباما هەفتەی رابردوو پەسەندی دوو هەنگاوی نوێی جەنگی لە سووریا کردووە، کە ئامانج لێی فشاری زیاترە بۆسەر داعش لە سووریا، هەربۆیە ئۆباما بۆ یەکەمین جار راستەوخۆ بە فەرمی داوای لە پێنتاگۆن کردووە، چەک و تەقەمەنی زیاتر بداتە هێزە زەمینییەکان کە شەڕی دژ بە داعش دەکات لە سووریا، هەنگاوی دووەمیش چڕکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانە لەوکاتەی ئەو هێزانە دەست بە هێرش دەکەن.

سەرچاوە ئەمریکیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو هێرشانە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریاوە دەستپێدەکەن، واتە لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە، ئەگەر هەیە هێرشەکانیش لە کۆبانێوە بەرەو رەقە دەست پێبکرێت.

لەو پلانەشدا 3 تا 5 هەزار چەکداری عەرەبی سەر بە ئۆپۆزییسۆن بەشدارییان پێدەکرێت و پەیوەندی بە هیزێکی 20 هەزاری شەڕڤانانی کوردەوە دەکەن، هاوکات نزیکەی 12 فڕۆکەی جەنگی ئەمریکاش ئامادەکراون بۆ پشتیوانیکردنی ئاسمانی لەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر ناوچەکانی رەقە، کە بە پایتەختی خەلافەتەکەی داعش دادەنرێت.

جگە لەوەش ئەمریکا پلانێکی دیکەی داناوە و لەو پلانەدا بەدرێژایی 96 کم سنوورەکانی نێوان تورکیا و سووریا چاودێری دەکەن و ژمارەیەک چەکداری دیکە ئەو ئەرکەیان دەبێت بۆ ئەوەی داعش لەو سنوورانەوە هیچ هاوکارییەکی پێنەگات.

لەو پلانەدا ئەمریکا رۆڵیکی زیاتری بە کورد داوە، میدیاکانیش دەڵێن، شەڕڤانانی کورد لە تاقیکردنەوەکانی ئەمریکا سەرکەوتووبوون و دڵسۆزی ئەوان بۆ واشینتۆن ئاشکرابووە.

بەرپرسێکی پێنتاگۆن کە ناوی ئاشکرا نەکراوە لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەم پلانە پەیمانی گۆڕانکاری دینامیکی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت لە بەرەکانی جەنگدا. بەڵام بەرپرسە سەربازییەکانی ئەمریکا ئامادەنین لێدوان لەسەر وردەکاری هێرشەکان بدەن و دەڵێن، نایانەوێت ئەو لێدوانانە لەلایەن داعشەوە کەڵکی لێوەربگیرێت و بزانن چۆن هێرشیان دەکرێتە سەر.

6/10/2015

 

ھاتنی رووسیا بۆ ناو ھاوپەیمانێتییە کۆنەکەی ئێران و سووریا لە شەڕی داعش، حزبە کوردستانییەکان دابەش دەکا، بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، ئەو ھاتنەی رووسیا بۆ نێو ھاوپەیمانێتەکە، وا دەکات ئەو لایەنانەی پێشتر بە شەرمەوە باسی لایەنگریی خۆیان بۆ سووریا و ئێران و عێراق دەکرد، ئێستا بە متمانەوە باسی گرنگیی ئەو ھاوپەیمانیەتە بکەن، بەتایبەتی بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی، لە ھەندێ کۆڕ و کۆبوونەوەی ناوخۆییدا، ئاماژەیان بەوە کردوووە کە لەگەڵ پووکانەوەی رۆڵی ئەمریکا لە ناوچەکە کارتەکانی دەستی پارتیش دەسووتێن.

چاودێران پێشبینیی ئەوەش دەکەن، بە ھۆی بەشداریی رووسیا لە ھاوپەیمانیەتیی سووریا، ئێران، عێراق، دواجار کاریگەریی ھەژموونی ئەو وڵاتە بەسەر ھەندێ لە پارتە سیاسییەکانی کوردستان دروست بێت و بە شێوەیەکی ئاشکرا و ڕاستەوخۆ، پشتیوانی لەو ھاوپەیمانییە بکەن. بەڵام لەم بارەیەوە بەرپرسێکی پارتی رای دەگەیەنێت کە لەوەشدا ئەو حزبانە بە ھەڵەدا چوون، ئەگەر پارتی پەیوەندییەکی ھاوسەنگیشیس لەگەل سووریا و عێراق و ئێران نەبووبێت. ئەوا لەگەڵ خودی رووسیادا تێگەیشتنێکی ستراتیژییانە بۆ رۆڵی پارتی لە ھاوکێشە سیاسییەکان ھەیە.

بەکر حەمەسدیق، چاودێری سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی لە بەغدا، بۆ (باس) ڕای گەیاند، ئەو ھاوپەیمانیەتییە نوێیە کاریگەریی لەسەر دابەشکاریی حزبە سیاسییەکانی کوردستاندا دەبێت و دابەشیان دەکا و گوتی: “ئەوانەی لە بەرژەوەندیی ئێران و شیعەوە نزیکن، خۆیان دەدەنە پاڵ ڕووسیا و ئەوانەشی لە تورکیا و ئەمریکاوە نزیکن، لە میحوەری ئەمریکا و ھاوپەیمانان دەمێننەوە”.

ھێمای بۆ ئەوەش کرد، ئەگەر لایەنەکان بە ڕاستەوخۆ خۆدانە پاڵ لایەکیان ڕانەگەیەنن، ئەوا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵیدا دەبن، چونکە بەرژەوەندییە سیاسییەکانیان وا دەخوازێ و گوتیشی: “یەکێتی و پارتی، میحوەربەندییەکانیان دیارە، بۆ گۆڕان و ئیسلامییەکانیش ئەوا ھەوڵ دەدەن خۆیان لەو بابەتە بشارنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانن نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو دوو ھاوپەیمانییەتییەوە”.

پێوەند بەم باسە، ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و پەرلەمانتار لە بەغدا، بۆ (باس) ڕای گەیاند، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕانکارییەکی گەورەدایە و تا ئێستا جیاوازیی سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕووسیا ئەگەر بەئاشکرا دەرکەوتبن، بەڵام لەمەودوا بە واقیعی پراکتیزە دەکرێن و گوتی: “جەمسەری ڕووسیا جەمسەرێکی گەورەیە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە تا چەند دەیەوێ خۆی لە کاروباری عێراق و ھەموو ناوچەکە ھەڵقورتێنێ. واتە بە ھۆی نەبوونی بەرچاوڕوونی، نازانرێ ئەو جەمسەرە سەبارەت بە کورد ئەجێنداکانی چی دەبن، لەبەرئەوە زۆر گرنگە سەرکردایەتیی کورد بە وریاییەوە سەیری ھاتنە پێشەوەی ئەو جەمسەرە بکات، چونکە من پێموانییە بە ھیچ شێوەیەک ئەو جەمسەرە لە دژی بەرژەوەندییەکانی کورد بێت، تەنیا پێویستە کورد بزانێ چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکا و بتوانێ بەرژەوەندییەکانی لەگەڵدا بگونجێنێ”.

ئارێز عەبدوڵا گوتیشی: “خاڵی ھاوبەشی ھەردوو جەمسەرەکە، ڕووبەڕووبوونەوەی داعشە، دەکرێ کورد لەو خاڵەدا خۆی لەگەڵ ھەردوو جەمسەرەکە ڕێک بخات، بۆیە ئەوە دەوەستێتە سەر کورد، کە چۆن یارییەکە دەکا”.

ئەو سەرکردەیەی یەکێتی پێشی وابوو، کە تورکیا کۆسپێکی گەورەی بەردەم مافەکانی گەلی کوردە و ھاتنە پێشەوەی ئەو جەمسەرە، ھەژموونەکانی ئەو وڵاتە دەباتەوە قاڵبی خۆی و دەڵێ: “خاڵێکی ھاتنە پێشەوەی ڕووسیا، کورتکردنەوەی دەستی تورکیا دەبێت لە سووریا، ھەروەھا تورکیا ناچاریش دەکات بەتەواوی بێتە بەرەی دژە تیرۆرەوە، جگە لەوەش ئەوە دەبێتە ھۆی ھاتنە پێشەوەی چینیش بۆ ڕووبەڕووی تیرۆر، کە ئەوەش خاڵێکی ئیجابییە”.

جەختی لەسەر ئەوەش کرد، کە جەمسەری ڕووسیا و ئەمریکا، چەند خاڵێکی ناکۆک لە نێوانیاندا ھەیە، ئەوەی ڕوون بووەتەوە ئەوەیە، ڕووسیا لەگەڵ مانەوەی ئەسەدە و ئەمریکا لە دژیەتی، دەکرێ کورد لەو خاڵە جیاوازانەدا ھاوسەنگییەک بدۆزێتەوە.

ھەر سەبارەت بەو ھاوپەیمانیەتییە نوێیە، فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە وتارێکیدا لە ژمارەی ڕۆژی دووشەممەی ٥/١٠/٢٠١٥ی (کوردستانی نوێ )ی زمانحاڵَی حزبەکەی، بەناونیشانی (ئاسۆیەکی نوێ لە ناوچەکەدا پاش ھاوپەیمانیەتییە چوار قۆڵییەکە) نووسیویەتی: “گومانی تێدا نییە کە پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیی چوار قۆڵی لە نێوان روسیا و ئێران و سووریا و عیراق، بووەتە ھۆی گۆڕینی ھاوکێشەی ناوچەکە بە شێوەیەکی دراماتیکی”.

ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەش داوە، کە “دیدی ڕووسیا ڕوونە، بەڵام ئەمریکا ستراتیژێکی سەرلێشێواو پیادە دەکا”.

دەشڵێت: “یەکێک لە ھۆکانی سەغڵەتبوونی ئەمریکا، ئەوەیە، کە پێیوایە ‌ھێشتا زووە ڕۆڵێکی گەورە لە ناوچەکەدا بە ئێران بدرێ، بەڵام ڕووسیا لەو گۆشەنیگایەوە سەیری مەسەلەکە دەکا، کە ھاوپەیمانییە چوارقۆڵییەکە بەبێ ئێران، ھیچ بایەخێکی نییە”.

ئەو سەرکردەیەی یەکێَتی ئاماژەی بەوەش داوە، کە ئەم ھاوپەیمانییە چوارقۆڵییە، ئەوەندەی پرسەکە پەیوەندیی بە جەنگی دژی داعشەوە ھەیە، لە قازانجی ھەرێمی کوردستاندا دەبێ، بەتایبەتی کە ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانییە چوار قۆڵییەکە، لە ئامانجی کۆتاییدا، کە تێکشکاندن و لەناوبردنی داعشە، ھاوئامانجن. ھەروەھا کوردی ڕۆژئاواش لەم ھاوپەیمانییەتییە سوودمەند دەبن. لەلایەک ھەڕەشەی داعشیان لەسەر لادەچێ و لەلایەکی ترەوە لە فشار و مەترسیی تورکیا ڕزگاریان دەبێ، سەرباری ئەوەی کە ھاوپەیمانییەکە ھەڵوێستێکی دۆستانەی بەرامبەر بە مافەکانی کورد لە سووریا ھەیە.

لای خۆیشیەوە ئەبوبەکر عەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ (باس) ڕای گەیاند، کە ئەوان بەرژەوەندیی کورد لە ھاوپەیمانیەتیی ڕووسیدا نابینن و گوتی: “لەگەڵ ئەوەی کورد بەرژەوەندیی لەو ھاوپەیمانیەتییەدا نییە، بەڵام ناشنوانێ ڕووبەڕووی ببێتەوە”.

جەختی لەسەر ئەوەش کرد، کە ڕووسەکان بە سروشتی خۆیان دژ بە ئازادیی میللەتانن و گوتیشی: “ڕووسەکان لەگەڵ مانەوەی سنوور و ئیستیبداددان، لەگەڵ ئەوەشدا پێویست ناکات کورد بە زەقی دژایەتیی ئەو ھاوپەیمانییەتییە بکات و تەنیا دەکرێ لەگەڵیدا نەبێت، چونکە شوێنی کورد لە بەرەی بەرامبەردایە”.

لەلایەکی دیکە و پەیوەست بەم پرسە، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (باس) ئاماژەی بەوە دا، کە ئەوان چاوەڕوانی ئەوە بوون ڕووسیاش لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا، شەڕی داعش بکات، نەک بە ھاوپەیمانییەکی دیکەوە بێتە شەڕەکەوە و گوتی: “ھەڵوێستی ڕووسیا ڕوونە کە پشتیوانی لە مانەوەی ئەسەد دەکات، ڕوونیشە ھاوپەیمانییەتییەکە ململانێی ڕووسیایە لەگەڵ ئەمریکا بۆ سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست”.

بەڵام ئەو بەرپرسەی پارتی نەیشاردەوە کە ئەگەر لایەنەکان پێیان وایە پارتی بەم ھاوپەیمانێتییە کارتەکانی دەستی دەسووتێن لەوەشدا بە ھەڵە تێگەیشتوون لە ماوەی رابردووشدا ئەگەر پارتی پەیوەندییەکی ھاوسەنگی لەگەڵ ھەریەک لە سووریا و عێراق و ئێران نەبووبێت خودی رووسیا تێگەیشتنێکی ستراتیژییانەی بۆ رۆڵی پارتی لە ھاوکێشە سیاسییەکان ھەیە.

لە دواجاریش ھێمای بۆ ئەوەش کرد، کەوا بەپێی ئەزموونەکان و گوتیشی: “ئێمە لەگەڵ ڕێکخستنی ناوماڵی کوردداین، ئەویش بە خوڵقاندنی سیاسەتێکی سەربەخۆیانە و سوود وەرگرتن لە ھاوپەیمانییەتییەکان”.
6/10/2015

 

 

ئاژانسێکی هەواڵیی نیمچە فەرمیی حکوومەتی تورکیا وردەکاریی بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆسەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشکرا دەکات.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان لە ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە کاتژمێر 8ـی ئێوارەی شەممەوە تاوەکو کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەم، 9 فڕۆکەی F16ـی تورکیا، 17 بارەگای پەکەکەیان لە ناوچەکانی ھەفتانین و مەتین لە پارێزگای دهۆک و بناری قەندیل لە پارێزگای هەولێری باشووری کوردستان بۆردوومان کردووە.

ئاژانسەکە هەروەها بڵاویکردووەتەوە، کە رۆژی شەممە سوپای تورکیا ھێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە لە پارێزگای ھەکاری لە باکووری کوردستان ئەنجامداوە و لە پارێزگای قەرسیش، چوار فڕۆکەی جەنگیی F4 بۆردوومانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گەریلاکانی پەکەکەیان کردووە و ”11 ئامانجیان پێکاوە“.
5/10/2015

 

لە حاڵێكدا هەڕەشە و لێدوانە توندەكانی بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئێران لەدژی حكوومەتی سعوودیە زیادیان كردووە، كەچی دیپلۆماتێكی پێشووی ئێران 6 ئەفەسەری سوپای پاسداران بە هۆكاری سەرەكیی رووداوەكەی مەكە تۆمەتبار دەكات.

ئەم هەڕەشانەی حكوومەتی ئێران لەدژی سعوودیە و بە تاوانبار زانینی ئەو وڵاتە لە بەرانبەر رووداوەكەی رۆژی عەرەفەی مینا، سەرەتا لە خودی خامنەیی رێبەری ئێرانەوە دەستی پێكرد.

ئەم هەڵوێستانەی ئێران لە كاتێك دان كە “فەرزاد فەرهەنگیان” دیپلۆماتی پێشووی ئێرانی حكوومەتی تارانی بەوە تۆمەتبار كردووە كە 6 ئەفەسەری سوپای پاسداران كە لەناو حاجیەكاندا بوون بە مەبەستی تایبەت سیناریۆیەكیان رێكخستووە و ویستوویانە خۆپیشاندا رێك بخەن و ئەو كارەساتە رووی داوە.

ئەو دیپلۆماتە پێشووەی ئێران كەلە وێبلاگی تایبەتیی خۆی بە زمانی عەرەبی ئەم زانیارییانەی بڵاو كردووەتەوە، نووسیویە: “پێش لە بەڕێوەچوونی فەریزەی حەج ئەمن لەبارەی ئامانجی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی حكوومەتی ئێران لەناو رێوڕسەمی حەج هۆشداریم دابوو و بەپێی ئەو سەرچاوانەی كە پێشتر بڵاوم كردوونەتەوە، لەمە خاترجەمم و پاش رووداوەكەش لەلایەن حكوومەتی ئێران و بەتایبەت خامنەییەوە هەندێ‌ هەڵوێست گیرانەبەر كە دوورن لە هەموو عورف و پڕەنسیپێكی سیاسی و دیلۆماسی و ئەمانەش بۆ شاردنەوەی راستییەكان بوو.”

فەرزاد فەرهەنگیان پێش لە جیابوونەوەی لە حكوومەتی ئێران، وەك راوێژكار لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران كاری كردووە، دواتر لە باڵیۆزخانەكانی ئێران لە دوبەی، بەغدا، یەمەن و مەغریب كاری كردووە و دوایین بەرپرسیارێتیشی جێگری باڵیۆزی ئێران بووە لە بەلجیكا.

فەرهەنگیان بەوپەڕی خاترجەمییەوە دەڵێت: “گومانی تێدا نییە لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكەی مینا ئێران مەحكووم دەبێت، چونكە گومانی تێدا نییە ئەو رووداوێكی تیرۆریستی بوو، نەك ئاسایی. چونكە زیاتر لە 5 هەزار كەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران لەناو حاجییە ئێرانییەكاندا بوون، دەنووسێت، سیناریۆكە وا داڕێژراوە كە هەرچی رێژەی كوژراوەكان زیاتر بێت باشترە و دواتریش خۆپیشاندانێك لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی توندوتیژئاسا رێك دەخرێت، بەڵام خێرایی و وریایی هێزە ئەمنییەكانی سعوودیە لە كۆنترۆڵكردنی رووداوەكە پیلانەكەی ئێرانی پووچەڵ كردەوە.”

ئەو دیپلۆماتە پێشووەی ئێران ناوی 6 ئەفەسەرەكەی سوپای پاسداران كە رێكخەر و بەرپرسی ئەو رووداوە بوون و فەرماندەی باڵای سوپاش بوون و تایبەت بۆ خۆپیشاندان و شێواندنی فەریزەی حەج دەستنیشان كرابوون بەم چەشنە ناو دەبات:
1 ـ عادڵ سەید جەواد مووسەوی 2 ـ عەبدولباری مستەفا بەختی 3 ـ مستەفا نەعیم عەبدولباری 4 ـ محەمەد سەید عەبدوڵڵا 5 ـ سالم سەباح عاشوور 6 ـ كازم عەبدولزەهرا خرەدمەندان.
لە درێژەدا دونووسێت: ” ئەوانە چەند فەرماندەیەكی پلە باڵای “یەكەی 400″ی سوپای پاسدارانن كە بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە دەرەكییەكانی سوپای پاسداران بوون كە راستەوخۆ لەلایەن نووسینگەی خامنییەوە رێبەری كراون.”

لە رۆژانی رابردوودا راگەیەنەكانی ئێران نەتەنیا هێرشێكی فراوانیان كردە سەر سعوودیە، بەڵكوو بە شێوەیەكی توندوتیژ هەموو عەرەبیان تۆمەتبار كرد و بە دروشمی نەژادپەرستانە و نابەجێ‌ هێرشیان كردە سەر سعوودیە و وڵاتانی عەرەبی ناوچەكە و تەنانەت هەڕەشەی داخرانی تەنگەی هورمزیان كردووە.
5/10/2015

 

به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی میناوه‌، حه‌ج ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌و كارتانه‌ی كه‌ئه‌گه‌ری ئاڵۆزتركردنی دۆخی هه‌رێمایه‌تی هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌.

تادێ ئێران زمانی هه‌ڕه‌شه‌كانی توندتر ده‌كات، له‌به‌رانبه‌ریشدا چه‌ند ده‌نگێك له‌سعودیه‌ به‌رزبوونه‌ته‌وه‌و، داوای وێرانكردنی تاران ده‌كه‌ن. پێشتریش سه‌رۆكی ده‌زگای مۆزه‌خانه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ناوچه‌ی “ئه‌سفه‌هان”دا 2000 موشه‌كی به‌ره‌و سعودیه‌ داناوه‌و، چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی ڕابه‌ری شۆڕشه‌ بۆ وێران كردنی سعودیه‌.

پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌: ئایا ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی جه‌نگێكی هه‌رێمایه‌تی فراوان هه‌یه‌؟

“حه‌سه‌ن ڕۆحانی” سه‌رۆككۆماری ئێران، به‌ڕوونی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ری په‌نابردن بۆ هێز دێته‌كایه‌وه‌. وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی كه‌له‌ مه‌راسیمی حه‌جی ئه‌مساڵدا له‌مینا، نزیكه‌ی 464 حاجی ئێرانی، كه‌ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتی تێدابوو بوونه‌ قوربانی.

سه‌رۆكی ئێران له‌مه‌راسیمی پێشوازی كردن له‌ ته‌رمی 104 كه‌س له‌قوربانییه‌كاندا، ڕۆژی 4/10/2015 گوتی: ” ئێمه‌ به‌وپه‌ڕی ئه‌ده‌ب و دیپلۆماتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچاربین و كێشه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت، په‌ناده‌به‌ینه‌ به‌ر هێزی سه‌ربازی”.

هاوكات میدیاكانی ئێران له‌زاری”محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری” فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانه‌وه‌، ئاماده‌باشی ئێرانیان بۆ وه‌ڵامێكی ده‌ست به‌جێی كاره‌ساته‌كه‌ی مینا دووپات كرده‌وه‌. ئه‌و فه‌رمانده‌ باڵایه‌ گوتی: “سوپای پاسداران هه‌موو توانای خۆی كۆكردۆته‌وه‌ بۆ وه‌ڵامێكی ده‌ستبه‌جێ و كاریگه‌ر، به‌رانبه‌ر كاره‌ساته‌كه‌ی مینا، تاكو هۆزی ئال سعود ناچار بكه‌ین بچنه‌ ژێر به‌رپرسیارێتی كاره‌ساته‌كه‌وه‌و، مافی حاجییه‌كانی ئێران وه‌بگرینه‌وه‌”.

هه‌ڵوێسته‌كه‌ له‌سعودیه


له‌لای خۆیه‌وه‌ شانشینی سعودیه‌، ئێرانی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی پرۆسه‌ی حه‌ج به‌سیاسی ده‌كات.”عادل ئه‌لجوبێر” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ داوای كرد، ئێران ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌به‌سیاسی كردنی مه‌راسیمی حه‌ج. هه‌روه‌ها داوای كرد ده‌نگی ئه‌قڵ زاڵ بكرێت و، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕووداوه‌كه‌ بكرێت. هاوكات چه‌ندین ده‌نگ به‌رزبوونه‌وه‌ كه‌داوای وێران كردنی تاران ده‌كه‌ن.

“عه‌بدولعه‌زیز بن فه‌وزان” یه‌كێك له‌ بانگخوازه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی سعودیه‌، ده‌ڵێت: ” شازاده‌ محه‌مه‌د بن نایف ئه‌وه‌ی دووپات كردۆته‌وه‌كه‌ ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ر بوێرییه‌ك به‌رانبه‌ر سعودیه‌ ئه‌نجام بدات، ئه‌وكاته‌ خه‌ڵكی مه‌گه‌ر هه‌ر بڵێن: له‌بیرمانه‌ شارێك هه‌بوو ناوی تاران بوو”!.

مینا.. به‌نزین بۆ سه‌ر ئاگر

به‌گوته‌ی چاودێران، ڕووداوه‌كه‌ی مینا، به‌نزینێك بوو ڕژا به‌سه‌ر ئاگری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و سعودیه‌دا. چونكه‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌ئێستادا به‌ته‌واوی شه‌كه‌ت بوون به‌ده‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌ركامیان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه‌ جڵه‌وی ڕۆڵی هه‌رێمایه‌تی بگرن. به‌هۆی هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌شیانه‌وه‌ له‌به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌كانی “به‌هاری عه‌ره‌بی”دا، ناكۆكییه‌كانیان زیاتر بوو.

له‌ڕاستیدا ناكرێت ناكۆكیی و زمانی زبری نێوان هه‌ردوو وڵات، ته‌نها بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ی مینا، چونكه‌ ڕووداوی له‌و شێوه‌یه‌ له‌و جۆره‌ مه‌راسیمانه‌دا چاوه‌ڕوان كراوه‌. به‌تایبه‌ت چونكه‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س تیایدا به‌شدارن. هیچ كه‌سیش ناتوانێت نكولی له‌و ڕاستییه‌ بكات كه‌ سعودیه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌وڵی زۆریداوه‌ بۆ به‌هێزكردن و تۆكمه‌كردنی ژێرخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌یان ملیار دۆلاری خه‌رج كردووه‌.

ئه‌ی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی گرژییه‌كان چییه‌؟

به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌یه‌كی لۆژیكی، نابێ ئه‌م زمانه‌ گرژه‌، جیابكرێته‌وه‌ له‌و دۆخه‌ شپرزه‌ی ناوچه‌كه‌ پیایدا گوزه‌ر ده‌كات. له‌یه‌مه‌ن هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعودیه‌ له‌دژی شیعه‌كان شه‌ڕێكی بێ ئامانی ده‌ست پێكردووه‌. له‌سوریاش، به‌هۆی هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی ڕووسیاوه‌، لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا زلهێزه‌كان هاتوونه‌ته‌ كایه‌كه‌وه‌. ئه‌وه‌ش مانای وایه‌ ڕۆڵی هێزه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان له‌ئێستاوه‌ پاشه‌كشه‌ ده‌كات.

له‌عێراقیشدا، تاكو ئێستا هیچ ئاسۆیه‌ك دیارنیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئومێد په‌یدا ببێت به‌وه‌ی ئۆقره‌یی دروست ده‌بێت. ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشیشدا هێشتا باڵای نه‌كردووه‌.
له‌م میانه‌یه‌دا ئه‌و ده‌نگانه‌ به‌رزبوونه‌ته‌وه‌ كه‌داوا ده‌كه‌ن له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشدا ڕۆڵ به‌عه‌ره‌بی سوننه‌ بدرێت. چونكه‌ سعودیه‌و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وامن له‌ ئاراسته‌كردنی ڕه‌خنه‌كانیان له‌ به‌رانبه‌ر”حه‌شدی میللی”دا. ئه‌و گرووپه‌ش پێكهاتووه‌ له‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن.

زیاده‌ هێزی ئێران

له‌به‌رانبه‌ردا ئێران هه‌ست ده‌كات زیاده‌ هێزی هه‌یه‌.به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی واژۆكرد. له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی ئێران به‌هێزترده‌كات، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌تای كرانه‌وه‌ی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستی پێكردووه‌و، گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی جیهان له‌پێشبڕكێدان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ژێرخانه‌ زینده‌ییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا.

ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ

هه‌ندێك له‌پسپۆڕان و چاودێران پێیان وایه‌ لێدوانه‌كانی “ئایه‌توڵا خامنه‌یی” له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا”ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ” بوون.
“عه‌لی خامنه‌یی” له‌به‌رده‌م پۆلێك له‌ئه‌فسه‌ره‌ باڵاكانی وڵاته‌كه‌یدا گوتی: ” ده‌بێ سعودییه‌كان بزانن كه‌ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ستی باڵای هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر بڕیاری جوڵه‌ بدات، هه‌ڵوێستی ئه‌وان باش نابێت”.

بازنه‌ی لێدوان تێناپه‌ڕێنێت

به‌گوته‌ی چاودێرانی ڕه‌وشه‌كه‌، ئه‌و هه‌ڵوێست گرژانه‌ ناگه‌نه‌ ڕاده‌ی جه‌نگی گه‌رم له‌ناوچه‌كه‌دا. چونكه‌ تاكو ئێستا له‌هه‌ردوولاوه‌ ده‌نگی بڵندیش هه‌ن كه‌داوای هێوربوونه‌وه‌و، دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن.

بۆیه‌ پێیان وایه‌ ئه‌و لێدوانه‌ گرژانه‌، زیاتر ده‌ربڕ له‌ دۆخی شڵه‌ژاوی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن، نه‌ك ئاتاجێكی ڕاسته‌قینه‌ تێكگیرانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌جه‌نگ.
ڕاسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و بنی بنه‌وه‌ داڕووخاوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ مانای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ نیه‌. بۆیه‌ هه‌ردوو لایان به‌گوێره‌ی هاوكێشه‌كانی پێشوو بۆ جڵه‌وكردنی تواناكانی یه‌كتر كارده‌كه‌ن. له‌ڕێی دروستكردنی هاوپه‌یمانی نوێ و، به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕی بریكاری له‌ناوچه‌كه‌دا. چونكه‌ هه‌رجۆره‌ جه‌نگێكی گه‌رم له‌ئیستای ناوچه‌كه‌دا، كۆنترۆڵی له‌ده‌ستی ئه‌واندا نابێت.

سود وه‌رگیراوه‌:
-ئاڕ.تی. ڕووسی.
-سی.ئێن.ئێن. ئه‌مریكی.
5/10/205

 

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە فەرمییەكانی كۆماری ئیسلامی، ئێران فەرماندە و رێكخەری كاروباری سەربازیی خۆی لە سووریا لەسەر كار لابردووە.

ماڵپەڕی سەحامنیوز لەم بارەوە بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی سەرنەكەوتن و شكستی بەردەوامی یەكەكانی سوپای پاسداران لە سووریا و لەسەر داوا و گوشاری “حوسێن تائێب” سەرۆكی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، “حوسێن هەمەدانی” فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا لە كارەكەی دوور خراوەتەوە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوەش داوە حوسێن هەمەدانی یەكێك لە فەرماندە سەرەكییەكانی سوپای پاسداران بوووە لە شەڕی ناو شارەكانی سووریە و پێشتر یەكێك لە فەرماندەكانی لەشكری 27ی “محەمەد رەسووڵ ئەڵڵا” بووە و كراوەتە بەرپرس و رێكخەری هێزەكانی سوپای لە سووریا.

ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران پێشتر لە رێكخراوی ئیتلاعاتی سوپا وەك بەرپرسی سەرەكیی “پەیجۆری دەرەكی” كاری كردووە.

پاش دامەزرانی تیمی لێكۆڵینەوەی هاوسەری “سەعید” ئیمای یەكێك لە تۆمەتباران بە گەندەڵی و تیرۆۆی ناوخۆی، لە ئیتلاعاتی سوپا، ناوبراو لەگەڵ حوسین تائێب بووە بە كێشەی و كارەكەی بەجێهێشتووە.


دواتر لەلایەن “قسام سولێمانی” فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانەوە وەك فەرماندە و رێكخەری تیپی زەیتوون و فاتمیوونی سوپا لە سووریا (كە دوو هێزێكی پاكستانی و ئەفغانین) هەروەها وەك سەرپەرستی گرووپە جیهادییە ئێرانی و عێراقییەكانیش دەستنیشان كرا.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو پاش شكستی پەیتا پەیتای سوپا لە سووریا و كەمتەرخەمیی حوسێن هەمەدانی لە كارەكانی، لە پۆستەكەی لابراوە و بۆ تاران گەڕاوەتەوە.

ئێستە حوسێن هەمەدانی لە ناوەندی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران وەك بەرپرسی لوجستیك و ئامادەكردنی كەلوپەلی سەربازی بۆ سوپای پاسداران لە سووریا دەستی بەكار كردووە.

ئەوەش خراوەتە روو كە زەخت و گوشاری چەند فەرماندەیەكی سوپای پاسداران وەك “حوسێن تائێب، محەمەد باقری و محەمەد حوسێن ئەفشوری” و داوا لە قاسم سولەیمانی لە وەلانانی هەمەدانیدا كاریگەریی زۆری هەبووە.

هەتا ئێستە هیچ سەرچاوەیەكی ئێرانی بڵاوی نەكردووەتەوە كە ئاخۆ ئێران و قاسم سولەیمانی كێیان بۆ لە جێگەی حوسێ، هەمەدانی دەستنیشان كردووە.

4/10/2015

 

(رەجەب تەییب ئەردۆغان) سەركۆماری توركیا بەرلە سەفەركردنی بۆ فەڕەنسا لەناو فڕۆكەخانەی ئەتاتورك كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دا و وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە.

لەبارەی ئەوەی ئایا هەڵوێستتان چییە لەسەر ئەو هێرشانەی رووسیا بۆ داعش دەیكات لە سووریا؟ ئەو گوتی: “رووسیا زۆر هەڵە دەكات كە خۆی خستووەتە ناو ئەو گەمەیەوە.

ئێمە وەكوو توركیا دژی ئەو هێرشانەی رووسیاین، چونكە هەر لە سەرەتاوە ئەوان هێرشیان نەكردە سەر داعش و لە ئۆپۆزسیۆنی سووریایان دا، بۆیە پێویستە چاو بەو بڕیارەی خۆیاندا بخشێننەوە و لە خەمی هاووڵاتیانی سووریادا بن”.

هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا چی هەڵوێستێكتان دەبێت كە رووسیا بڕیاری داوە یەكینەكانی پارستنی گەل یەپەگە پڕ چەك بكات؟ ئەو گوتی: “من ئەو بڕیارەی رووسیا بە هەڵە دەزانم كە یەپەگە پڕ چەك بكات، چونكە بەلای ئێمەوە یەپەگە و پەكەكە یەك شتن و وەكوو یەك تیرۆرستن، بۆیە ئەگەر ئەوان پڕ چەك بكات، واتە تیرۆر پڕ چەك دەكات. كاتێك دەشڵێن كوردەكان بەرامبەر داعش شەڕ دەكەن ئەمە لێدوانێكی زۆر هەڵەیە، چونكە ئەوە ئێمەین بەرامبەر بە داعش دەجەنگین.”

ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی دا كە رووسیا چەند پەنابەری سووری لێییە تا وا خۆیان خستووەتە ناو ئەو گەمەیەوە؟ ئەی ئێران چەند پەنابەری سووری لێیە؟ بێگومان هیچی لێ نییە و ئێمە وەكوو توركیا 2 ملیۆن پەنابەرمان گرتوەتە ئەستۆی خۆمان و تاوەكوو ئێستەیش 7 ملیار و نیومان لەوان خەرج كردوە.

ئەو گوتیشی: “هەموو ئەورووپا 200 هەزار پەنابەری بۆ رۆیشتووە كەچی سەیركەن چۆن شڵەژاون و بە چ شێوەیەك مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەن. كەچی هەر ئەوانیشن رێگە بۆ ئێمە نیشان دەدەن و دەڵێن بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ پەنابەردا بكەن. دەمەوێت بڵێم ئێمەش سەبرمان تا ئاستێكە و ئیتر ناتوانین لەوە زیاتر سەبر بگرین و لەمەودوا ئەوەی پێویست بێت دەیكەن”.
4/10/2015

 

فەرماندەی گشتیی پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران (پاسداران) ئاشكرای كرد، پاسداران خۆی بۆ وەشاندنی گورزێكی توند و خێرا لە دژی سعوودییە ئامادە دەكات.

جەنەراڵا “محەمەد عەلی جەعفەری”، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە لێدوانێكیدا دوای كۆبوونەوەیەكی سەربازی، ئامادەییی پاسدارانی بۆ گورز وەشاندنێكی توند و خێرا لە دژی سعوودییە ڕاگەیاند. ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پاسداران چاوەڕوانی فەرمانە، تا هەموو تواناكانی خۆی بۆ وەڵامدانەوەیەكی خێرا و توند ئاراستەی سعوودییە بكات، لە چوارچێوەی بەدیهێنانی داواكانی فەرماندەی شۆڕشی ئیسلامی، بۆ ئەوەی پاڵ بە سعوودییەوە بنرێت، بەرپرسیاریەتی ڕووداوەكەی مینا بخاتە سەر شانی خۆی و مافی حاجییە قوربانییەكانی لێ بسێنرێتەوە. گوتیشی: “پاسداران ئامادەیە لە هەر كات و لە هەر شوێنێكدا، بەرگری لە سەربەرزیی موسوڵمانان و بە تایبەتی گەلی ئێران بكات، بەرانبەر بە فەرمانڕەوایانی سعوودییە و تۆڵەی ئەو تاوانەیان لێ بكاتەوە”.
4/10/2015

 

سەرۆک وەزیرانی تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) رایگەیاند، کە چاوەڕوان دەکرێت دەنگی حیزبەکەی لە ناوچە کوردییەکان زیاد بکات، رەخنەی لە رووسیاش گرت بۆ ئەو هێرشانەی لە سووریا ئەنجامی دەدات.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەمیانی چاوپێککەوتنی لەگەڵ کەناڵ 7ی تورکیا باسی لە زۆر پرسی وڵاتەکەی و ناوچەکە کرد. لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسەکەدا لەبارەی دەنگی پارتی داد و گەشەپێدان لەنێو کوردەکاندا بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە کە ئایا زیاد دەکات یان نا ؟ داودئۆغڵو گوتی: “ئێمە نەمانگوت ‘هەموو هۆکاری ئەمانە دەزانین و حەقی بۆ دەکەینەوە’ بەڵکو لەهەموو کەسێکمان پرسی، توێژینەوەمان کرد. هەنگاومان نا، ئۆپەراسیۆنی دیموکراسی و خۆشگوزەرانیمان دەست پێکرد. من کاتێک تەماشای دەنگدەر دەکەم، جیاوازی ناکام لەنێوان تورک و کوردا. ناچین بەو جۆرە سەیر بکەین بڵێین چەندە دەنگمان لای کوردەکان بەدەست هێناوە، لەوانی تر چەندمان بەدەست هێناوە. بۆیە ئەگەر وەک دەنگی ناوچەی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات دەیپرسیت، ئینشەڵا زۆر باشتر دەبین. بەیاننامەی هەڵبژاردن و پڕۆگرامی پارتەکەمان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، هەموو لایەنێکی تێدایە و بەبێ جیاوازی کار دەکەین، کورد و تورک، هەندێکیان رۆژهەڵاتین هەندێکیان لە رۆژئاوا. هەموویان پێکەوە کار دەکەن.”

سەرۆک وەزیرانی هەڵبژاردنی تورکیا گوتیشی “رووسیا كە تاكە لایەن بوو كە خۆی بێدەنگ كرد لە ئاست تەواوی ناحەقییەكانی ئەسەد دژ بە گەلی سووریا لە ئێستادا بۆردومانی هاووڵاتییانی مەدەنی دەكات لە شاری حەما”.

ئەحمەد داودئۆغڵو تیشكی خستە سەر ئەوەی كە سەبارەت بە بارودۆخی سووریا لە نیویۆرك لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەتەوە و لەگەل سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیاش پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداوە و لەوبارەیەوە گوتی: “لەگەڵ هەموو لایەنێك كۆ دەبینەوە، هەر ئۆپەراسیۆنێك لە دژی هاووڵاتییانی مەدەنی لە سووریا دەبێتە هۆی بەهێزكردنی داعش، لێرەدا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارە”.

سەرۆكوەزیرانی توركیا گوتی: “باشە رووسیا یاخود ئێران چ پەیوەندییەكی نێوخۆییان لەگەڵ سووریا هەیە؟ نزیكترین وڵات لە سووریا ئێمەین، ئێمە لە نزیكەوە چاودێری سیاسەتی ئەو وڵاتەمان دەكرد، بەقەدەر پارێزگاریكردن لە وڵاتەكەمان بەشداریمان لە جەنگی سووریادا كرد ئێمە هیچ بەرژەوەندییەكمان لە سووریا نییە، چەندین جار ئەمەمان دووبارە كردۆتەوە، ئەوەی لای ئێمە گرنگە یارمەتی دانی مرۆییە، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر و رێگری كردن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، ئەگەر ئەسەدیش جەنگ هەڵبژێرێت ئەوا دەبێت سزا بدرێت، ئەوە ئێمە بووین كە رووبەڕووی توندوتیژییەكانی ئەسەد و داعش وەستاینەوە، یەكەم لایەن كە هێرشی كردە سەر داعش لە ٢٠١٣ دا ئێمە بووین”.
3/10/2015

 

سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی مۆزه‌خانه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ده‌ڵێت: ” ئێران دوو هه‌زار مووشه‌كی ئاماده‌یه‌ بۆ بۆردوومان كردنی سعودیه‌، له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا ڕابه‌ری باڵا فه‌رمان بدات، جێبه‌جێی ده‌كه‌ین”.

“عه‌مید مورته‌زا قوربانی” كه‌به‌ كه‌سێكی نزیك له‌”قاسم سلێمانی”داده‌نرێت، گوتیشی: ” ئێرانییه‌كان ئه‌مڕۆ له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ناترسن كه‌دوژمنان ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئێمه‌ له‌جه‌نگی عێراقدا 8 ساڵ خۆمان گرت، له‌كاتێكدا تواناشمان كه‌م بوو، به‌ڵام ئێستا 2000 مووشه‌كمان ئاماده‌كردووه‌ بۆ بۆردوومان كردنی سعودیه‌، ئه‌گه‌ر ڕابه‌ر فه‌رمان بدات”.

گوتیشی: ” هێڵه‌كانی به‌رگری له‌شۆڕشی ئیسلامی، ئه‌مڕۆ له‌یه‌مه‌ن و عێراق و لوبنان و سوریادان، ئێمه‌ له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیداین بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی ڕابه‌ر، له‌هه‌ر شوێنێك فه‌رمانی جوڵه‌مان پێ بدات، ده‌جوڵێین”.

چاودێران تێبینییان كردووه‌، له‌دوای ڕووداوه‌كه‌ی مینا كه‌ 464 حاجی ئێرانی تیایدا بوونه‌ قوربانی، له‌هه‌موو لایه‌ن و باڵه‌كانی ده‌سته‌ڵاتی ئێرانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سعودیه‌ ده‌كرێت.
3/10/2015

 

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایدەگەیەنێت، کە فڕۆکە سەربازییەکانیان شەش ئامانجیان لە سوریا پێکاوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، وەزارەتی بەرگری رووسیا روونکردنەوەیەکی لەسەر هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانیان لە سوریا بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی روونکردنەوەکە، رۆژی هەینی 2ـی تشرینی یەکەمی 2015، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا 14 هێرشیان لە سوریا ئەنجامداوە و شەشیان ئامانجی خۆیان پێکاوە.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشکرای نەکردووە، کە هێرشەکانیان بۆ سەر بارەگاکانی کام گرووپ و رێکخراو بووە، تەنیا ئاماژەی بەوەکردووە، کە هێرشەکان لە هەردوو شاری حەلەب و ئیدلیب ئەنجامدراون.

حکوومەتی رووسیا پێشتر رایگەیاندبوو، کە بە هێرشی ئاسمانی دژایەتیی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەکات، بەڵام وڵاتانی رۆژئاوا و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا رایانگەیاندووە، کە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنە نەوەک داعش.

لە سەرەتای دروستبوونی شەڕ و ململانێ لەنێوان ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سوریا لە ئاداری 2011ـەوە، رووسیا هاوشانی ئێران و چین، زۆر بە توندی بەرگریی لە رژێمی سوریا دەکات.
3/10/2015

 

هەفتەنامەی “نوول ئەبزرواتووی” فەرەنسی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە هەڵایسانی شەڕی جیهانیی سێیەم کردووە و ئاشکراشی کردووە ئەو شەڕە لە ڕێگەی قەیرانی سووریا و چوونی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سووریا و کێشەی ئێران و سعوودیاوە دروست دەبێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە ئەو کارەساتە سەرەداو و ریشەکەی لە مۆسکۆ و کەنداوە و ئەگەر پێش بەو قەیرانانە نەگیرێ، ئەوە بە دڵنیاییەوە شەڕ هەڵدەگیرسێت.

دروستبوونی کیشە لە نێوان ئێران و سعوودیە، دەستبەسەرداگرتن بەسەر کەشتییەکانی ئێرانی، قەیرانی سووریا و بڕیاری پەرلەمانی ڕووسیا و رێگەدان بە پۆتین بۆ ناردنی هێزی سەربازیی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە سووریا لەو هۆکارانەن کە دەتوانێ بڵێسەی شەڕ هەڵبگیرسێنێت.

لە ڕاپۆرتەکەی نوول ئەبزرواتووی فەرەنسیدا هاتووە، لە حاڵێکدا کە ڕۆژئاوا سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن لە سووریایە، لەلایەکی ترەوە ڕووسیا سەرقاڵی بوردومانکردنی دژبەران بەشار ئەسەد واتە ئەرتشی ئازادە کە هاوپەیمانی ئەمەریکا دێنە ئەژمار.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکان زۆر بە چڕی سەرقاڵی بوردومانکردنی چەکدارانی داعشن و ڕووسیاش بە بیانووی شەڕ لەگەڵ داعش پشتیوانی لە بەشار ئەسەد دەکات و هێزەکانی نزیک لە ئەمەریکا بوردومان دەکات.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو دۆخەی ئێستا وەبیر بارودۆخی ساڵی 1924مان دەخاتەوە کە شەڕی یەکەمی جیهانی لێکەوتەوە و هەر بۆیە مەترسیی شەڕ لە ئارادایە.

4/10/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان